په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١٩\٣\٢٠١٧

  خەمی ژیان.

عەبدولموتەلیب عەبدوڵا

بەردەوام دەبم
دڵ بۆ سادەیی دەکەمەوە
تا دەستم شل دەبێ لە مردن رادەکەم
تا دەستم شل دەبێ لە خۆم دەبمەوە
نزیک لە سروشت
وەک با لە باوەشی دووری
دەچمەوە شار
بەردەوام دەبم
ناتوانم بەردەوام بم
نامبینی کە چۆن دەکەوم
نامبینی دەنگم نوزەی دێ
ئەوە ھیچ نییە
بەردەوام دەبم
گوێ لە دڵی مردووان دەگرم
ئەوەی گوێی بۆ دەگرم خۆم نیم
ئەوەی گوێی بۆ دەگرم کێ بێ
پەیوەندی بە دڵەوە ھەیە
تا دەستم شل دەبێ
مردووە نەمرەکان دەدوێنم
باوەش بۆ خۆم دەکەمەوە
ئەوە ھیچ نییە
لە شاردا ھەم زیندووەکان و ھەم مردووەکان
گاڵتە بە یەکتری دەکەن
وەک ململانێ لەسەر ھێز
دادپەروەری
لە دوکانی نادادپەروەری دەفرۆشن
ئازادی لە ئازادی دەگرنەوە
ئەوە ھیچ نییە
ناتوانم بەردەوام بم
دوور لەو کاتەی کە ھێز دەبێتە گەمژەیی
لەو کاتەی کە مردووان دەبنە نەمر
کە دەنگم دێ لە گۆڕستان
باوەش بۆ خۆم دەکەمەوە
بەڵام نەمزانیوە مردووم.


٢٥\١١\٢٠١٦
ماڵپەڕی عەبدولمتەلیب عەبدوڵا

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک