خه‌ڵكی که‌رکووک...له‌نیوان چه‌ندین ئه‌ژدیهادا.
ئازاد حه‌مه‌ره‌شید
چه‌ندین سه‌ری ئه‌ژدیهای گه‌وره که له‌فیلمی ترسناک ده‌چن، هه‌ریه‌که‌یان په‌لاماری شه‌وی شار و خه‌ڵکی که‌رکوک ده‌ده‌ن....ڕیگای به‌غدا و ڕیگای دبس ودۆمیز بۆلایه‌ک، ره‌حیماوه‌و شۆرجه وئیسکان وئیمام قاسم بۆ لایه‌ک، تسعیین و ئه‌حمه‌دئاغا بۆ لایه‌ک ، عه‌ره‌فه‌و ته‌په بۆلایه‌ک....هه‌ریه‌ک له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌که‌وه شار ڕاده‌کێشێ و بێباک له‌وه‌ی خه‌ڵکی شار چ ویستێکیان هه‌یه، بیباک له‌وه‌ی سیمای شارستانی و جوگرافیای ئابووری شار چی به‌سه‌ر دێت....هه‌ر یه‌که و لایه‌نه ده‌یه‌ویت ئاکاری خۆی به دیمۆگرافیای شاره‌وه بلکێنێ...هه‌مان ئاراسته‌ی به‌عسیزمه.
شه‌ر له‌سه‌ر نوینه‌رایه‌تی له کورسیه‌کاندا ده‌کریت، بیئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ژیانی واقعی خه‌ڵکه‌وه هه‌بیت. یه‌ک ده‌یه‌ویت ببیته پاریزگار، یه‌ک ده‌یه‌ویت له‌شاره‌وانی پایه‌دارتر بیت، یه‌ک ده‌یه‌ویت له‌پۆلیسدا، یه‌ک ده‌یه‌ویت له زه‌وی و خانوبه‌ره‌دا خه‌ڵک لووش بدا، سیاسه‌ت بۆته به‌شیک له شه‌ڕی نیو ئه‌ژدیهاکان له‌م شاره و به‌و جه‌نگه خوێناوییه‌دا چوارده‌وری گیراوه.. .ئه‌مه سیاسه‌ته، ئه‌م کێبركێه، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی تیرۆر، رفاندن، کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، بیسه‌روشوینه‌کانه. ئه‌م شانۆگه‌رییه که‌ی ده‌گاته کۆتایی؟ پیناچیت خودی ده‌رهینه‌ره‌که‌شی که ئه‌مه‌ریکا و (دیمۆسترا)یه پلانیکی درێژماوه‌شیان لا هه‌بیت بۆی.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه، پیویسته بیر له ئالته‌رناتیفی تر بکریته‌وه. پیویسته خه‌ڵک ئه‌مجاره، وه‌ک هیزیکی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز له‌م ئه‌ژدیها تیرنه‌بوانه‌ی خوین و سه‌روه‌ت خۆیان له‌ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندی وئاواته‌کانیان کۆببنه‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌شبه‌شێنه‌ی دیموکراتی له‌لای مالکی ره‌تکراوه‌ته‌وه که دیاره نوێترین داهینانی دیکتاتۆریانه‌یه بۆ دیموکراتی، وه ئه‌گه‌ر تاله‌بانی له‌ره‌دی دا پێوایه هێشتا ده‌کریت درێژه‌ی پیبده‌ین. به‌لام بۆ که‌رکووک له‌م شه‌ش ساڵه‌دا، قورسترتن ساڵه‌کانی گوزه‌رانی که‌رکووییه‌کان بووه.
هه‌ر جاره‌ی هه‌لبژاردنیک دێته پیشه‌وه، هه‌ر جاره لادانی پۆستیک و جیگرتنه‌وه‌ی دیته پیشه‌وه، هه‌ر جاره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌کی(سیاسی ودارایی ومۆراڵیی)ه‌ک له میدیاکان بلاوده‌کرێنه‌وه....چه‌ک ئاماده‌یه و به‌هیز مه‌سه‌له‌که ده‌بردریته‌وه. ئه‌م ڕیگایه دژواره‌و ده‌مانبات بۆ کاولی و کاولکاری و کوشتار.
ئالته‌رناتیف ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه سیاسیه‌کان نا، به‌رژه‌وه‌ندی به‌رپرسانی پله‌یه‌ک و پله دوو نا، به‌ڵکه به‌رژوه‌ندی واقعی خودی که‌رکووکیه‌کان ، ده‌یبرینیته‌وه. که‌رکوک نابیت بگۆردریت بۆ قودس و شه‌ڕ و هه‌روا گه‌رم بی. ئیمه باوه‌ڕدار وبێ‌باوه‌ڕه‌کان نین. ئیمه خه‌لکی ئاشتیخوازین و ده‌مانه‌ویت ئاسان و ساده و ئارام و ئاسوده بژیین.
20.5.2009
|