خه‌ڵکی كوردستان له چى نارِازین؟!

به‌شدار
عه‌لی
له زانكۆ وقوتابخانه,له‌بازارو
شۆسته و چایخانه‌كان,له دائیره و بازار و پاركه‌كان,له‌نیو
تاكسى و پاسه‌كان....بیزاریه‌ك و نیگایه‌كى تورِه‌یى
خه‌ڵك به‌دیده‌كریَت له لاو و گه‌نج
و پیر و په‌ككه‌وته و ....,له هه‌ڵسوكه‌وت
و ره‌فتار و قسه و نوسینه‌كانیاندا ئه‌م نارازى بوونه ده‌خویندریَته‌وه
و له چه‌ندین شویَنیش ئه‌م به مانگرتن و خۆپیشاندان و ئیمزاكۆكردنه‌وه
ده‌ریان بریوه,به‌لاَم بابزانین ئه‌م بیَزارییه‌ى خه‌لكى كوردستان له
كویَوه سه‌رچاوه‌ى گرتووه ؟ئه‌م خه‌ڵكه له
كوىَ و له چى نارازین؟
خه‌لكى كوردستان له ژیر سایه‌یى ده‌سه‌لاَتى به‌عس زۆرترین قوربانى به‌ركه‌وتوه
و به سه‌دان كاره‌سات و ده‌ردو و مه‌ینه‌تى و ئازار و ناخۆشى چه‌شتووه
.كاتیك خه‌ڵك ژیانى ده‌گوزه‌راند له‌لاى
رۆشن بوو كه رژیمیَكى تۆلیتارى و شۆڤینى عه‌ره‌بى ده‌سه‌لاَتى به ده‌سته
و چاوه‌روانى كرده‌وه‌یه‌كى باش و هه‌پویَستیكى چاكترى لیَنه‌ده‌كرا .بۆیه
هه‌موو كاروو و كرده و بیركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك
له‌ده‌ورى ئه‌وه‌دا ده‌خولایه‌وه كه چۆن ئه‌م رژیَمه سه‌ره‌و گوم
كریَت و كۆتایى به ده‌سه‌لاَتى بهیَندریت, چونكه به هه‌موو باره‌كانیدا
تاقیكرابویه‌وه كه ئازادى و خۆشگوزارانى و ره‌فاهیه‌ت و عه‌داله‌تى
كۆمه‌لاَیه‌تى له ژیَر ده‌سه‌لاَتى به‌عس, بۆ خه‌ڵكى
عیَراق به‌گشتى و خه‌ڵكى كوردستان به‌تایبه‌ت
, مانایه‌ك په‌یدا ناكات.
بۆیه به چاكسازى و پاكسازى نه‌یتوانى وه‌زعیه‌تى خه‌ڵك
باش بكات و سه‌ره‌نجام له به‌هارى 91 خۆشبه‌ختانه گۆرى گوم بوو له
كوردستان, ئیترخه‌ڵك له چاوه‌رواییه‌كى
قوپدا چاوه‌كانى كرده‌وه, خه‌ڵكى كوردستان
چاوه‌روان بوون هه‌موو كاره‌سات و موسیبه‌ت و ناخۆشیه‌كانى پیَشتر چه‌شتویه‌تى
كۆتایى پیَبیَت و هه‌وایه‌كى ساف و بیَگه‌رد هه‌لمژن و بۆ هه‌تا هه‌تایه
ناخۆشى ئه‌م رووداوه جه‌رگ برِانه نه‌بیَته میوانیان, به‌لام بۆ یه‌ك
ساتیش شه‌ر و كوشتن و رفاندن و تیرۆ و تۆقاندن و نه‌بونى و بیَخانه و
لانه‌ى ده‌ستى له گه‌رده‌نى خه‌ڵك نه‌كرده‌وه
و سه‌دان ناخۆشى و رووداوى تر‌ى مه‌رگ ئامیَز بوونه دیارى!
دوایى تیَپه‌ربوونى ئه‌م قۆناغانه و بارودۆخ به‌لایه‌كى تردا گوزه‌رى
كرد, هه‌ره‌شه‌ى به‌رده‌وامى به‌عس نه‌ما و سه‌رگه‌ردانى كوردستان وپه‌لاماردانه
به‌رده‌واماكانى كۆتایى پیَهات و سه‌ركردایه‌تى
حیزبه كوردییه‌كان بونه پیكهاته‌ى سه‌ره‌كى دورست بوونى حكومه‌تى به‌غدا
,دوو ئیداره‌ى و شه‌رى ناوخۆ نه‌ما,بودجه و ئیمكانیاتیَكى خه‌ڵکى
كه‌وته ده‌ستى ده‌سه‌لاتداران, به‌لاَم ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك
یه‌ك میلیش نه‌چویه پیَشه‌وه و گۆرانكارى به‌سه‌ردا نه‌هات. مافه فه‌ردى
و مه‌ده‌نیه‌كانیان باسیَكى لیَوه نه‌كرا, خه‌ونى چه‌ندین سپیان كه‌بریتیه
له دامه‌زراندنى ده‌وله‌تیَكى سه‌ربه‌خۆ و كۆتایى هیَنان به ژیَر ده‌سته‌یى
و پله دوویى به هه‌وادا چوو,هه‌مان یاسا و ده‌ستوره‌كانى به‌عس له
دادگاكان كارى پیَكرایه‌وه و به په‌یره‌وى له‌م یاسایانه هه‌زاره‌ها
لاو به له دلاَبوونى سه‌دان خۆزگه و هیوا سه‌ریان نایه‌وه, هه‌زاره‌ها
ئافره‌ت كوژران و یان ناچار به خۆكوژى كران,ئاو و كاره‌با و ریَگاو
بان و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانى تر نه‌چووه نیَو پرۆگرامى سه‌ره‌كى
حكومه‌ت,له لایه‌كى تره‌وه به هۆى گه‌نده‌پى و دزى و به فیرۆدانى
سامانى خه‌پك كۆشك و ته‌لار و سه‌یاره‌ى به‌رپرسان مانگ له‌دوایى مانگ
له گۆرِاندا بووه و له پیشكه‌وتووترین ئامیره‌كانى سه‌رده‌مه‌وه به‌هره‌مه‌ند
بوون.له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره و سه‌دانى تر خه‌پك بیزارى و نیگه‌رانیه‌كى
زۆر له نیگا و چاوه‌كانى به‌دیده‌كریَت و ره‌نگیداوه‌ته‌وه به‌سه‌ر
ژیان و گوزرران و كار‌و كرده‌وى رۆژانه و گیانى تۆپه سه‌ندنه‌وه و
توره‌یى له نێو دڵ
و ده‌روونى تاكه به تاكه‌ى خه‌ڵك جیگاى
خۆى كردۆته‌وه و نارازین به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى رۆژانه له
ده‌ووروبه‌ریان ده‌گوزه‌رىَ.
|