دەسەڵاتدارانی
ئەمەریکا و
وڵاتانی رۆژاوا
زۆر راشکاوانە دژ
وە سەربەخۆیی
کوردستانن
تەنانەت
''دیموکراسی''یە
پەڕپووتەکەی
خۆشیان بە خەڵکی
کوردستان بەڕەوا
نابینن.. ئەوەتە
لە پاش ٢٣ ساڵ لە
سەرۆکایەتیی
کەسێکی خێڵەکیی
وەک مەسعود
بارزانی (١٣ ساڵ
وە شێوەی
نافەرمیی و ١٠
ساڵ وە شێوەی
فەرمیی) زۆر بێ
شەرمانە لە
چوارچێوەی ئەو
دیموکراسیەتە
عەنتیکەیەی بۆ
کوردستانیان وە
دیاریی هێناوە
دەبێژن با
بارزانی دوو ساڵی
دیکەش سەرۆک بێ،
چەند سەیرە؛
وڵاتێک بەو
شێوەیە رادەستی
دیکتاتۆرۆکەیەکی
خێڵەکیی دەکەن کە
بێجگە لەوەی
سەرکوتکەری
تێکڕای
ئازادییەکانە
ناتوانێ ئاو و
کارەبا و
سوتەمەنیی و
سەرەتاییترین و
سادەترین
پێداویستییەکانی
ژیانیش فەراهەم
بکا.. کەچی وە
پێچەوانەوەش لە
بەرانبەر خەڵکی
کوردستان دەبێژن:
''ئێمە بێجگە لە
مەسیحییەکان و
کوردە
ئێزیدییەکان مافی
پەنابەریی
نادەینە خەڵکانی
دیکەی کوردستان
چونکە ژیان و
گوزەرانیان زۆر
باشە و کوردستان
زۆر ئارام پڕ
ئاسایشە!!!