خه‌ڵكى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌چاندنى دارى (واشینتونیا)
كه
هاوشیَوه‌ى دار خورمایه هه‌ڵویَستى خۆیان ده‌رده‌برِن.
راپۆرتى:
سالار بابه‌شیَخ
هاوولاَتییه‌ك:
كه‌ركوك (4) دار خورماى تیایه عه‌ره‌ب به موڵكى خۆى ده‌زانیَت و
نایداته‌وه به كورد.
به‌رِیَوه‌به‌رى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان:
هه‌ر داریَك ته‌نها (1340) دۆلارى تیَچووه‌و ئه‌وه دارانه دار خورما
نین و به‌رِیَوه‌به‌رى پرۆژه‌كه‌ش عه‌ره‌ب نییه.
به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كانى هه‌ولیَر به پیَى گریَبه‌ستیَك
له گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى توركى به ناوى (تاشیاپى) ده‌ستیانكردووه به
ئه‌نجامدانى پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى له ناوه‌ندى شارى هه‌ولیَر واته
هیَڵى (60)مه‌ترى كه (10300) مه‌تر دریَژى هه‌یه، جۆره داریَك
بچیَنن كه هاوشیَوه‌ى دار خورمایه. ئه‌م پرۆژه‌یه چه‌ند رۆژیَكه
هاتۆته بوارى جیَبه‌جیَكردن و تا ئیَستا نزیكه‌ى (200) داریان چاندووه.
ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه هه‌ندیَك له دانیشتووانى شاره‌كه
نیگه‌ران بكات، وه‌ك هاوولاَتییه‌ك ده‌ڵیَت "عه‌ره‌ب ده‌ڵیَن له هه‌ر
كۆیَیه‌ك دارى خورمایه‌ك هه‌بیَت ئه‌و شویَنه موڵكى عه‌ره‌به ئیَستاش
هه‌ولیَر پرِ ده‌كه‌ن له دار خورما، هه‌تا سروشتى كوردستانیش ته‌عریب
بكه‌ن". به‌رِیَوه‌به‌رى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه دارانه دار خورما نین و ده‌ڵیَت "ئه‌ندازیارو
به‌رِیَوه‌به‌رى پرۆژه‌كه‌ش كورده".

(دلۆڤان ساحیب)ى ته‌مه‌ن 21 ساڵ قوتابى زانكۆیه و چاوه‌رِوانى پاسى
هیَڵى 60 مه‌ترى ده‌كات، ئه‌و به‌رامبه‌ر به‌و كریَكارانه وه‌ستاوه
كه له ناوه‌ندى هیَڵى 60 مه‌تریدا سه‌رقاڵى چاندنى جۆره داریَكن كه
دلۆڤان به "دار خورماى عه‌ره‌ب"ى ناو ده‌بات. ئه‌و به سه‌رسورِمانه‌وه
ده‌ڵیَت "ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌ندازیاره‌كه‌ى عه‌ره‌به، بۆیه چاندنى دار
خورماى له ناوه‌ندى پایته‌ختى كوردستاندا، كردووته پیلانیَك، كىَ
ناڵىَ ئه‌ندازیاره‌كه كۆنه به‌عسیش نییه؟". ئه‌و پرۆژه‌كه وه‌ك
پلانیَك په‌سه‌ند ناكات و به جۆره پیلانیَكى ده‌زانیَت بۆیه ده‌ڵیَت
"عه‌ره‌ب ده‌ڵیَن له هه‌ر كۆیَیه‌ك دارى خورما هه‌بیَت ئه‌و شویَنه
موڵكى عه‌ره‌به، ئیَستاش هه‌ولیَر پرِ ده‌كه‌ن له دار خورما، هه‌تا
سروشتى كوردستانیش بگۆرِن، ئه‌واته كه‌ركوك 4 دار خورماى تیایه هه‌تا
ئیَستا نایده‌نه‌وه به‌كورد...".
(نیاز جه‌مال)ى ته‌مه‌ن (38)ساڵ فه‌رمانبه‌ره و دانیشتووى گه‌رِه‌كى
مامۆستایانى شارى هه‌ولیَره. ئه‌ویش یه‌كیَكه له‌و ده‌یان كه‌سه‌ى كه
له باره‌ى پرۆژه‌كه‌وه رایانوایه ئه‌مكاره "ته‌عریبكردنى سیماى
شارى هه‌ولیَره"، بۆیه به توورِه‌ییه‌وه قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كات و ده‌ڵیَت
"ئه‌وه كه‌ى كیَشه‌یه، ده‌رِوانیته سه‌ر هه‌ر دوكان و عیاده‌یه‌ك
تابلۆكان هه‌مووى به عه‌ره‌بى نووسراون، با دار خورماشمان هه‌بیَت، به
دریَژى میَژوو عه‌ره‌ب كلتوورى خۆى به‌سه‌ر ئیَمه زاڵ كردووه، با ئه‌مجاره‌ش
له سایه‌ى ده‌سه‌لاَتى كوردى ته‌عریبى سیماى شاره‌كانمان بكه‌ن". نیاز
له ته‌نیشت داره تازه چاندراوه‌كانى هیَڵى 60 مه‌ترى ده‌ستى بۆ
ئالاَى كوردستان له سه‌ر بینایه‌ى بازارِى نیَوسیتى دریَژ كرد و گوتى
"به چاوى خۆت ده‌یبینى ئه‌و ئالاَیه‌ش بیَناز ده‌كه‌ویَت و ئالاَى به‌عس
كه سه‌رۆكى هه‌ریَم به‌رده‌وام له دژى بوووه، له ناوه‌ندى پایته‌ختى
كوردستان قیت، ده‌كه‌نه‌وه". ئه‌و بیَزارى خۆى له پرۆژه‌كه
ناشاریَته‌وه و ده‌ڵیَت"من نه‌ك هه‌ر خورماش ناخۆم به‌ڵكو ركیشم لیَده‌بیَته‌وه،
چونكه خورما په‌ره‌سته‌كان ئه‌نفالیان كردین و هه‌تا ئیَستاش ئه‌وان
براگه‌وره‌ن و به مافه‌كانى ئیَمه‌ش هه‌رگیز قایل نابن".
كه‌سانیَكیش هه‌ن خویَندنه‌ویه‌كى دیكه‌یان بۆ پرۆژه‌كه هه‌یه، (سه‌لاَم
عه‌بدولكه‌ریم) ته‌مه‌ن 52 ساڵ پیَیوایه ئه‌و دارانه زۆر جوانن و به‌رامبه‌ر
به‌و پرسیاره‌ش كه ئایا دار خورما موڵكى عه‌ره‌به ده‌ڵیَت"ئۆم
كلسوومیش عه‌ره‌به و هه‌موو كه‌سیَكیش گویَى لىَ ده‌گریَت، ئه‌وه
ناكاته، ئه‌وه‌ى كه هه‌ر شتیَك جوان بیَت موڵكى عه‌ره‌ب بیَت". ئه‌و
داواكاره خه‌ڵك و حكومه‌ت زیاتر گرنگى به خزمه‌تگوزارى و ئاوه‌دانى و
جواانكردنى شاره‌كان بده‌ن و داوا له حكومه‌تیش ده‌كات زیاتر خه‌مى
بیَكاره‌یایى خه‌ڵك بخوات.
"ئه‌وه راست نییه، كه ده‌ڵیَن ئه‌و دارانه دار خورمان، له ئه‌مریكا
دارى وا هه‌یه، من زانیاریم هه‌یه ئه‌و دارانه‌ش له توركیاوه
هاتووه، با له جیاتى ئه‌وه‌ى كورد و عه‌ره‌ب به شه‌رِ بده‌ین، باسى
گرانى نرخه‌كه‌ى بكه‌ین، ئه‌و دارانه زۆر گرانن، هه‌ر داریَك 16 وه‌ره‌قه‌ى
پیَدراوه، ئه‌وه ره‌واتره، چونكه به پاره‌ى هه‌ر داریَك ده‌توانی
ده‌یان دارى جوانى پیَبكرِى و بارى ژیانى چه‌ندین خیَزانى هه‌ژاریشى پىَ
بگۆرِین". (دارا حوسیَن به‌رزنجى) دانیشتووى گه‌رِه‌كى باداوه‌ى شارى
هه‌ولیَر وایگوت. دارا پیَشنیار ده‌كات، داهاتى گشتى ولاَته‌كه‌ى به
شیَوه‌یه‌كى "گونجاو بۆ ئه‌وله‌وییه‌ته‌كان ته‌رخان بكریَت"، ئه‌و
رایوایه "هه‌ندیَك مه‌سرووفات هه‌یه له جیَگه‌ى خۆیدا نییه، شتى زه‌روورى
تر هه‌یه، بۆ نموونى كیَشه‌ى سه‌كه‌ن و زۆربوونى ریَژه‌ى بیَكارى و نه‌بوونى
مه‌عمه‌ل و كه‌رته‌كانى به‌رهه‌مهیَنان"، بۆیه ده‌ڵیَت " له‌م زرووفه
ناسكه‌دا ره‌وا نییه داریَك نزیكه‌ى 2 هه‌زار دۆلارى تیَبچیَت".
(به‌ختیار جه‌عفه‌ر) یه‌كیَكه له‌و كریَكارانه‌ى كه كار بۆ
كۆمپانیایه‌كى توركى ده‌كات كه خاوه‌نى گریَبه‌ستى دابینكردن و چاندنى
داره‌كانه. ئه‌و ده‌ڵیَت "ئه‌و دارانه بۆ خۆم هیَناومه‌ته‌وه خواره‌وه
له شه‌حنى توركى هه‌ر شه‌حنى (45) دارى تیَدا بوو، هه‌ر داریَك (15)
وه‌ره‌قه‌ى ته‌كلیف كردووه، له ئه‌مریكاوه هاتووه ده‌ستحه‌قى ئیَمه
و شۆفڵ و كریَن و كریَكار ئه‌وانه‌ش حیساب نه‌كراوه، وه‌زنى هه‌ر
داریَكیش نزیكه‌ى 500 كیلۆیه".
(كاردۆ عه‌بدوڵلاَ) خاوه‌نى حه‌فاره‌یه‌و رۆژانه 8 كاتژمیَر بۆ
كۆمپانیاى ناوبراو كار ده‌كات و له برى كاره‌كه‌شى وه‌ك خۆى گوتى
رۆژانه (230) دۆلار وه‌ر ده‌گریَت. ئه‌و له باره‌ى رووبه‌رى كاره‌كه‌یان
گوتى "له لاى سایلۆ و پیَش وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌تا به‌رده‌م نیو سیتى
چاندوومانه، ئه‌وه‌ش ئاخر داره‌و تا ئیَستا 200 دار زیاتره".
(نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌رزنجى) به‌رِیَوه‌به‌رى به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى ئه‌ندازه‌ى
پاركه‌كان پیَش هه‌موو شتیَك ئه‌وه‌ى ره‌ت كرده‌وه كه ئه‌و دارانه،
دار خورما بن و نكۆڵى له‌وه‌ش كرد كه ئه‌ندازیارى پرۆژه‌كه كه‌سیَكى
عه‌ره‌ب بیَت و گوتى "ئه‌ندازیار عه‌بدولواحد ئه‌حمه‌د به‌رِیَوه‌به‌رى
پرۆژه‌كه‌یه‌و كورده"، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه پرۆژه‌كه به‌بىَ پرسى
ناوه‌ند نه‌كراوه‌و گوتى "تا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و به‌رِیَز وه‌زیرى
شاره‌وانى رازى نه‌بیَت ناكرىَ كارى وا گه‌وره بكریَت".
وه‌ك به‌رِیَوه‌به‌رى به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان
باسیكرد ئه‌و دارانه كۆمپانیاى (تاشیاپى) پیَى هه‌ستاوه و ناوى داره‌كه‌ش
(واشنتنیا)یه كه شیَوه‌ى دار خورماى هه‌یه به‌لاَم دار خورما نییه،
له باره‌ى هۆكارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌و جۆره دارانه‌ش گوتى "بۆیه ئه‌و
دارانه هه‌ڵبژیَردراوه چونكه له گه‌ڵ سروشتى هه‌ولیَر ده‌گونجىَ و
به‌رگه‌ى سه‌رما و گه‌رما ده‌گرىَ".
به پیَى وته‌كانى نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌رزنجى ئه‌و دارانه له شویَنى
خۆیدا واته له (ئه‌ریزۆنه) كه ئه‌یاله‌تیَكى سه‌ربه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانى
ئه‌مریكایه به‌رزییه‌كه‌ى تا 30 مه‌تر ده‌رِوات". ژماره‌یه‌ك له‌و
دارانه ئیَستا له ولاَتانى ده‌وروبه‌ر ده‌ست ده‌كه‌ون و ولاَتى
توركیاش یه‌كیَكه له‌و ولاَتانه‌ى كه ئه‌مجۆره دارانه‌ى تیَدایه.
له باره‌ى چونیه‌تى و چه‌ندایه‌تى پرۆژه‌كه‌ش به‌رِیَوه‌به‌رى به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى
ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان گوتى "له (15)ى مانگى رابردوو ده‌ستمان كردووه
به‌م پرۆژه‌یه و (175) دارمان هیَناوه كه به‌رزییه‌كه‌ى (3- 5)مه‌تره،
هه‌ر داریَكیش (1340) دۆلارى تیَچووه، له‌و داره پیَشتر له هه‌ولیَر
چاندراوه كه له ماوه‌ى (20)ساڵ (12)مه‌تر به‌رزبووه..... (675) دار
له ناوه‌رِاستى هیَڵى60 مه‌ترى ده‌چیَنین، دووجۆر داریش له ته‌نیشتى
ده‌چیَنرىَ . جۆرى ئه‌و دارانه‌ى كه دواتر به‌كاریان دیَنین بۆ جوانى
شاره‌كه بریتین له (هه‌بیلسكه‌ت)، (تیلیا)، (ئه‌كاسیادیلباتا)، (ئه‌كرنیگۆندا)
و (لیكۆدامبه‌ر) و....هتد.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه (500) داری دیكه‌یان هیَناوه كه نرخیان هه‌رزانتره
هه‌ر داریَك (50 )دۆلارى تیًَده‌چیَت. گوتیشى هه‌ر (50) مه‌تر شویَنیَك
بۆ گوڵ چاندن ته‌رخان ده‌كریَت، (13) شویَنى دانیشتن و (4) مافووره‌ش
به شیَواز و هه‌یَكه‌لى جۆراوجۆر له (فلكه‌ى نه‌ورۆز، سىَ ریَیانى
كووران، چواررِیَیانى به‌حركه و چواررِیانى په‌رله‌مان) دروست ده‌كریَت.
هه‌ر له دریَژه‌ى جیَبجیَكردنى پرۆژه‌كه‌دا (120) كورسى له شویَنى
جیاجیاى هیَلى 60 مه‌ترى داده‌نریَت و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه بۆ
خاویَن راگرتنى شویَنى دانیشتنه‌كانیش (60) سه‌له‌ى زبڵ دابینكراوه.
|