په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١٠\٢٠١٨

خەڵاتی شانازیی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" بە جەعفەر پەناھی پێشکەش کرا.

 

مەنسوور جیهانی


جەعفەر پەناھی: لە وەرگرتنی خەڵاتی شانازیی فێستیڤاڵی فیلمی "سلێمانی" زۆر خۆشحاڵم.

خەڵاتی شانازیی سێھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" بە جەعفەر پەناھی دەرھێنەری ناسراوی سینەمای ئێران و جیھان پێشکەش کرا و لە پەیامێکدا گوتی: لە وەرگرتنی خەڵاتی شانازیی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی زۆر خۆشحاڵم.

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی راگەیاندنی سێھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی"، رێوڕەسمی کردنەوەی سێھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" کە بە ئامادەبوونی "مەلا بەختیار" بەرپرسی بەشی پشتیوانیی ئەم فێستیڤاڵە و لە کەسایەتییەکانی بەرجەستەی سیاسیی ھەرێمی کوردستانی عێراق، "فوئاد جەلال" سەرۆکی کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" و بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی"، "دانەر عومەر فارس" بەڕێوەبەری ھونەری، "بێھزاد فەراھانی" ئەکتەری ناوداری سینەما، شانۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێران، "مەحەمەدڕەزا ئەسڵانی" سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی بەشی رکابەریی فیلمە بڵیندەکانی بەڵگەیی، "رەوانبەخش سادقی" ناوبژیوانی بەشی رکابەریی کورتە فیلمەکانی ئەنیمەیشێن، ناوبژیوانانی بەشەکانی جۆراوجۆری رکابەریی فێستیڤاڵ، بەڕێوەبەری گشتیی فەرھەنگ و ھونەر و لاوانی پارێزگای سلێمانی، "ئازەرەخش فەراھانی" ئەکتەری سینەما، دەرھێنەرەکانی وڵاتانی جۆراوجۆر و ھۆگرانی ھونەری سینەما، بە پێشکەش کردنی خاتوو "لینا رەزا" لە تەلاری ھونەری شاری سلێمانی پایتەختی فەرھەنگ و ھونەری ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوو کە خەڵاتی شانازیی ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە بە "جەعفەر پەناھی" سینەماکاری ئێرانی پێشکەش کرا و بە نوێنەرایەتی لە بەڕێزیان؛ خاتوو "تاھیرە سەعیدی" ھاسەری ئەم دەرھێنەرە ناسراوەی سینەمای ئێران و جیھان، "ئەمین جەعفەری" بەڕێوەبەری فیلمھەڵگرتنی فیلمی سینەمایی "سێ روخ" و "شادمێھر راستین" لە ھاوکاران و دۆستانی دێرینی بەڕێزیان، ئەم خەڵاتەیان وەرگرت.

سوپاس بۆ فێستیڤاڵی تازەدامەزراو بەڵام بەھێزی فیلمی "سلێمانی".


"تاھیرە سەعیدی" لە دوای وەرگرتنی ئەم خەڵاتە، بە ناوی "جەعفەر پەناھی" لە دەستی "دانەر عومەر فارس" بەڕێوەبەری ھونەریی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" گوتی" زۆر مەمنوون لە بانگێشتەکەتان و سوپاس بۆ فێستیڤاڵی نوێ و تازەدامەزراو بەڵام یەکجار بەھێزی فیلمی "سلێمانی" و زۆر سپاسگوزارم کە ئاغای پەناھی بە شایستەی ئەم خەڵاتەتان زانی. ئەو قسانەی کە بڕیار وابوو من بیڵێم، بەڕێز پەناھی لە پەیامی وێنەیی و ڤیدیۆییدا گوتیان.

پەخشکردنی پەیامی وێنەیی تایبەتی "جەعفەر پەناھی".


