٣\١\٢٠١٦
خالیدی كوڕی
وه‌لید، تاوانباری جەنگ!

ئاراز میرە
خالیدی كوڕی وه‌لید لەنێو هاوەڵەکانی پێغەمبەری ئیسلامدا زۆرترین
ناوبانگی بە کردەوەگەلێک هەیە کە مایەی شەرمەزاریی سەرکردایەتیی ئیسلام
و خودی پێغەمبەری ئیسلام و جێنشینەکانی بون و ناچاری کردون پاساوی بۆ
بهێننەوە.. ئەوانەش هه‌ندێك كاروكرده‌وه‌ی خالیدن دوای موسوڵمانبونی،
له ژیانی پێغه‌مبه‌ردا (بەتایبەتی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر خێڵی به‌نو جوذهیمه
كردی له تۆڵه‌ی فاكیهی مامیدا كه پێش ئیسلام یه‌كێك له‌و خێله
كوشتبوی، كه هه‌ندێكی كوشتن و هه‌ندێكی دیل كردن و فه‌رمانی دا هه‌ر
جه‌نگاوه‌رێك دیله‌كه‌ی ده‌ستی خۆی بكوژێت، کە پێغەمبەر ناچار بو داوای
لێبوردن لە خوا بکات! و عەلییش بنێرێت بۆ قەرەبوکردنەوەی خوێنەکان،
ئیتر سزای خالیدی نەدا!)، و دواتریش له سه‌رده‌می ئه‌بو به‌كردا (بەتایبەتی
كوشتنی "مالیكی كوڕی نوه‌یره" كه صهحابییش بوه، و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر
ژنه‌كه‌یدا، بەو بیانوەی کە مالیک دوای مردنی پێغەمبەر هەڵگەڕاوەتەوە
و وازی لە ئیسلام هێناوە، کە وایش نەبوە، و مالیک بۆ خۆی هەستی کردوە
کە جوانیی ژنەکەی وای کردوە خالید بیکوژێت. دواییش کە عومەر و ئەبو
بەکر لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردوە؛ ئەبو بەکر بەوە پاساوی بۆ هێناوەتەوە
کە وایزانیوە مالیک بەڕاستی هەڵگەڕاوەتەوە لە ئیسلام و نەیزانیوە! ئیتر
بەم شێوەیە دیسان ڕزگاری بو لە سزا).
شایەنی ئاماژەیە خالید تەنها كه‌سێتییه‌كی ئیسلامیی لاوه‌كی نیە، بەڵکو
به‌پێی قسه‌ی پێغه‌مبه‌ر شمشێری دهركێشراوی خوا (سیف الله المسلول)
ـه! و پێغه‌مبه‌ر ده‌رباره‌ی خالید وتویه‌تی: (خالید به‌نده‌یه‌كی
چاكی خوایه و شمشێرێكه له شمشێره‌كانی خوا)! (نعم عبد الله خالد بن
الولید، سیف من سیوف الله) (گێڕانه‌وه‌ی: ئه‌حمه‌د و تیرميذی).
