٢٧\١٢\٢٠٠٩ خه‌ڵکی پیره‌مه‌گروون بۆچی ناڕازین له‌و به‌هه‌شته‌ی بۆیان دروست کراوه!
تاهیر حاجی‌حه‌سه‌ن
ئه‌و ده‌ستکه‌وته زۆر‌و پڕ له به‌هایانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان بۆ خه‌ڵکی هێناوه، بووه به جێگای مشتومڕی ده‌یان و سه‌دان لایه‌ن و وڵاتانی ده‌رودراوسێ تا ده‌گات به جیهان. تێڕامانێکی وا زۆرترین خۆشبه‌ختی له ماوه‌یه‌کی چه‌ند ساڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌کی هه‌میشه له پلان بووی چوارده‌ور، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچ فرسه‌تیک هاته پێشه‌وه بۆیان بتوانن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه پڕ له سه‌روه‌ت و خۆشی و کامه‌رانیه له خه‌ڵکی کوردستان وه‌ده‌ر نێن و نه‌کا خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه‌ی دیکه‌ش چاو له‌و ده‌سه‌ڵاته کوردیه بکه‌ن و بڕژێنه سه‌رجاده‌کان تا ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆیان بڕوخینن و ده‌سه‌ڵاتێکی هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دابمه‌زرێنن! چونکه وه‌ک وتم ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه هێنده عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێ کردوه که له هیچ قوژبنێکی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا بوونی نیه!! بۆ ناکرێت واش بێت! ئه‌وه‌تا له هه‌رچ لایه‌که‌وه سه‌یر ده‌که‌یت هه‌ر ئاوه‌دانیه و ته‌نانه‌ت به‌و بودجه که‌مه‌ش که خۆی له 8 ملیارد دۆلار ده‌دات! هه‌موی ته‌رخان کراوه بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی گونده‌کان و به‌ره‌و پێش بردنی که‌رتی کشتوکاڵی و ئه‌و پرسه گرنگانه‌ی بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌واو مۆدیرن پێویستن!
ئه‌م ئاوه‌دان کردنه‌وه‌یه به شێوازێکه نوێترین جۆری نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه تا ده‌گات به کردنه‌وه‌ی لایه‌نی په‌روه‌رده کردنێکی شارستانیانه! ئیتر بۆیه ناحه‌زانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش چاویان به‌م بارودۆخه که‌م وێنه‌یه هه‌ڵنایه! ئه‌وه نیه چ جۆره به‌رپرسیاریه‌تیه‌ک له نێو به‌رپرسه‌کاندا هه‌یه که 24 سه‌عاتی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان ته‌رخان کردوه بۆ خزمه‌ت کردن به‌و میلله‌ته‌ی تا دوێنێ له خزمه‌تی ئه‌ماندا بوو! ئه‌م به‌رپرسانه تا ده‌گات به سه‌رانی سه‌ره‌وه‌ی بڕیار ده‌رکه‌ر به جۆرێکن ئینسان خۆی به‌ناهه‌ق ده‌زانێت ئه‌گه‌ر هاتو بچوکترین ڕه‌خنه‌یان ئاراسته بکات! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچی کاتی ته‌مه‌نیان هه‌یه ته‌رخانیان کردوه بۆ خۆشبه‌ختی کۆمه‌ڵگای سته‌م دیده و خه‌ریکی جۆره پلانێکی وان ئاینده‌ی وڵات وا ڕۆشن و پرشنگ دار بێت هیچ هێزێک بۆ چرکه‌یه‌کیش نه‌توانێت بیر له‌وه بکاته‌وه بیه‌وێت ده‌ست بخاته نێو کاروباری ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌وه! ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌رچی ده‌یڵێت ڕاسته!! چون ئه‌وان هێنده به خزمه‌ت گوزارن هه‌رده‌م خۆیان به بچوکی گه‌ل زانیوه! ئه‌وه لایه‌نی ناته‌ندروست و قین له دڵن خه‌ڵکی هان ده‌ده‌ن دژی ئه‌م به‌هه‌شته‌ی ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵکی ره‌شوڕوت و نایانه‌وێ ئه‌م ئارامیه درێژه بکێشێت! بارودۆخێکی وا بۆ خه‌ڵکی کوردستان هاتوه‌ته پێشه‌وه له سایه‌ی سه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته عه‌داله‌ت خوازه‌وه هیچ پێویست به لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن ناکات بونی هه‌بێت! چونکه ئۆپۆزیسیۆن یان ڕێکخراو و ئه‌حزابی تر بۆ وڵاتێک باشه که ئه‌و وڵاته لێوان لێو بێت له گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئیداری! نا شوکر نه‌بێت ئه‌م ده‌ورانه‌ی ئێستای خه‌ڵکی کوردستان به جۆرێکه وه‌ک وتم، هه‌رچی لایه‌نی نه‌شیاو بێفه‌ڕ هه‌یه له ڕه‌گو ڕیشه‌وه ده‌رهێنراوه! جێگا‌و ڕێگای ژنان به جۆرێکه گوناحه باری سه‌رنجی ناماقوڵ بگیرێته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پلان داهێنه‌ره مۆدێرنه! ژن کوشتن به هیچ جۆرێک باوی نه‌ماوه!!! وڵات تا دێت ڕوو له گه‌شه کردنه له سایه‌ی سه‌ری ئه‌و به‌رپرسه خێر له خۆ نه‌دیوانه‌ی که کاروباری کۆمه‌ڵگایان له ئه‌ستۆ گرتوه!
تێناگه‌م بۆچی خه‌ڵکی پیره‌مه‌گروونی به‌هه‌شت ئاسا ڕقیان له‌م ده‌ستو پێوه‌ندانه‌ی ده‌سه‌ڵاته و ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرن! ئاخۆ نابینن ژیان و گوزه‌رانیان له چ نازو نیعمه‌تێکدایه! بۆ چاویان ئه‌و هه‌موو ئاوه‌دانی و خۆش ژیانه نابینێت بۆیان فه‌راهه‌م کراوه! ئاخۆ ئه‌م خه‌ڵکه هه‌قه چی‌یان لێبکرێت له پای ئه‌و وه‌فاداریه‌ی هه‌یانه بۆ ده‌سه‌ڵات! بۆ دوێنێیان له بیر چوه‌ته‌وه کاتێک نه‌یان ده‌وێرا خوانه‌خواسته زمانی ڕه‌خنه هه‌ڵبده‌نه‌وه له ده‌سه‌ڵات! بۆ ئێستا هاتونه‌ته سه‌ر جاده- نابینن ئه‌وانی ده‌سه‌ڵاتدار به چ شێوازێکی مۆدێرنانه پێشوازی له ئێوه ده‌که‌ن! نابینن له جیاتی پۆلیس و داروده‌سته‌ی تۆقێنه‌ر به چه‌پکه گوڵی ده‌م به‌خه‌نده‌وه پێشوازیتان لێده‌که‌ن و هه‌رچی به‌ر پرسه‌کانی پیره‌مه‌گروونیشه به سه‌رۆکی شاره‌وانیشه‌وه ڕوو به ڕوی دادگایان ده‌که‌نه‌وه!
ئه‌ی بۆ ناتوانن ئه‌و هه‌موو خه‌باته‌ی ده‌سه‌ڵات ببینن که له پێناو خۆشه‌ویسته‌کانی ئێوه که کران به قوڕگی چاڵه لماویه‌کانی عه‌رعه‌ر و نوگره سه‌لماندا، ئێستا خه‌باتی سه‌رسه‌ختی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نابینن مشتومڕی به‌رده‌وامێتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته به جینوساید بناسرێت و قه‌ره‌بوی هه‌موشتان بکرێته‌وه! ئێوه‌ی خه‌ڵکی پیره‌مه‌گروون پێویست ناکات به‌م جۆره ناشارستانیه‌ته روبه‌ڕووی ئه‌م کاربه‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵاته ببنه‌وه! چونکه ئه‌وان هه‌لومه‌رجێکی وا شارستانیان بۆ ئێوه ڕه‌خساندوه که‌م وێنه له جیهاندا! نابینن مه‌لای ئاره‌ق نه‌که‌وتو له نێو چاویش چۆن له خوتبه‌ی هه‌ینی خۆیدا گله‌یی و گازنده‌ی هه‌یه لێتان و داواکاره به شێوه‌ی شارستانی و مۆدێرن ڕه‌خنه‌کان و داوا کاریه‌کانتان بگه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵات! چونکه مه‌لاکان هه‌رده‌م ڕابه‌ر و پێشه‌نگ بوون بۆ ئێوه‌ی هه‌ژار! خۆ هه‌ڵه نیم ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌و داواکاریانه‌ی به شێوه‌ی شارستانی دراوه به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان توانراوه له کورترین کاتدا جیبه‌جێ بکرێت و ئه‌وه‌ی ویستویانه بۆیان جێبه‌جێ کراوه!!! من تێناگه‌م بۆچی ئێوه فێری هه‌ڵسوکه‌وتی شارستانیانه نابن؟ ئاخۆ ئاگاتان له‌و پرۆژه زه‌به‌لاح و مه‌زنانه نیه ده‌سه‌ڵات خه‌ریکی جێبه‌جێ کردنیه‌تی بۆ گوڕینی زهنیه‌تی کۆمه‌ڵگا تا بتوانێت به زوترین کات هه‌رچی په‌یوه‌ندی قه‌تیس ماوی کۆن هه‌یه له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه-وه‌جێگا بۆ کۆمه‌ڵگای ئازد و دیموکراسی خۆی بکاته‌وه؟ ئه‌م لایه‌ن و خه‌ڵکه‌ی وا ده‌میان کردوه‌ته‌وه له‌م ده‌سه‌ڵاته خۆماڵیه تێناگه‌ن هه‌نگاو نانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چه‌ند خێرایه بۆ کارکردن له پێناو نه‌هێشتنی هه‌ژاری و بێ‌کاری! دانانی سه‌قامگیریه‌ک بۆ بازاڕ و نه‌هێشتنی گرانی! به‌ڵام خه‌ڵکی هه‌ژار خه‌تای خۆیانه نازانن له‌زه‌ت له‌و نازو نیعمه‌ته وه‌رگرن که بۆیان هێنراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک ئاره‌قه‌یان بۆ ڕشتبێت یان خه‌باتیان بۆ کردبێت! بۆ نابێت هه‌مومان بڵێین بژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وا هه‌رچی نه‌خۆشی و په‌تای کوشنده هه‌یه چاره‌سه‌ری بۆ کردوه و ئیتر پێویست به خێرخوازان نیه یارمه‌تی نه‌خۆشه که‌م ده‌رامه‌ته‌کان بده‌ن!!!!!!!!!
براله ئێمه به‌هه‌ڵه له‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌یشتوین! نابینن کاتێک نزیکی هه‌ڵبژاردن ده‌بینه‌وه چۆن به‌سه‌ر و گوێلاکماندا هه‌ڵده‌ده‌ن و به‌رده‌وام له ڕاگه‌یانده‌کانه‌وه ده‌بین به خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ و نه‌به‌رد!! ئاخۆ بۆ هه‌قمان هه‌بێت داوای شتی زیاتر بکه‌ین؟ ئه‌وه نیه وڵات کراوه به جێنشینگه‌ی هه‌رچی خۆشه‌ویستی و کاری به کۆمه‌ڵه!! له دوا دێڕدا ده‌ڵێم ئه‌و که‌سه‌ی چیرۆکی(له‌خه‌وما-ی جه‌میل سائیبی) خوێندبێته‌وه، وا هه‌ست ده‌کات ئێستا سه‌رده‌می شێخ مه‌حموده !!!!!!!!!!
هۆڵه‌ندا 25/12/2009
|