بەر لە پێشکەشکردنی خەڵاتی شانازیی سێھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" بە "جەعفەر پەناھی" لە پەیامێکی وێنەیی و ڤیدیۆیی تایبەتدا کە لە ھۆڵی ١٠٠٠ کەسیی تەلاری ھونەر لە شاری سلێمانی پەخش و بڵاو کرایەوە، لە دەستپێکی قسەکانیدا بە زمانی کوردی گوتی: "سڵاو و رێزم ھەیە بۆ خەڵکی سلێمانی" و لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند: سڵاوم ھەیە لە خزمەت ھەموو ھونەردۆستان و سینەما دۆستان لە سلێمانی و بە تایبەت بەرپرسانی بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" کە منیان بە شایستەی وەرگرتنی وەھا خەڵاتێک زانیوە.

لە وەرگرتنی خەڵاتی شانازیی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" زۆر خۆشحاڵم.


دەرھێنەری فیلمی سینەمایی "سێ رۆخ" و براوەی خەڵاتی باشترین فیلمنامەی بەشی رکابەریی سەرەکیی حەفتاویەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بە راستی خۆشحاڵم و ئەمە بە راشکاوی دەڵێم؛ ھەرچەندە لەم فێستیڤاڵانە لەم ناوچەیەدا ھەبێت، ئەوەندەش یارەمەتی بابەت گەلی فەرھەنگی دەکات. ئەو ناوچەیەی کە ھەردەم لە مشتومڕی توندوتیژییەکاندا بووە.

پەناھی ھەروەھا گوتی: ئەگەر ھەر ئێستا من ئیزنم ھەبووایە و دەمتوانی لە وڵاتەکەم بێمە.

 
دەرەوە و چەندین فێستیڤاڵ منیان بانگھێشت دەکرد، بە دڵنیاییەوە بزانن کە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" لە ریزبەندی مندا دەبوو، ھەر بەم ھۆکارانەی کە گوتم.

ئێمە لە رێگای سینەماوە دەتوانین کارگەلی گەورە ئەنجام بدەین.


پەناھی رایگەیاند: ئێمە لە رێگای سینەماوە دەتوانین کارگەلی گەورە ئەنجام بدەین؛ ئێمە دەتوانین فەرھەنگسازی بکەین، ئێمە دەتوانین بە مافەکان و ئازادییەکانمان بگەین، ئێمە دەتوانین بابەت گەلی جۆراوجۆر چارەسەر بکەین و گەلانی جۆراجۆر لە تەنیشت یەکتریدا، بە ئاسوودەیی و ئازادی پێکەوە بژین و رێز لە مافەکانی یەکتری بگرن.

بە داخەوەم کە نەمتوانی بۆ فێستیڤاڵی فیلمی "سلێمانی" بێم.


"جەعفەر پەناھی" لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: بە داخەوەم کە وەھا نیە و بە داخەوەم کە نەمتوانی بۆ فێستیڤاڵی فیلمی "سلێمانی" بێم؛ بەڵام ھەر چۆنێک بێت، خۆشحاڵم کە ھاوسەرەکەم لەوێیە و بە نوێنەرایەتی لە منەوە ئەم خەڵاتە وەردەگرێت و دەمەوێت تکا بکەم کە بەڕێز "ئەمین جەعفەری" بەڕێوەبەری وێنەگرتنی دوایین فیلمم "سێ رۆخ"، کە لەم بەر‌ھەمەدا، یەکجار یارمەتی دام، ھاوسەرەکەم ھاوڕێیەتی بکات و ھەروەھا "شادمێھر راستین" کە لە زۆربەی فیلمەکانمدا بە جۆرێک راوێژکاری من و یار و یارمەتیدەری من بووە؛ ئەم خەڵاتە لە لایەن من وەربگرن، بۆ ئەوەی کە خەڵاتێک بە شانازییەکانی سینەمای ئێران زیاد بێت. سوپاسی ئێوە دەکەم و ئومێد دەخوازم لە کارەکەتاندا سەرکەوتوو بن.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک