خه‌ڵکینه، هه‌ڵاکه‌ی میری هه‌رێم له‌سه‌ر که‌رکووك، چی به‌سه‌ر هات؟!
شه‌ست ساڵ زیاتره بزاڤه چه‌کدارییه یه‌ك له دوای یه‌که‌کانی چینه‌داراکانی کورد، به‌ڕواڵه‌ت خه‌ڵك له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی که‌رکووك بۆ سه‌ر نه‌خشه‌ی کوردستان به کوشت ده‌ده‌ن و وا نیشان ده‌ده‌ن، که سه‌رنه‌گرتنی هه‌موو دانیشتنێك و تێکدانه‌وه‌ی گفتوگۆ بێ ئه‌ژماره‌کانیشیان، له پێناو ئه‌م شاره نه‌گبه‌ته نه‌وتاوییه‌دا بووه.
ئه‌مه ڕواڵه‌تی پرسه‌که‌یه و ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر بێ سه‌رنج و وردبوونه‌وه، ئه‌م پاگه‌ندانه وه‌ربگرێت، ئه‌وا قسه‌ی یه‌کێك له ڕامکاره‌کانی ئه‌و بزاڤه دروست ده‌رده‌چێت، که که‌رکووکییه‌کان قه‌رزاربار ده‌کات و ده‌ڵێت "له‌سه‌ر که‌رکووك باجی زۆرمان داوه".
به‌لام ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی پرسه‌که بده‌ین، ئه‌وا نه خۆبه‌کوشدانی خه‌ڵك بۆ کۆتاییهێنان به‌و سته‌مه و باشترکردنی ژیانی هه‌ژاران و به‌شمه‌ینه‌تانی کورد بووه، نه له‌پێناو که‌رکووك یا هیچ شارێکی دی بزاڤه‌که‌یان هاتۆته بوون و له‌پێناو خه‌ڵکیشدا نه‌ك هیچ باجێکیان نه‌داوه، به‌ڵکو له گشت سه‌رده‌مه‌کاندا باجده‌ر، به گشتی هه‌ر به‌شمه‌ینه‌تانی کوردستان و که‌رکووکییه‌کان بوون. بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ش بگه‌ین، پێویسته ئاوڕێك له رابوردوو بده‌ینه‌وه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای بزاڤی چه‌کداری 1961ه‌وه که‌م نه‌بوون، له شۆڕشگێڕانێك، که پێیان وابووه و وایه، ئه‌م بزاڤه هیچ په‌یوه‌ندی به پرسی خه‌ڵکی کورده‌وه نه‌بووه و نییه و ده‌سه‌ڵاتخوازی ئه‌م شێخ یا ئه‌و مه‌لا یا ئه‌و ورده‌بۆرژوازی له پشته‌وه وه‌ستاوه. بزاڤێك که ئه‌نگیزه‌که‌ی دژایه‌تی دابه‌شکردنی زه‌ویوزاری ده‌ره‌به‌گه‌کان بووبێت و ئه‌وان رابه‌رایه‌تیان کردبێت، ئاشبه‌تاڵیشی له‌سه‌ر ده‌ستی که‌سێك یا که‌سانێك، بۆ که‌سانی هوشیار به‌ڵگه‌نه‌ویست و چاوه‌ڕوانکراو بووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تاکی کورد، ئاستی هوشیاری نزم بوو و فره‌تر سۆز و په‌یوه‌ندییه خێڵه‌کییه‌کان هانده‌ری بڕیاره‌کانی بوون، له‌ولاشه‌وه دڕه‌نده‌یی ڕژێمه‌کانی عیراق و به‌رژه‌ندی ئیمپریالیزمی ڕووسی و ئه‌مه‌ریکی له ناوچه‌که‌دا، بواری ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنن، که تاقمێکی خۆفرۆش (کۆنه جه‌لالییه‌کان)، جارێکی تر له‌ژێر نێوێکی تر و به ئاوازێکی تره‌وه، خه‌ڵك بانگه‌وازی بزاڤی چه‌کداری بکه‌نه‌وه.
بزاڤی چه‌کداری، جاری دووه‌م، نه‌ك به‌پێی ئه‌زموونی یه‌که‌م، ئاسۆیه‌کی ڕۆشنی نه‌بوو، به‌ڵکو بۆ خۆشی هانده‌ری ئه‌وه بوو، که به‌ره‌یه‌کی خۆفرۆش له کوردستاندا دروست بکات و له‌ولاشه‌وه بۆ خۆشی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که - سوریه، ئێران، عیراق و تورکییه- که‌وته بازرگانی و هه‌ر ڕۆژه‌ی بزاڤه‌که و ئاماده‌یی خه‌ڵکی کوردستانی بۆ بزووتنه‌وه، ده‌خسته سه‌ر مێزی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌کێك له‌و ده‌وڵه‌تانه.
