١٦\٨\٢٠١٠
خه‌ڵکی تا چه‌ند
گه‌شبینن به دروستبوونی حکومه‌تی نوێی
عێراق.

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
زیاتر له پێنج مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی
کوردستان و عێراق تێپه‌ڕیوه تا ئێستا نه‌توانراوه حکومه‌تێک پێک
بهێنرێ، دروستنه‌بوونی حکومه‌تی عێراقی وایکردووه قۆناغێکی زۆر ناهه‌موار
و ناجێگیر له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی خه‌ڵکی عێراق دروست ببێ، به
تایبه‌تی له بورای رامیاریی و کۆمه‌لایه‌تی.
ئه‌م بارودۆخه‌ی که عێراق تێیکه‌وتوه تیرۆرساتن به هه‌لێکی باشیان
زانیوه که رۆژانه کاره تیرۆرستیی و خۆ ته‌قاندنه‌وه‌کانیان ئه‌نجام
بده‌ن به تایبه‌تی له ناوه‌ڕاست و باشووری
عێراق و به‌رده‌وام و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م باره زیانێکی زۆر به به‌ره‌وپێشچوون
و سه‌لامه‌تی ژیانی خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌گه‌یه‌نێ. ئێستا هێزه‌کانی ده‌ره‌وه
فشاری زۆریان خستۆته سه‌ر هه‌موو حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی
کوردستان و عێراق که ده‌بێ له ماوه‌یه‌کی کورته حکومه‌ت پێکبهێنرێ،
به‌ڵام وامان دانا حکومه‌ت پێکهات و پۆستی سه‌رۆکی عێراق و سه‌رۆک وه‌زیران
و سه‌رۆک په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ پۆسته‌کانی تر... ئه‌و حیزبانه به‌سه‌ر
یه‌کیان دابه‌شکرد و دانرا، ئایا ده‌بێ تا چه‌ند ژیانی خه‌ڵکی عێراق
خۆش بێ، یاخود تا چه‌ند گه‌شبین بین به‌و حکومه‌ته!
من ده‌پرسم ئایا دوای دروستبوونی حکومه‌ت خه‌ڵکی عێراق چیتر بێ کاره‌با
و بێ ئاو نابن، چیتر رۆژانه ته‌قینه‌وه و خۆکوژیی
و تیرۆر له شاره‌کان ئه‌نجام نادر‌ێن و دایکان جه‌رگ‌سوتاو نابن؟! ئه‌و
هه‌موو گیروگرفتانه‌ی که رۆژانه خه‌ڵکی عێراق تووشیان ده‌بن،
تۆ بڵێی ئه‌و حیزب و لایه‌نه سیاسیانه‌ی عێراق به کردار کار بۆ ئه‌وه
بکه‌ن که ژیانێکی باشتر بۆ ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژار و نه‌داره‌ی که چه‌ندان
ساڵه خراپترین باری ژیان ده‌گوزه‌رێنن
دابین بکه‌ن.
به گوێره‌ی خوێندنه‌وی خۆم بۆ ئه‌و مێژووه‌ی
که حیزب و لایه‌نه‌کان له‌و چه‌ند ساڵه‌ی
رابردوو گوزه‌راندیان.. وا مه‌زه‌نده ده‌که‌م
هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه له به‌رژه‌وه‌ندیی
هه‌موو حیزب و ده‌سته‌گه‌ره سیاسیه‌کانی
عێراقدا بێ، چونکه
له بارودۆخێکی وه‌هادا هه‌ر که‌س و گرووپ و
ده‌سته‌یه‌کی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات ده‌توانن
به ئاسانیی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م خه‌ڵکه
به تاڵان ببه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ویتریان پێی بزانێ به تایبه‌تی له
سامانی نه‌وت و کانزا به نرخه‌کان و داهاته‌کانتر،
به‌ڵام کاتێک حکومه‌ت پێکهات به‌م شێوه ناتوانن به ئاسانی بیخۆن.
١۴\٨\٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
|