ئه‌و شه‌وه‌ی تۆ بگریایتا یه ، باران نه‌ده‌باری ، بۆ به‌یانی هه‌تاو له‌ماڵ نه‌ئه‌هاته ده‌ر هیچ دڵدارێک ژووانێکی بۆ بینین دا نه ده‌نا.
له ژێر چڵی دره‌ختێکی ئه‌م ژیانه‌دا له ناو ته‌نیاییدا ده‌گه‌وزایی بێ هیوا ، ! به چرایه‌کی شکاوه‌وه سپی و پیرده‌هاتیته به‌رچاو ، هه‌تاو کچێکی شه‌لی ده‌زگیرانی مردنت بوو ، ڕه‌شه‌بایه‌ک تا ده‌هات دارچواله‌کانی ڕووانینتی زه‌رد ده‌کرد ، ئاخێک ، به‌فر له‌شتی ده‌تووانده‌وه ئێواره‌یه‌ک ده‌هات و به‌له‌شی خۆیه‌وه له‌خاچی ده‌دایت ! ، گوڵێک که دڵته‌نگ ده‌بوو تۆی به‌ئێخه‌یدا هه‌ڵده‌واسی . ئه‌ستێره‌کان که کازێوه هه‌ڵیده‌کرد له گیرفانی هه‌ژاری تۆ دا نه‌بووایه نه‌ده‌نووستن ، ئه‌و شه‌وه‌ی تۆ بگریایتا یه باران نه‌ده‌باری بۆ به‌یانی هه‌تاو له‌ماڵ نه‌ئه‌هاته ده‌ر هیچ دڵدارێک ژووانێکی بۆ بینین دا نه ده‌نا ، کۆڵانه‌کانی شار مات ده‌بوون و مانیان له پییاسه‌ی دڵداران ده‌گرت ، تا به‌سه‌ر شۆسته‌کانی دڵیان‌دا گوزه‌ر نه‌که‌ن ، ئاوێنه‌کانی شار پۆخڵه‌واتی مرۆڤایه‌تیان له‌سه‌ر ڕه‌فه‌کان به‌جێده‌هێڵا له‌سه‌ر یه‌کێک له ڕه‌فه‌کانی ماڵی عاشقێک ئاوێنه‌یه‌ک له‌سه‌ر گه‌ڵایه‌کی زه‌رد ئه‌مه‌ی به‌جێهێڵا بوو ،/ (ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ئاوێنه‌کانی شار ماندو بووین له درۆکانتان هه‌راسان بووین له زبری دڵی کرمۆڵتان پێکه‌نینتان به گریان ده‌خوێنینه‌وه گومان مان هه‌یه له هه‌ناسه‌تان گومان مان هه‌یه له پیاوه‌تی و ژنایه‌تی ،ت ،ی ،ت ا ، ن ، گومان مان هه‌یه له‌و ژنانه‌یی ده‌بنه ژنی چواره‌می پیاو . له‌به‌ر په‌یڤی ڕاستی یه‌کانتاندا خه‌نده ده‌مانگرێ و به بزه‌وه بۆ تان ده‌ڕوانینن ، که ده‌زانیین ئه‌و په‌یڤانه‌تان به‌ردێکه و ماڵێکی به درۆ هه‌ڵچنیوه و شارێکی له دومه‌ڵ پێکهێناوه‌و ئه‌و دومه‌ڵانه‌ش به‌زیان بۆتان ده‌ده‌قێته‌وه و ده‌بێته زریانێک له جه‌راعه‌ت ،
ئه‌ی مرۆڤایه‌تی ... ، شێرێکی دڕنده‌وه و ڕوخساری تۆم بۆ له‌یه‌کتر جیاناکرێته‌وه ، ئومێدم خوێنی لێده‌چۆڕێ و نیگام گه‌ڵاکانی ژێر به‌فری ئێواره‌یه که تاریک له بینینتان له‌وه ئه‌چێ له‌ته‌که‌ی تری سێوه‌که‌ی ئه‌م دونیایه شتان خواردبێ بۆیه له‌و دنیاش بوون و له‌م دونیاش ،. ) . - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - ئه‌ی غه‌مگین ترین پیاو ، به له شی شکاووته‌وه ده ته‌وێ نیشانی ده‌یت ئاره‌زوو ده‌که‌یت به پێوه‌وه بمریت و به خۆزگه‌کانت گوڵ له سه‌ر به‌رده‌کان بڕوێنێت ! که‌نازانیت ژیان ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه لامان بمرێت بۆنی زۆنگاوه‌کانی خوێن دڵته‌نگی پێهه‌ڵچنیوه و مه‌لوول مه‌لوول ده‌گریه‌و ژیرنابێته‌وه ، که ده‌تبینم تریفه به‌خۆتدا ده‌یت و با به به‌زه‌یوه‌وه داتده‌پۆشی و بووکه شوشه‌ی کچه‌نه‌شمیله‌که‌ت له سه‌ر سه‌رینه‌که‌ت چاوی کردۆته‌وه و به چاوه شووشه‌یکه‌یه‌وه بۆت ده‌ڕوانێ و به‌دڵ . دڵته‌نگترین ئاوازت بۆ ده‌چڕێ تا .. تۆی پاکترین هه‌ڵۆ ی بێنێچیر له ناو ته‌نیایدا به سێبه‌ره‌که‌ته‌وه بلکێت و ئاسمان ببێته یه‌کپارچه له وێنه‌ی ئه‌و دولبه‌ره‌ی قڵیشی کردۆته برینه‌کانت و ته‌مه‌نێکی سنه‌وبه‌ر ی پێبه‌خشیویت بۆ بارینی به‌فر و خه‌م ، له‌سه‌ر شان و له شی مزرت بێ فڕین ده‌ته‌وێ بمری ! ، ئه‌و ده‌مه ، منی با ، دێم و په‌یکه‌رێک له گریان به شانمه‌وه‌یه و ده‌یکێشم به‌سه‌ر تۆ و سنه‌وبه‌ر و بووکه شووشه‌ی کچکه‌تدا تا هه‌موو ژووره‌که‌تان پڕ پڕ ده‌که‌م له‌باران و له‌گریان .
2007
|