خه‌ڵکی کوردستان و مـلملانێی هه‌ڵبژاردنی سـه‌رۆککۆماری ئێرانی ئیسلامی!
هـێرش عهلـیزاده
نۆهه‌مین ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆککۆماری له‌ئێران ده‌ست پێده‌کات، ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یه‌کی داگیرکراو به‌شداری له‌م شانۆگه‌ریه‌دا نیه، تا ده‌توانیت و بۆت ده‌کرێت ده‌نگ مه‌ده! ده‌نگدانی تۆ شه‌رعیه‌ت دانه به‌درێژه‌ی ته‌مه‌نی داگیرکاریی له‌کوردستان. ولایه‌تی فهقیهلهئێراندا به‌هه‌موو دامودهزگاکانێهوهتا ئێستا جگهلهتاڵان و ۆێرانکردنی ژێرخانی ئابووری وڵاته‌که‌ت، جگهلهچهوساندنهوهو رۆژره‌شی، ده‌ربه‌ده‌ریی له هه‌نده‌ران له‌پێناو بژێوی رۆژانه‌دا، ده‌ستبه‌سه‌رکردن و زیندان و ئه‌شکنجه‌ی رۆڵه‌کانی خه‌لکی کوردستان، به‌تێکرا درێژه‌ده‌ری کۆیلیه‌تی و هه‌ژاری و چه‌وه‌ساندنه‌وه‌ی نهتهوهکهتلهگۆرهپانی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و کۆلتورییدا، شتێکیتریان بۆت به‌دیاری نه‌هێناوه! ده‌نگ مه‌ده!
هه‌ر وه‌کوو ئاگادارن ده‌وری ده‌هه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری له‌ئێراندا، ئه‌زموونه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و ئۆپۆزیسیۆنی کورد لهمههلومهرجهدا، له‌به‌رامبه‌ر تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی تردایه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ لایه‌نێک یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی دڵیان بۆ ئهوهلێدهدات و پێیانوایه کهبهبهڵێن پێدان و پروپاگه‌نده‌ی ئه‌م یان ئه‌و باڵی نێو بازنهسیاسیهکانی کۆماری ئیسلامی ده‌کرێت چاکسازی و رێفۆرم له‌کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا بێته‌ئاراوه، و بهپروپاگهنده کردن، خه‌ڵکی کوردستان هان ده‌ده‌ن که‌به‌شداری هه‌لبژاردنه‌کانی سه‌رۆککۆماری له‌ئێراندا بکه‌ن، ده‌بێت بزانن که‌ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادی خه‌ڵکی کوردستان نییه، خه‌ڵکی کوردستان به‌ئه‌زموونی خۆیان له‌وه‌گه‌یشتوون کهمهلملانهو کێبه‌رکێی باڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندی مافی مرۆف و به‌رژه‌وه‌ندی بژێوی خه‌ڵکی هه‌ژار و بنده‌ست و هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌دا نییه، به‌ڵکو ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی گیرفانی خۆیان و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیهکهیاندایه.
ئهوباڵانهی کهلهفێلتری ئیمامی ئۆمهتهوهبۆ به‌شداری لهکاندیدای سه‌رۆککۆماری تێپه‌ر ده‌بن هه‌موو خه‌ڵک ده‌زانن کامانه‌ن. چوار مۆره‌ی گرنگ و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌دڵی کۆماری ئیسلامی‌دا کهدهگهنهمیدانی ئه‌م ههڵبژاردنهبریتین لهمـوحسین ره‌زایی، مه‌حمود ئهحمهدینیژاد، مـههـهدی کهرۆبی، میرحۆسین موسه‌وی. (باقی کاندیداکانی تر ئاکته‌ره‌کانی نێو ئه‌م شانۆگهریهسیاسیهن)، ئه‌م کهسانهلهسهر مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ولایه‌تی فهقیهلهئێراندا هیچ ناره‌زایه‌تی و مهلملانهیهکیان نه‌بووه و نییه. و هه‌ر کامێکیان پێیانوایهکهبهپلان و سیاسه‌تێک که‌به‌کاری دێنن، ده‌توانن باشتر له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سیسته‌می کۆماری ئیسلامی‌دا کاریگه‌رییان هه‌بێت.
کێ شکی ههیهلهوهی کهمهحمود ئهحهمهدینژاد بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی پێش سه‌ره‌ککۆماری و ئێستایش له‌ده‌ورانی پۆستی سهرۆککۆماریشیدا زیاتر له‌هه‌موو ده‌ورانێکی بێووچان بۆ راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی تێنهکۆشابێت؟ مـه‌گه‌ر موحسین ره‌زایی ره‌ئیسی شواری مه‌سڵه‌حه‌ت و فه‌رمانده‌ی پێشووی سپای پاسدارنی ئێران نه‌بوو کهلهپروپاگهندی خۆیدا گوتی ئیدامه‌ی "ده‌سه‌ڵاتی ئهحهمهدینیژاد کۆماری ئیسلامی به‌ره‌و هه‌ڵدێر" ده‌بات!
