خه‌ڵکی دێی سرێشــمه-خه‌لیفانیش خه‌ڵتانی خو‌ێن کران.
کۆچه‌ر
بۆچه‌نده‌مین جار سه‌لماندیان که‌ئه‌وانه‌حکوومه‌تی دڵخوازی خه‌ڵکی کوردستان نین،پێویسته راپیچی زبڵدانی مێژووکرێن له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه .چوونکه ئه‌وانه ده‌سته‌و تاقمێکن که هێچ نابیستنو له‌هیچیش حاڵی نابن،ئه‌و قه‌ره‌قشه ناحاڵیانه وانیشان ده‌ده‌ن که بڕیار‌و فه‌رمانه‌کانیان قابیلی نیقاش و گفتوگۆکردن نیه .....هتد. وه‌ک ئه‌وه وایه خۆیان و بریاره‌کانیان له‌ئاسمانه‌وه هاتبێتنه خواره‌وه. ووتراوه گه‌وره ئاوده‌رژێ و بچووک یاری پێده‌کات.واته کاری گولله بارانکردنی خه‌ڵکی بێ‌دیفاع وسیڤیل دووره‌له‌هه‌رچه‌شنه‌هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنیکی و به‌ناوشکاندنی دیسپلین و یاسا له‌لایه‌ن چه‌ن پۆلیسی سه‌رکێش.
به‌ڵکووئه‌وه بڕیاری ئاغاکانی سه‌رکردایه‌تی دوژمنایه‌تی کردنی گه‌لی کورده .گولله‌بارانکردنی خه‌ڵکه بێ ماڵ و حاڵه‌کانی حامیه‌و شه‌هیدکردنی به‌کرعه‌لی له‌دووای ئه‌وه‌ی که‌به‌برینداریش ده‌ستگیر کرابوو، نموونه‌ی تری کاری دڕندانه‌یانه دژی خه‌لکی زه‌حمه‌تک کێش .ئه‌وانه‌بڕیارگه‌لێکن که‌داروده‌سته‌کانیان ناتووانن ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌گه‌ربریاریکی داڕێژراوی سه‌رکرده کانیان نه‌بێت .
بۆیه ؛
ئه‌رکی هه‌مووقه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌که‌بریسکه‌وچه‌خماخه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش وزنجیرکراوی ده‌ستی زووحاکه‌کانی کوردستان بکه‌نه سه‌داوده‌نگێکی هه‌میشه‌زیندووله‌میدیاکانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه . تاله‌لایه‌ک هزری خۆشباوه‌ڕیمان به‌ودووئه‌ژدیهای7سه‌ره‌نه‌مێنێ وله‌لایه‌کی تریشه‌وه ڕێگاخۆش بکرێت بۆکڵپه پێکردنی گڕوتینی په‌نگخواردوی جه‌ماوه‌ری کوردستان.به‌جۆرێک:
1- پشتگیری له‌که‌سوکاری کوژراوه‌کان بکرێت و سوربن له‌سه‌ر به‌دیهێنان وسه‌پاندنی ئه وداواکاریانه‌ی که خوێنیان له‌سه‌رداوه .نه‌چنه‌ژێرپای هیچ پاکانه‌یه‌کی زۆره‌ملێیانه یان فریوده‌رانه‌ی ئه‌و جه‌لادا نه.
2- بکوژانی فعلی ده‌ست نیشان بکرێت بۆدادگایی وله‌کاره‌کانیان ده‌ربکرێن .
3- به‌رپرس و جێگری پۆلیس وبه‌ناوئاسایشی خه‌لیفان وه‌لابخرێت هه‌رچی زووه .
4- که‌سانی هووشیارو خاوه‌ن هه‌ڵوێست په‌یوه‌ندی بکه‌ن به شاروشارۆچکه‌کانی ده‌ورو ده‌وروبه‌ر بۆ په‌یداکردنی پشت وپه‌ناوهاوخه‌باتی به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک له‌توانایاندایه بۆریسواکردنی ئه‌ودام وده‌زگا نامرۆڤانه‌یه.
5- چله‌ویادویادکردنه‌وه‌کانی ئه‌وشه‌هیدانه له‌بیرنه‌کرێت وله‌ده‌وری خاوه‌ن شه‌یدان بن تاهه‌ستی ته‌نیایی دایان نه‌گرێت.
6- به‌نوسراوو به‌یاننامه ،یان له‌ڕێگای په‌یوه‌ندیه هاوڕێانه‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانتان داواله هاوڕێیان وئازیزانتان بکه‌ن که چه‌ک دابنێن تاچی تر ده‌ستیان به‌خوێنی خه‌ڵکی ناوچه‌که سورنه‌بێت .داوای کاری شه‌رافه‌ت مه‌ندانه‌بکه‌ن .پاروه‌نانێک که هه‌ڵکێشراوبێ له‌خوێنی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌تان چ به‌هایه‌کی ئینسانی هه‌یه.
7- به‌یاننامه و پۆسته‌ری شه‌هیدان بگاته ده‌ستی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و بنکه‌کانی ی‌و.ئن له‌هه‌رجێگایه‌کن .
8- ئه‌گه‌رئیمکان بێت وێنه‌ی ڕووداوه‌که‌و وێنه‌ی لاشه‌ی شه‌هیده‌کان بۆسایته ئلکترۆنیه‌کان بنێردرێت و گفتوگۆله‌گه‌ڵ که‌س وکاری شه‌هیدانیش بنێدرێت . به‌ڵێ مافیاکان له‌کوردستان ئاوها پاریزگاری له خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن له‌ناویان ده به‌ن تاهیچ که‌م و‌کوڕییه‌کی ژیانی دنیایان نه‌بێت .
ئه‌وتاقمه چه‌قۆکێشه له‌کوردستان ده‌یانه‌وێت ته‌نانه‌ت پرۆژه به‌ناو خزمه‌تگووزارییه‌کانیش به پێی خواسته ،هستریاییه‌کانی خۆیان بێت،نه‌ک به‌پێی خواست وبه‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری ناوچه‌که. که‌له‌ڕاستیدا بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگووزاری ده‌بێت گووێبیستی رای دانیشتووانی ناوچه‌که‌بن، ئه‌گه‌ربۆخۆشگووزه‌رانی ئه‌وان ده‌کرێت.
به‌ڵام ئه‌وان خۆیان باش ده‌زانن نه‌خشه‌ی دزیه‌کانیا ن بکێشن له‌سه‌ر گیرفانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و سفره‌ی به‌تاڵیان وه یان ڕازاوه به خواردنی ئێکسپایه‌ر.بۆیه ئاساییه به‌لایانه‌وه نه‌ک لاوانی وه‌ک ئه‌حمه‌دومحمه‌مه‌د بکوژن، به‌لکو مناڵانی شیره‌خۆره‌ش گولله خوارد بکه‌ن، سه‌ره‌ڕای ده‌رخواردکردنیشیان به‌شیری ئێکسپایه‌ر.
به‌رفراوانکردن و هاوئاهه‌نگکردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ئه‌رکی سه‌ره‌تاییی و ده‌ستبه‌جێی ئه‌مڕۆی ڕێکخراوه سیاسی و پیشه‌ییه‌کان و سایته‌کان و رۆژنامه و پێنووسه به‌هه‌ڵوێسته‌کان و تاک و کۆی کۆمه‌ڵی کورده .
|