په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

خەمى گەنجانى کەرکوک کێ چارەسەرى دەکات.

شوان سه‌دیق     


شارى کەرکوک بە درێژاى زەمەن لەژێر دەستى دەسەڵاتدارانى عێراقى عەرەب بووە، مێژوى ململانێوشەرى کورد لەگەڵ عەرەبى خێڵەکیدا لە سەرشارى کەرکوک بووە، هەر حیزب وسەرکردەیەکى عێراق دەسەڵاتى گرتبێت بە دەستەوە وەک پێویست ئاوڕى لەم شارە نە داوەتەوە، بە تایبەت سەرانى ڕژێمە لەناو چووەکەى بەعسى عەرەبى کە ماوەى سى وپێنج ساڵ حکوم ڕانى عێراقیان گرتە دەست، ئەوە بە ئاشکرا دیارە ئەوەى دەسەڵاتى سەدام وسەرانى ڕژێمەکەى هێنایان بە سەر میلەتى عێراق وشارى کەرکوک بە تایببەت، مەگرهیتلەرى جولەکە کوژ وسالوس سار(پۆل پۆتى) سەرۆکى پێشوى کە مبۆدیا و دسەڵاتدارانى عوسمانى تورک کە ملیۆنەها کورد و ئەرمەنیان کردە قوربانى دەسەڵاتە ئیمپرالیزمیەکەى خۆیان، کارى وایان کردبێت سەدام وسەرانى ڕژێمەکەى هاوشێوەى ئەم دسەڵاتە ئینسان کوژانە ئەوەى مرۆڤایەتى پێى ناخۆش بوو ئەوان باوەڕیان وابوو کردیان، شارى کەرکوک نمونەى کارە ناشرینەکانى ئەوانى پێوە دیارە بە هەزارە ها ماڵ توشى ڕاگوێزان وتەعریب بون، گوازرانەوە بۆ ئۆردوگا زۆرە ملێکانى هەولێر و سلێمانى،ئەوە پێنج ساڵ دەبێت لەدواى ڕوخانى ڕژێمى سەدام کەرکوک لە ڕوى ئاوەدانیەوە هیچ شێوە گۆڕانێکى بە خۆوە نەبینیوە، ئەگەر چى هاوڵاتیان سەرەتاى ڕوخانى سەدام جۆرە دڵ خۆشکەریەکیان پێوە دیاربوو، کە چیتر سەدام نەماوە وئێمەش گوزەرانمان باشتردەبێت لە چاوساڵانى تردا، ئەگەر ئێٍستا بۆ ساتێکش بێت گوزەرێک بکەیت بە نێوشاردا بەتایبەت ناوچە کورد نشینەکان گەنجانێکى کەم دەبینیت، ئەوەشى بەرچاوت دەکەوێت زۆر بێدەنگانە هەنگاو دەنێـت وبە دڵێکى بڕحەسرەتەوە بیرلە ئێٍستاو ئایندەى دەکاتەوە، پە شیمانە لەوەى کەلە دایک بووە خۆزگە بەوە دەخوازێت نە هاتبایەتە دونیاوە، حەزم کرد لە نزیکەوە زۆر کەس ببینم بە تایبەت گەنجان وتیان بەشێک لەگەنجان زۆرجار لەفولکەى برایەتى کۆدەبنەوە کاتەکانى خۆیان بە گفتو گۆوسەعى کردن دەبەنە سەر، لەم فولکەیەدا باخچەیەکى بچوک و وێنەیەکى گەورەى( ئەحمەدى خانى) هەڵواسراوە، بەباشمان زانى لەم ڕیپۆرتاژەدا ڕاو بۆچونى بەشێک لەگەنجان وەرگرین، ئەوان بە قسەکانیاندا دیاربوو هیچ هیوایەکیان بەبەرپرسانى ئەمڕۆى کورد نەماوە هەموشتێکیان لەماوەى ئەم ساڵانەدا بۆ ڕوون بووەتەوە
.


سەره‌تا"چێنەر"قوتابى زانکۆیە لە کەرکوک ئەو دڵ گرانى خۆى دەردەبڕى بە ژیانى خۆى ماوەى چەند ساڵێک ماڵیان لە سلێمانى بووە وئێستا گە ڕاونەتەوە"چێنەر"دەیگوت: هەرکەسێک ڕۆژێک ئاوارەى بەخۆیەوە ببینێت تائەوکاتەى دەمرێت هەر ئاوارەیە، ئێمە لێرەپێمان دەڵێن شیمالیەکان وهەندێکش دەڵێن کوردە گەڕاوەکان، وە لە زانکۆکانیشدا بەقسە دەگوترێت جێگاى ڕۆشنبیرى وتێگەیاندنە ئەم ناوناتۆرەیە بوونى هەیە.


"ئالان "قوتابى زانکۆیە لەشارى موسڵ هاوڕێى ڕۆژانەى چێنەرە باسى لەونەهامەتى ونەبونى وناعەدالەتیە کرد کە لەم شارەدا ڕودەدات هەرکەس بە ئارەزووى خۆى کارى نابەجێ دەکات، بەتایبەت کوڕە بەرپرسەکان هیچ گوێ بەیاسا وپۆلیسى هاتوو چۆ نادەن، خۆیان بە ڕزگارکەرى کەرکوک وعێراق دەزانن"ئالان "دڵگرانى خۆى دەردەبڕى بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانى کوردستان ودەیگوت:دەبوایە بەرپرسە کوردەکان ئەوەیان لەبەرچاو بوایە کە ئێمە دەنگمان بۆدان بۆ ئەوەى سەرکەوتن بەدەست بێنن لە هە ڵبژارد نەکاندا، شارى کەرکوک پێداویستى زۆى دەوێت وبەڵام نازانم وا دیارە ئەوان دەیانەوێت وەک سیمبوڵێک بیهێڵنەوە.


"عیماد "کوڕە گەنجێکى تەمەن (24 )ساڵ بەخەم باریەوە دەیگوت: دانیشتوانى ئێستاى شار بەگشت چین وتوێژێکەوە لەیەک ئاستدان هەمومان گرفتى ڕۆژانەمان لە بیر چووەتەوە، لە تاو شەڕ وتەقینەوە بۆ هەرسێ کەس وە ستابن لەشوێنێکدا دەوێریت نزیکیان ببیتەوە"عیماد" درێژەى بەقسەکانى داو گوتى:یەکگرتوویەک نیە لە شارى کەرکودا بەتایبەت لە نێوان هێزە سیاسیەکان ودەزگا ئەمنیەکاندا، لێرە ئەوانەى بەناوى تیرۆریستەوە دەستگیردەکرێن لەلایەن ئاسایشى کەرکوکەوە ڕەوانەى شارى هەولێر دەکرێن، پۆلیسە عەرەبەکانیش هەرکەسێک دەستگیر بکەن ڕەوانەى بە ندینخانەکانى خواروى دەکەن، شیعە وسونە وتورکمانەکانیش بە دزیەوە ئەوەى ئارەزویان بێت دەیکەن.


"هەڵکەوت"قوتابیە گرفتى گەنجانى کەرکوکى خستەڕو دەیگوت:ئێمە جێگایەکى وامان نیە ڕوى تێبکەین و کاتەکانى خۆمانى تێدا بەرینە سەر، پێم وایە تا ئێستاکە گەڕەکە کوردنشینەکانى کەرکوک یەک سەنتەرى گەنجانى لێیە ئەویش وەزارەتى وەرزش ولاوان کردویانەوتەوە دەست خۆشیان لێ دەکەین هیوادارم نمونەى کارەکانیان زیاتربێت، وە داواکاریم لەحکومەتى کوردستان ئەوەیە وەک شارەکانى ترئاوڕیش لەکەرکوک بدەنەوە بە تایبەت پێداویستیەکانى ژیانى گەنجان، بەڕاستى ئەگەر ئەم نەوەیە لێرەتوشى لادانێکى نا تەندروست بێت ئەوا بۆ ئایندەى گشت کوردستان زەرەرە.


"یاقوب "دەیگوت:بەرپرسە کوردەکان بە سەرشارى کەرکوکەوە تێریان خوارد ئەوکەرکوکەى کە لە تەلەفزیۆندا شەڕى گەڕڕنەوەى بۆ دەکەن بگەڕێتە وە باوەشى کوردستان، وەرن باهەموویان سەیرى کەن بزانن چى شارى گەورە ولادێى وێرانە، تا ئێستاکە سەدان ماڵەئاوارە لە مەلعەبەکەدا ژیان دەگوزەرێنن، کەس لێیان ناپرسێتەوە .