خه‌لاتی نۆبیل و
دینامیت.
وه‌رگێر:مسته‌فا رابه‌ر
ئه‌ندازیار و کیمیاگه‌ری سویدی ئه‌لفه‌رد عه‌مانۆئیل نۆبێل (له 1833
له ستۆکهۆلم له دایک بوه له 1896 له‌شاری سان ڕیمو به‌وجاغ کوێری
له ئیتالیا کۆچی دوایی کردوه) له سالی 1867ماده‌ی نێترۆگلۆسرین ی
دۆزیه‌وه که زۆر کوشنده‌و ترسناک بوو به‌لام به تێکه‌ل کردنی له‌گه‌ل
لمێکی تایبه‌ت هه‌مواری کردوه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی که‌متر بیت ، سه‌ره‌تا
ناوی نا پۆدره‌ی بێمه‌ترسی نۆبێل. پاشان ناوه‌که‌ی گۆری بۆ دینامیت که
وشه‌یه‌کی یۆنانیه ئه‌و زانایه ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی به‌رهه‌م دینا
به‌هۆی ئه‌وه‌ی کارگه‌یان هه‌بوه ، له سالی 1864 ته‌قینه‌وه‌یه‌ک
له‌ناو کارخانه‌که‌ی باوکی ڕۆی‌دا چوار کرێکار‌و برا بچوکه‌که‌ی خۆی به‌ناوی
ئه‌میل گیانیان له ده‌ست دا.
دینامیت بۆ کرنه‌وه‌ی تونێل و ڕیگه‌و بان و ته‌قاندنه‌وه‌ی شاخ و
تاوێره به‌رد زۆر کاریگه‌ره و مه‌ترسیشی که‌متره ، به‌لام له جه‌نگیش
به‌کاردێت. جگه له‌مه‌ش له هه‌ولی داهینان و به‌رهه‌مهینانی ماده‌ی
جه‌لیتنایت بوه که زۆر له‌دینامیت به‌هیز تره..
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی به‌کارهینانی دینامیت هه‌ولی دا هه‌مواری
بکات کردی به ماده‌ی (تی ئین.تی) به ناوی سێیانه‌که‌ی( تراینا تر‌و
تۆل ویین) ناسراوه ، له‌سه‌ره‌تا ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر نه‌بوه. به‌لام
پاشان گۆڕانکاری به‌سه‌ر داهات.
له سالی 1863 کیمیاگه‌رێکی ئه‌لمانی به‌ناوی جۆزیف ویلبراند بڕیکی
زۆری دروست کرد و ئه‌لمانه‌کان له جه‌نگی یه‌که‌می جیهاندا دژی که‌شتیه‌کانی
به‌ریتانیا به‌کاریان هێنا.
له سالی 1888 دا هه‌ڤالێکی ئه‌لفه‌رد نۆبێل کۆچی داویی ده‌کات به‌و
بۆنه‌یه‌وه ڕۆژنامه‌یه‌کی فه‌ره‌نسی به‌هه‌له پرسه‌نامه‌یه‌ک بلاوده‌کاته‌وه
نوسیبوی (بازرگانه‌که‌ی مه‌رگ مرد) ڕه‌خنه‌یه‌کی توندی له نۆبێل گرتبو
له سه‌ر دا‌هینانی دینامیت که کاریگه‌ری زۆری ده‌بی له‌سه‌ر ژیان و
ئاسایشی ئاده‌میزاد .. ئه‌لفه‌رد نۆبل که‌ووتاره‌که ده‌خوێنیته‌وه
زۆر نیگه‌ران ده‌بیت وه‌سیه‌ت نامه‌که‌ی ده‌گۆڕی و بڕیار ئه‌دات بڕیکی
زۆری سامانه‌که‌ی ته‌رخان بکرێت بۆ خه‌لات سالانه بدرێت به‌و که‌سانه‌ی
کارێکی به‌رزو به‌رجه‌سته‌و شاکار ده‌که‌ن له بواره‌کانی فیزیا ،
کیمیا ، ده‌رمانسازی ، نوژداری ، ئه‌ده‌ب هه‌وه‌ها له بواری ئاشتی.
ئه‌مسالیش 2009 خه‌لاتی ئاشتی درا به سه‌رۆکی وولاته یه‌کگرتوه‌کانی
ئه‌مریکا باراک حسه‌ین ئۆباما (له سالی 1964 له‌دایک بوه) ئه‌و خه‌لاته
بریتیه له بڕوانامه‌یه‌ک و بڕی 10 ملیۆن کڕۆنی سویدی (نزیکه‌ی یه‌ک
ملیۆن دۆلار) و ئه‌درێت به‌و که‌سانه‌ی له ژیاندا ماوون ، به‌لام زۆر
له ڕه‌خنه‌گره‌کان ئه‌و خه‌لاته‌ی ئه‌مجاره‌ی نۆبێل یان به گاڵته‌جاڕی
له قه‌له‌م دا.
booby prize جیاواز له خه‌لاتی نۆبێل خه‌لاتێکیش هه‌یه به‌ناوی خه‌لاتی
بووبی، بریتیه له که‌و‌چکێکی دار ئه‌دریت
به‌و که‌سانه‌ی له پێشبڕکی له‌دواوه‌ی دواوه ده‌بن و ئه‌دۆڕێن ، دو‌ریش
نیه له داهاتوودا خه‌لاتێکی سالانه ته‌رخان بکرێت بۆ گه‌نده‌لترین
که‌سایه‌تی له‌ولاته‌کانی جیهاندا ئه‌و کاته ڕه‌نگه ئێمه‌ی کوردیش
بێبه‌ش نه‌بین.
|