ئینجا كاره‌كه به‌س كاری خالید نه‌بوه، له ڕوی یاساییه‌وه پێغه‌مبه‌ر
و ئه‌بو به‌كر و عومه‌ریش تێیدا به‌شدارن: پێغه‌مبه‌ر دادگایی نه‌كردوه،
ته‌نها به‌وه ده‌ستی هه‌ڵ گرتوه كه ده‌ستی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز
كردوه‌ته‌وه و وتویه‌تی (خوایه من به‌ریم له‌و كاره‌ی خالید)،
خوێن‌بایی و قهرهبویشی بۆ ئه‌و خێڵه ناردوه، به‌ڵام دادگایی خالیدی
نه‌كردوه، كه له ڕاستیدا هه‌قی كوشتنی هه‌بو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی: فێڵی
له‌و خێڵه كردوه: چه‌كی پێ داناون ئینجا فه‌رمانی كوشتاركردنیانی ده‌ركردوه،
به‌مه‌ش تۆڵه‌ی فاكیهی مامی كردوه‌ته‌وه كه ئه‌و جۆره تۆڵه‌یه نه‌ریتێكی
جاهیلی بوه كه ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردوه، جگه‌له‌وه‌ش زیاد له یه‌ك
كه‌سی كوشتوه. ئینجا له مه‌سه‌له‌كه‌ی مالیكی كوڕی نوهیرهدا كاتێك
ئه‌بو به‌كر و عومه‌ر له سه‌ره‌تاوه زۆر توند بون له‌سه‌ری و كاره‌كه‌ی
ئه‌ویان به‌توندی ڕه‌ت كردوه، به‌ڵام له كۆتاییدا لێی خۆش بون و و
ئەبو بەکر پاساوی بۆ هێناوه‌ته‌وه و وتویه‌تی: ئیجتیهادی كردوه! (به‌پێی
ئه‌مه ده‌بێت یه‌ك ئهجریشی بۆ نوسرابێت!!). له كاتێكدا هه‌ر به‌پێی
بیری ئیسلامی خالید گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر جاهیلیه‌ت و ده‌بوایه
بكوژرایه.. به‌ڵام ماده‌م سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی (پیاوكوژێك) ی
لێهاتو بوه چاوپۆشی‌یان لێ كردوه. خالید تاوانباری جه‌نگ بوه و ئێسته
بوایه په‌لكێش ده‌كرا بۆ دادگای تاوانبارانی جه‌نگ.. نه‌ك هه‌ر خالید،
به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وانی تریش له ئێسته‌دا بونایه به‌پێی دادگای
جه‌نگ تاوانباری جه‌نگ ده‌رده‌چون.
بێ گومان كوشتنی مالیكی كوڕی نوه‌یره له‌لایه‌ن خالیده‌وه هه‌میشه
كێشه‌یه‌ك بوه بۆ بیری ئایینیی ئیسلامی، هه‌ندێك وتویانه: مالیك صه‌حابی
بوه، كه ماوه‌یه‌كیش له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا زه‌كاتی ناوچه‌ی
خۆیانی بۆ پێغه‌مبه‌ر كۆكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر و
كاتێك خالید چوه ئه‌و ناوچه‌یه، مالیك ئاماده نه‌بو زه‌كات بدات به
خودی خالید، داوای هاتنی كه‌سێكی گرنگتری ده‌كرد كه ئه‌و متمانه‌ی پێ
بكات، ئیتر خالید به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی داناوه و كوشتویه‌تی. هه‌ندێكی
تریش وتویانه: هه‌ر به‌ڕاستی مالیك پاشگه‌ز بوه‌ته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك
ئاماده نه‌بوه زه‌كات بدات، بۆیه خالید به‌پێی حوكمی كوشتنی هه‌ڵگه‌ڕاوه
كوشتویه‌تی. به‌ڵام من ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی مالیك موڕته‌دد بوبێت
بۆچی ئه‌بو به‌كر و عومه‌ر سه‌ره‌تا به‌توندی ئه‌و كاره‌یان ڕه‌ت كردوه‌ته‌وه
و له كۆتاییدا به‌وه لێی خۆش بون كه خالید ئیجتیهادی كردوه و لێی
تێك چوه؟ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی مالیك موڕته‌دد بوایه ئه‌وان له‌سه‌ر
كوشتنی ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كرد نه‌ك دادگایی بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بزانین كه مالیكی ناوبراو ژنه‌كه‌ی زۆر جوان بوه،
نهێنیی مه‌سه‌له‌كه و پاڵنه‌ری خالیدمان بۆ ڕون ده‌بێته‌وه. كاتێكیش
خالید بڕیاری كوشتنی مالیك ده‌دات مالیك ئاماژه ده‌كات بۆ ژنه‌كه‌ی و
ده‌ڵێت (ئه‌مه كوشتمی)!
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خالید ـ به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كان
وێنه‌ی ده‌كه‌ن بۆمان ـ هه‌ر مرۆڤێكی خراپ و دڵڕه‌ق و به‌د بوه: سه‌رچاوه
ئیسلامیه‌كان ده‌گێڕنه‌وه: كاتێك ژنه غامیدیهكه ڕه‌جم كرا، خالیدی
كوڕی وه‌لید هات و به‌ردێكی كێشا به سه‌ریدا، خوێن فیچقه‌ی كرد و پرژه‌ی
خوێنه‌كه به‌ر خالید كه‌وت، ئه‌ویش جوێنی پێ دا! (فرمى رأسها فتنضّح
الدّم على خالد فسبّها) (صەحیحی موسلیم).
arazmira@yahoo.com
|