خاته‌می له‌سه‌رده‌مێکدا که‌ئیدعای "ئیسلاحات و رێفۆرمی" ده‌کرد، پێی وابوو که‌مانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌گره‌وی شلکردنه‌وه‌ی دیکتاتوریهتدایه، ئه‌مڕۆش موحسێن ره‌زایی پێی وایهمانهوهی کۆماری ئیسلامی له‌گره‌وی ئههۆنکردنهوهی تووندڕهویهکانی کابینه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دایه، چـوون پێیوایهئیدامهکاری سیاسه‌ته‌کانی کابینه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌موویان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.
سیسته‌می ده‌سه‌ڵات وحوکمرانی له‌ئێرانی فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فرهئایینیدا، هه‌موو کاتێک له‌ژێر رکێفی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستدا بووه. له‌م سیسته‌مه‌دا، شیعه‌گه‌ری به شێوه‌یه‌کی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه له سه‌رانسه‌ری گه‌لانی به‌نده‌ست و به‌تایبه‌تی گه‌لی کورد و کهمایهتهیه مه‌زهه‌بیه‌کاندا ده‌سه‌ڵاتداری خۆی ده‌گێرێت، خه‌ڵکی کوردستان تا ئێستا لهچوارچـێوهی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران‌دا نهحیسابیان بۆ کراوه‌و نه توانیوویانهدهورێکی ئه‌وتۆیان له‌م بازنه ته‌نگه‌ی حاکمیه‌تدا هه‌بێت، شکاندنی ئه‌م بازنه‌یه‌و به‌ده‌ستهێنانی مافی به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ئێراندا بۆ گه‌لی کورد و گه‌لانی تر، به مانای لێدان له‌ره‌گ و ریشه‌ی ولایه‌تی فه‌قیه له‌ئێران دێت. له‌سیسته‌می ولایه‌تی فهقیهدا، مافی مرۆف جگه‌له‌وه‌ی که‌ده‌یبینین و بینوومانههیچ مانایه‌کی نییه، ئازادی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن به بێ هیج جۆرهههڵاواردنێک، له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی ولایه‌تی فهقیهدا یه‌ک ناگرێته‌وه، ژیان و مانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌ئێران له‌گره‌وی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ولایه‌تی فه‌قیهدایه.
به‌ڵێ،خه‌ڵکی کوردستان به درێژایی ته‌مه‌نی داگیرکاران به‌ئێستا و رابردووشه‌وه وه‌کوو شارۆمه‌ندێکی دهرهجهدوو حیسابیان له‌سه‌ر کراوه، هه‌ر بۆیهگهلی کورد هه‌ڵبژاردنی سهرۆککۆماریهکانی ئێران، وه‌کوو شانۆگه‌ریه‌کی سیاسیی چاوو لێکردوه و ده‌یکات، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هیچ کات، له‌ناخی دڵیانه‌وه‌و به‌جیددی، کوردستانیان به‌به‌شێک له‌ئێران نه‌زانیووه و ته‌نها بۆ ئهوهیانهلێی بخۆن و تاڵانی بکه‌ن، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه جگهلهبێمافی و هه‌ڵاواردن، زیندان و ده‌ربه‌ده‌ریی بۆ گه‌لی کورد قازانجێکیان نه‌بووه و نابێت. گه‌لی کوردیش به‌هه‌موو وجودیهوهههست به‌م هه‌ڵاواردن و ماڵوێرانیهدهکات و ههمیشهبهرپهرچی داوه‌ته‌وه‌و خه‌باتی له‌پێناوی ئازادی و خۆڕزگارکردندا کردوه. هه‌ر بۆیه‌ئه‌گه‌ر له‌دۆخی ناچاریی و زۆربۆهێنان و فشاری جۆراوجۆریشدا به‌شداری ئه‌م گه‌مه سیاسیهیشی کردبێت، ته‌نها به‌حوکمی ئه‌و شه‌رت و مهرجانهبووهکهلهسهریان داناوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامیهوهخهڵکی کوردستان وه‌ڵامی نه‌خێریان به‌م رژێمهداوهتهوه، و هیچ هه‌ڵبژاردنێکیان به‌هی خۆیان نـهزانیووه.
هه‌ڵبژاردن بۆ ئهوانهیهکهباوهڕیان به‌ولایه‌تی فه‌قیهیه!
له‌م کاته‌دا ئێمهداوا ده‌که‌ین کهرۆڵهکانی کورد له‌زیندانه‌کاندا ئازاد بکه‌ن و ده‌ست لهوهحشیگهریی دژ به‌دانیشتووانی کوردستان و له‌سه‌ر خاک و خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵبگرن.
2009-05-16
|