١٨\٤\٢٠١٢
غهلیون، دوای
رووخانی ئهسهد، کورد هیچ مافێکی پێنادرێ لە سوریا.
هێمن
گرژیی
ڕەگەزپەرستی عەرەب، بەرامبەر بە پرسی نەتەوەیی کورد ئی ئەوڕٶ نییە،
بەڵکو ڕیشەیەکی کۆنی مێژووی هەیە. بۆ نموونە، لە سوریا، تا ئیستا حافیز
ئهسهد و بەشاری کوڕی نکۆڵیی مافی بوونی کورد و خاکی کوردستانیان لە
سوریا دەکرد، هەنووکە و بێگومان لە داهاتوشدا غهلیون دوژمنێکی جیددی
کوردە لە سوریا.
ئەو ڕاستە کە دەڵێین، ''سەد رەحمەت به کفن دز'' هێشتا رژیمی
بەعسی لە سوریا نەڕۆئشتوە و ههژموونی ئهسهد کۆتایی نەهاتوە کورد بوو
بە خاوەنی دوژمنێکی جییددی رەگەزپەرستی عەرهب بە ناوی بوڕهان غهلیون
لە سوریا.
بوڕهان غهلیون نوکەری ڕەگەزپەرەستانی تورکیا، لەو باوەڕەدایە کە کورد
و ناوچەیەکی بەناوی کوردستان بوونی نییە لە سوریا.
حافیز ئهسهدیش پێوابوو کە کورد و کوردستانێک نییە لە سوریا، دیسان
ئەوەش ڕاستە کە پێشینان دەڵێین، "فەرقی سەگی ڕەش
و سپیی نییە"، رەگەزپەرست چ عەرەب بێ، و چ تورک
و چ فارس هیچ جیاوازیەکی بۆ کورد تێدانییە.
دوای دامەزرانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا بە کۆمەگی ئۆردوگان سەرۆکی وەزیری
تورکیا، بوڕهان غەلیون، یەکەمجارە قسە بۆ دەزگایەکی راگەیاندنی کوردی
دەکا، ئەو لە پەێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (رووداو) لە پاریسەوە، بە
هەموو شێوەیەک ئەوە ڕەتدەکاتەوە دان بە بوونی ناو و خاکی کوردستان
دابنێ لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا.
بوڕهان غهلیون لەپهیوەندی تەلەفۆنیەکەیدا لەگەڵ ڕووداودا دەڵێ:
" ئێمه ئامادهنین دوای رووخانی دهسهڵاتی "بهشار ئهسهد"
ئۆتۆنۆمیش بدهینه کوردهکان چونکه هیچ ههرێمێک له سوریا نییه که
رێژهی 100% ی دانیشتوانهکهی کورد بن"
سەرچاوە، ماڵپەری رووداو، ڕێکەوتی ١٦/٠٤/٢٠١٢
ئەوە کە هیچ هەرێمێک لە سوریا نییە کە ڕێژەی ١٠٠% کورد بێت، ڕاستە،
لەبەر ئەوەی داگیرکەرانی ڕەگەزپەرەستی عەرەبی بەعسی ههموو ههوڵێکیان
داوە بۆ سرینەوەی بوونی کورد و ناوچەیەک بە ناوی کورستان لە سوریا،
کورد تەنانەت ناسنامەی سوریایشی پێنەدراوە.
بوڕهان غهلیون بەرپرسی گەورەتری ئۆپۆزیسیۆنی نیشتمانی سوریا، دەستکردی
ئۆردوگانی ڕگەزپەرستی تورک، جۆرێکه له حافیز و بەشار ئهسهد، هەر
پۆیە نکۆڵی له ههبوونی ناوی کورد و ناوچەیەکی کوردستانی لە سوریا
دەکا .
ئەو واوتنەی بوڕهان غهلیون لە کاتێکدایە کە "بەشار ئهسەد " دەسەڵاتی
پێە و هێشتا لە سوریا نەڕۆیشتوه ، کە ئەو، واتە غهلیون شەڕی بونەوەری
کوردی لە سوریا دەستپێکردوەو پێشیوایە کورد نابێت دوای وههمی فیدڕاڵی
بکهوێت، چونەک ئەوان (رەگەزپەرستانی عەرەب) ئامادە نین دوای رووخانی
"ئهسهد" تهنانهت ئۆتۆنۆمیش بدهنه کوردهکان.
ئەو قسەی بوڕهان غهلیون مرڤ وەبیری شەڕەکانی سەلاحەدینی ئەیوبی
دەهێنێتەوە کە بۆ عەرەب چی نەکرد و چەندەشی هەوڵ نەدا بۆ پەرەپێدان و
دامەزراندنی وڵاتانی عەرەبی بە ناوی ئیسلام ، بەڵام بۆ عەرەبی
ڕەگەپەرست.
ئایا کەس هەیە لە بوڕهان غهلبون دەستکردی تورکیا بەپرسێ ئەی نەمک
نەشناسی ڕەگەز پەرەستی چاوچەنوکی بەرچاوتەنگی عەرەب، تۆزقاڵەیەک وێژدان!
بەشار ئهسهدوباوکی کوردیان لە خاکو مافی رەگەزیی کورد بوون بێ بەریی
کردبوو لە سوریا، خۆ ئیستاکە کۆتایی بە نیزامەکەی بەشارئهسهدی بەعسی
کۆنەپەرستو ماڵوێرانکەر نەهاتوە کە جەنابەت چەکی کورد کوشتنت هەڵگرتوە.
باس لە هەرێمی باشووری کوردستان دەکەێت و دەڵێت ئێمە، ڕێگا نادەین کە
ئەزموونی ئیراق لە سوریا دووپات بێتەوە، و پێتوایە ئەو هەڵوێستەی
ئیستای سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان لە گەڵ ڕۆژەڤی ئێوەی ڕەگەزپەرست
نایخوێنێتەوە.
ئایا تۆ مەگەر وەکیل و قەیومی کوردی کە بە خۆت ئەو ئیجازەیە دەدیت
دەستێوەردانی هەرێمی باشووی کوردستان بکەی؟
تۆ کە سازی و دەهۆڵی ئۆردوگان دەژەنیی، خۆ جارێ " بەشار ئەسهد"
نەڕۆیشتوە کە پیلانی کوردکوشتن نێوان عەرەب و نەوەکانی ئاتاتورک تورک
ساز دەدێ، ئایا کێ ئەو هەقەی داوەته تۆ کە دەستێوەردانی پرسی نەتەوەیی
و سەروەریی هەرێمی باشووری کوردستان بکەی.
بە داخهوه نان و نمهکی کورد سوێرە، مالیکی خەونی خۆ پڕچەککردن بۆ
کۆتایی هێنان بە هەرێمی باشووری کوردستان دەبینێ و تۆش پێشوەخت، و
ئیستا کە دەسەڵاتەت پێنییە پیلانی کورد کوشتن لەگەڵ تورکەکانی
ڕەگەپەرست واژۆ دەکەی.
بوڕهان غهلیون دەبێت باش بزانێ، ئیتر رەگەزپەرەستانی عەرەب و کورد و
فارس باویان نەماوە، کورد هۆشیارە، و چیتر فریوی ئێوەی داگیرکەر ناخوا،
گەر تۆ پێتوایە مافی عەرەب بوون هەیە، منیش کوردم و مافی بوونەوەری
کوردبوونم هەیە، هەر کوردیکیش سەلاحەدینێکه بۆ پاراستنی خاک و مافی
نەتەوەیی، نە بۆ عەرەب و ئیسلام.
بە کوێرایی دوژمنانی کورد، باشوور، باکوور،ڕۆژهەڵات، و ڕۆژئاوا، یەکیان
گرتوە بۆ رزگاریی لە دەستی زوڵم و سەتەمی ڕەگەزپەرەستانی عەرەب و تورک
و فارس، ئیتر بوڕهان، تێیەب، عەلی باویان نەماوە، کورد ئاگایە و
هۆشیار، مافی ڕاستەقینە خۆی ئەوێت.
١٧\٤\٢٠١٢
ماڵپهڕی هێمن
|