ساڵی 1988، جارێکی تر مێژووی ئاشبه‌تاڵ دووباره بووه‌وه، به‌ڵام به گاڵته‌جارییه‌کی ده‌ردناکه‌وه، هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفاڵ و ئاواره‌یی هه‌زاران له تورکییه و ئێران وئه‌وروپا. به‌لام ئه‌مجاره ڕه‌وتی مێژوو به جۆرێکی تر وه‌رچه‌رخا و رژێمی به‌عس که‌وته ته‌ڵه‌یه‌که‌وه، که ئیمپریالیزم بۆی نایه‌وه و «کوێت»ی گرت و هێڕشی ده‌ره‌کی کرایه سه‌ری و بوارێك بۆ راپه‌ڕینی خه‌ڵك ڕه‌خسا و جه‌ماوه‌ر سوکانی ڕووداوه‌کانی گرته ده‌ست و حازرخۆرانی سفره‌دڕیش له‌و دیو سنووره‌کانه‌وه، به ئه‌ژنۆ له‌رزێوه گه‌رانه‌وه.
کاتێك، سه‌رانی بزاڤی شکست‌خواردووی چه‌کداری، زانیان هاوسه‌نگی هێز له به‌رژه‌وه‌ندییان نییه، له که‌رکووك پاشه‌کشێیان کرد و کۆڕه‌وێکی ملیۆنییان له‌به‌رده‌م سوپای تێکشکاوی عیراقی‌دا به‌ڕێخست، که مێژوو که‌م گاڵته‌جاری وای به خۆوه دیوه. کوردستانی ئازادکراو و خه‌ڵکه‌که‌ی سه‌راپا چه‌کدار و راپه‌ڕیوه، سوپای تێکشکاوی عیراقی بێ ته‌قه - بێجگه له‌و به‌رگرییانه‌ی له‌شکری شورایی و حشع، لێره و له‌وێ هه‌ندێك (پ.م.)ی دابڕوای لایه‌نه‌کان- گه‌یشته‌وه ئه‌زمر و عه‌ربه‌ت. ئا له‌م ساته‌دا سه‌رانی ئه‌م بزاڤه ده‌چنه به‌غداد و ئاوێزانی گه‌ردن و بالای دیکتاتۆر ده‌بن. پێکه‌خوێنی لاوانی کورکووك پێکه‌وه هه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌زرینگێننه‌وه.
هێڵی 36 و ته‌نسیقی به‌ره و به‌عس، جه‌ماوه‌ر جارێکی تر راپه‌ڕییه‌وه و هێڵی 36ی به‌زاند و به نافه‌رمی کردیه هێڵی 34 –ده‌رکردنی سوپای به‌عس له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری-. به‌لام له 1992ه‌وه تا ڕوخانی به‌عس، سه‌رانی بۆرژوازی کورد بۆ یه‌کجاریش بیریان له گێڕانه‌وه که‌رکووك نه‌کرده‌وه، به‌لام هه‌رکات ئاواره‌کانی که‌رکووك داخوازی سه‌رپه‌نا و کار و ژیانی باشتریان له میره‌کانی سۆران و بازران بکردایه، ئه‌وا گاڵته‌جارییه‌کیان به‌ڕێده‌خست و له‌شکریان کۆده‌کرده‌وه و پاگه‌نده‌ی گرتنی که‌رکووکیان ده‌کرد.
ساڵی 2003، ساڵێك که تێیدا بۆ هه‌میشه ده‌ستی بۆرژوازی کوردی تێدا ده‌رکه‌وت و بۆ که‌سانی تاڕاده‌یه‌ك هوشیاریش ئاشکرابوو، که ئه‌وه‌ی ئه‌وانه به‌دواییه‌وه‌ن، نه پرسی خه‌ڵکه و نه دڵ و نه قودس، به‌ڵکو پشکی خۆیانه له ده‌سه‌ڵات و هه‌رکاتیش ئه‌و ده‌سه‌لاته بخوازێت، ئه‌وان ئاماده‌ن نه‌ك کوردانی باشوور، به‌ڵکو کوردانی خۆرهه‌ڵات و باکوور و خۆرئاواش بکه‌نه قۆچی قوربانی و وه‌ك به‌ر‌خ بیان ده‌نه ده‌ست قه‌سابه‌کانی کۆماری ئیسلامی و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی تورکییه و برا به‌عسییه‌کانی سوریه و هاومیرییه دیموکراته‌کانی عیراقی به‌ناو نوێ!
له‌وێدا که عیراقێك نه‌مابوو، ئه‌وان عیراقیان سازدایه‌وه، له‌وێدا که شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی له گیانه‌ڵاندا بوو، ئه‌وان به لۆکه قه‌تره ئاویان کرده‌وه سه‌ر لێوه وشکهه‌ڵاتووه‌کانی. له‌وێدا کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی لاواز ده‌بوو، ئه‌وان له سه‌رووی پارله‌مانه‌وه کارتۆنییه‌که‌یانه‌وه دایان نان. تا ئێره بۆ که‌سانی هوشیار بۆ تێگه‌یشتن به‌سه. به‌لام که‌منین، ئه‌وانه‌ی که به‌و ته‌پڵ و زوڕنایه، هێشتاکه ساویلکانه هه‌ڵده‌په‌ڕنه‌وه.
نوێنه‌رانی بورژوازی کورد له‌کاتی راپه‌ڕیندا ژێره‌کی له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس خه‌ریکی دانیشتن و گفتوگۆ بوون و ته‌نانه‌ت تا پێش ئه‌وه‌ش له مانگی ئۆگوستی 1990ه‌وه له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس هودنه‌یان هه‌بوو. کاتێك که زانیان جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو به ئاسانی ناچنه پای ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌لاکی تۆپیوی به‌عس، ژێره‌کی کۆڕه‌ویان ڕێکخست – له‌وانه‌یه له‌نێو به‌ره‌ی کوردستانی‌دا لایه‌ن هه‌بن، له‌وانه حشع، ئاگای له‌وه نه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌رگ مه‌ودامان بدات، ئه‌وه‌ش ده‌رده‌که‌وێت و ده‌یبینین-. ئینجا زه‌مینه‌ی گفتوگۆی ئاشکرا، له کوردستانی چۆلکراودا سازبوو، ماچ ماچێن له‌گه‌ڵ دیکتاتۆریش بوو به مانشێتی میدیاکانی جیهان و له سه‌رووی وێنه‌ی کۆڕه‌وه‌که‌وه داده‌نرا. به‌مجۆره جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو وه‌ده‌رنرا و حازرخۆرانی سفره‌دڕ، هاتنه سه‌رته‌خت و جه‌ماوه‌ری کۆڕه‌وپێکراویش به تێکشکاوییه‌وه، گه‌رایه‌وه کوردستان. ئه‌وان بوونه سه‌روه‌ر و جه‌ماوه‌ریش بووه ژێروه‌ر (بنده‌ست).
به‌درێژایی 1992- 2003 به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌نێوان یانه‌کانی بازرگانی هه‌ولێر و سلێمانی و به‌غداد هه‌بووه، که‌سیش له‌سه‌ر به‌عسی بوون لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کراوه. یه‌که‌م ڕێکه‌وتننی ستراتیژی نیوان دوو پارتی ده‌سه‌لاتداریش، به‌نێوی ڕاگه‌یاندنی فیدرالییه‌ت له کوردستان له 05.10.1992دا، که له‌ناوه‌ڕۆکدا په‌لاماری هاوبه‌شیان بوو بۆ سه‌ر گه‌ڕیلاکانی (PKK). دواتریش شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی نیوان خۆیان و شه‌ڕی لایه‌نه‌لانی تر، ئه‌و هه‌نگاوانه بوون، که له‌بری ئازادکردنی که‌رکووك نران و گیانی شۆشڕگیڕانه و وره‌ی ڕاپه‌ڕینیان له جه‌ماوه‌ردا پێ کوشت، خه‌ڵکیان له ئاستی په‌لاماردان و راپه‌ڕینه‌وه هێنایه ئاستی پارانه‌وه و داواکردنی راگرتنی شه‌ڕه میلیشیاییه‌کان!
کاتێك که رژێم ڕوخا و ئه‌وان هیچ هه‌نگاوێکی لێبڕاوانه‌یان بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌که نه‌نا، جه‌ماوه‌ر که‌وته ناڕه‌زایه‌تی و مقۆ مقۆ و کاتێکیش که جه‌ماوه‌ر ده‌ستی به بزووتن به‌ره‌و ڕیفراندۆم کرد، ئه‌وان نووسه‌ر و چاوه‌شه ناوداره‌کانی خۆیان قوتکردنه‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بزاڤه‌که له ناوه‌وه به هۆی خۆشباوه‌ڕی کۆمه‌ڵێك ناسیونالیسته‌وه کڕمۆڵ بوو، توانیان سواری ملی بزاڤه‌که بوون. کاتێکیش که ئه‌م بزاڤه‌یان که‌وڵکرد، له به‌رامبه‌ردا ماده‌ی (140)یان قوتکرده‌وه، که بۆ خۆی بێجگه به سووکایه‌تی به که‌رووکییه‌کان و داخوازی خه‌ڵك هیچی تر نه‌بوو. ئه‌مه‌ش فێڵێك بوو، بۆ ده‌ستی ده‌ستی پێکردنی خه‌ڵکه‌که و راگرتنیان له چاوه‌ڕوانیدا. کاتێكیش که ماده‌ی (140) ئێکسپایه‌ر بوو، بۆ فه‌رامۆشکردنی، شه‌ڕی گه‌ڕیلاکانیان سازدایه‌وه و چه‌ند مانگێكیان به‌مه‌شه‌وه برده‌سه‌ر. ئیتر پاش ئه‌م هه‌موو بێنه و به‌رده‌یه، توانیان زه‌مینه‌ی وه‌لانانی سیناریۆی (140)یش بره‌خسێنن و خۆیان بۆ سیناریۆکانی تر ئاماده کرد.
بۆ پێنانه سیناریۆ تازه‌کان، پێویستیان به ته‌ختکردنی زه‌مینه هه‌بوو، ئه‌ویش کپکردن و تیرۆری هه‌ر که‌سێك که توانا و جه‌ماوه‌ری له‌ناو که‌رکووکدا هه‌بێت. بۆ ئه‌مه‌ش له «عه‌بدولستار شه‌ریف»ه‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد و لێدانی دڵی جه‌ماوه‌ریان به‌وه گرت. کاتێك که زانیان بۆیان ده‌چێته سه‌ر، ئه‌مجاره به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو جاره‌کانه‌وه، له‌وێدا که ده‌بوو ئاماده بن، نوێنه‌ره‌کانیان له پارله‌مانی به‌غداد هاتنه ده‌ره‌وه، چونکه ئاماده‌ییشیان هیچی له پرسه‌که نه‌ده‌گۆڕی و به‌خۆیان له‌سه‌ری ڕێککه‌وتبوون و ویستیان خه‌ڵك چه‌واشه بکه‌ن – چه‌ند ساڵه له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا که ده‌بوو، ئاماده نه‌بن، ئه‌وان له هه‌مووان ئاماده‌تر بوون، به‌لام ئه‌مجار که ده‌بوو ئاماده بن و دژایه‌تی بڕیاره‌که بکه‌ن، ئاماده نه‌بوون و مۆری ڕه‌زامه‌ندییان لێدا-. بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌مجار «سۆران مامه حه‌مه»ی ڕۆژنامه‌نووسیان تیرۆر کرد، به‌م کاره‌یان هه‌م ڕه‌خنه‌گرێکیان له کۆڵی خۆیان کرده‌وه و هه‌م خه‌ڵکیان سه‌رقاڵ کرد و هه‌م زه‌نگی مه‌ترسی بوو بۆ ئه‌وانش که دژایه‌تی پلانه‌که‌یان ده‌که‌ن. ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌که‌یان بشارنه‌وه، ئه‌مجاره هاتن و خۆپیشاندانیان به‌ڕێخست و ده‌نگی خه‌ڵکیان بۆ خۆیان راکێشایه‌وه.
ئه‌مه سه‌ره‌نجامی ئه‌و گاڵته‌جارییه که ده‌ره‌به‌گه‌کان له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی بیست و بۆرژوازی له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا به‌ڕێیخستووه و گاڵته‌ی به ئاوات و ئاره‌زووه‌کانی خه‌ڵك کردووه. به‌دبختی تاکی کورد له‌وه‌دایه، به‌یانی له ده‌نگدانه‌کاندا به بیانووی زۆربوونی ده‌نگی کورده‌وه، ده‌چنه‌وه پای سندووقی گاڵته‌جارییه‌کان و جارێکی تر مۆری نه‌زانی و ناهوشیاری و به‌دبه‌ختی له‌نێوچه‌وانی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر تاکی کورد خۆی گێل نه‌کا و که‌مێك سه‌رنج بدات، ئه‌وا وه‌ك ڕۆژ دیاره که شیوه‌نی بۆرژوازی کورد بۆ چییه، ڕاستی پرسه‌که ئه‌وه‌یه که که‌رکووك نه دڵه و نه قودس، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی دڵ و قودسه، کورسی پارله‌مان و نه‌وته‌که‌ی باباگوڕگوڕه، که تاکی کورد ده‌بێت هه‌ر به لیتر لیتر بۆ زستان کۆی بکاته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س گومانی له‌مه هه‌یه، با وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌مان بداته‌وه؛ له ئه‌پریڵی 2003ه‌وه هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاتداری کورد له «که‌رکووك»دا ده‌سه‌لاتن، بێجگه له تیرۆری مامۆستای زانکۆ «عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف»، ڕۆژنامه‌نووس«سۆران مامه حه‌مه» و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له نووسه‌ران و شانۆکاران «نیهاد جامی»، «كۆسره‌ت عه‌بدولره‌حمان» و «سۆران عومه‌ر»، چی‌تریان بۆ که‌رکووك و که‌رکووکییه‌کان کردووه؟
|