په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\١١\٢٠١٦

خەڵاتیکی دیکەی فیلمی ''مایکرۆفۆن'' لە ئیتالیا.
 


فیلمی مایکرۆفۆن لە نۆزدەمین خولی فێستیڤاڵی "religion today film festival" توانی ببێتە براوەی خەڵاتی لیژنەی دادوەران، ئەم فیستیڤاڵە لە شاری ترینتۆ لە وڵاتی ئیتالیا بە بەشداری فیلمسازانی دونیا ساڵانە بەڕێوە دەچێت، خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵ بە بەشداری بیست و شەش وڵات و پەنجا و سێ فیلم دەستی پێکرد.

 

فیلمی (مایکرۆفۆن) لە دەرهێنانی کەریم غەفور "کەریمۆک" لە بەشی پێشبركێی سەرەکی ئەم فێستیڤاڵەدا خەڵاتی لیژنەی دادوەرانی پێ بەخشرا و هەر لە ڕێی پۆستەوە ئەمڕۆ خەڵاتەکە و بڕوانەی بەشداری و زانیاریی لەسەر خەڵاتەکە گەیشتە دەستی دەرهێنەر.


پیرۆزبایی گەرم لەسەرجەم ستافی ئەم فیلمە و هەموو ئەو هونەرمەندانەی بەشداربوون لە دروستکردنی ئەم فیلمەدا.

 

ماڵپه‌ڕی که‌ریمۆک

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک