خه‌می غوربه‌تیشت ئه‌خۆم ، ئه‌و خه‌مه‌ی که کۆتایی نایه.
خوێندنه‌وه‌ی : ئاری ئاغۆک بۆ کتێبی هۆنراوه‌یی ( خه‌می غوربه‌تیشت ئه‌خۆم ) له نووسینی ده‌رباز یونس
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین گه‌شتێک به نێو دونیای خه‌می غوربه‌تی ( ده‌رباز یونس ) بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌قامی غوربه‌ت بوندا سه‌یری کۆڵانه ئه‌ڤینداریه‌کان بکه‌ین ، تا هه‌موومان له حه‌قیقه‌تی ( خه‌م و غوربه‌ت و چاوه‌روانی ) بگه‌ین ، بزانین به چ ئاراسته‌یه‌ک ده‌ست پێ ده‌کات و به چ ئاراسته‌یه‌ک کۆتایی دێت ؟!
ئێواره‌یه‌و .. خه‌مت له چاوما هه‌ورێکه و هێدی هێدی ئه‌مگریێنێ .. چ هه‌ستێکی پڕ له سۆزه له‌م کاته‌دا ، به دڵه‌وه بۆ فرمێسکم سوژده دێنی ... ( هه‌ستێ بۆ سۆزی گریانم ) لا 19
لێره‌دا هۆنراوه نووس هه‌وڵی داوه ( خه‌م ) ی ناخ و دڵ و ده‌روون تێکه‌ڵ به هه‌ست و سۆزی بکات و له وێوه‌ش له ئاسمانی چاوه‌کانیه‌وه ئه‌م خه‌مه به‌سه‌ر زه‌وی ووشکی ئه‌ڤینداری دابارێ ، ئیتر هه‌ر به‌و هه‌سته پڕ له سۆزه‌وه فرمێسکی پاک بۆ ئاسووده‌بوونی ویژدان سوژده‌ی ئه‌به‌دی دێنێ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌سته جوانانه‌ی ئینسانێکدا ، ئه‌وا که‌سی به‌رامبه‌ری وه‌ک مرۆڤێکی دووره‌په‌رێز و درۆکانی به‌سه‌ر زاڵ بوینه و. هه‌ست و دڵی شاعیریان سوتاندووه ، بۆیه له‌م تابلۆ شیعریه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که هۆنراوه نووس هه‌میشه خه‌م موانی رۆحیه‌تی و تێکه‌ڵ به ناخی بووه ، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خه‌می ( دولبه‌ر ) ی به‌رامبه‌ر زێتر ماندووی ده‌کات و تێکه‌ڵ به دونیای خمستانی ده‌کات .
ئیتر شیعرت بۆ نانووسم بیرت ناکه‌م هه‌رگیز شه‌وێ .. له خه‌یاڵا ده‌ستت ناگرم ماچت ناکه‌م له هیچ خه‌وێ ... ئیتر خۆم و ته‌نیاییه‌که‌م بریارمان داوه هاوده‌م بین نه بێ ئه‌وبم ، نه بێ من بێ گشت کاتێ ده‌م له ناو ده‌م بین ( خۆم و دڵي ته‌نیاکه‌م ) لا 86
هه‌مدیس ته‌نیایی و غوربه‌ت وای له هۆنراوه نووس کردووه که تا ئه‌وپه‌ڕی غوربه‌تی ته‌نیاییدا بڕیاری ته‌نیابوون بدات ، له چوار چێوه‌ی ئه‌شقێکی یاخی دا هه‌موو به‌ها جوانی و ئه‌ڤینداریه‌کانبه نامه‌یه‌کی ته‌نیایی پڕ له‌خه‌م بگۆڕێته‌وه !!
ئه‌وه‌تا له‌م تابلۆ شیعره‌دا بڕیار ده‌دات ئیتر شیعر بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر نه‌نوسێ ، له ئه‌لبومی یاده‌کان دا بیانخاته په‌راوێز ، نه‌ک هه‌ر له واقیع به‌ڵکو له خه‌یاڵیش دا فه‌رامۆشی بکات و ئیتر له خه‌ویشدا بیخاته ناو دونیای وه‌هم و فه‌رامۆشی .
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شدا بڕیاری ئه‌وه ده‌دا که ئیتی ( خۆی + ته‌نیایی ) تا ئه‌به‌د په‌یوه‌ندیه‌کی رۆحی دروست بکه‌ن هه‌رگیز به‌بێ هه‌ناسه‌ی یه‌کتر نه‌ژین ، بۆیه ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ ته‌نیاییدا ماڵێک له خه‌می پڕ غوربه‌ت و فیڕاق دروست بکات ، چونکه ده‌زانێ ته‌نیا ته‌نیاییه وا له مرۆڤ ده‌کات خۆی دروست بکات و به‌ره‌و گۆرانی مه‌عریفی هه‌نگاو بنێ .
ئه‌گه‌ر مردم شیعره‌کانم کۆ بکه‌ره‌وه و بیکه به ملوانکه‌ی ملت ... با ملوانکه‌ی شیعره‌کانم شۆڕ بێته‌وه بۆ سه‌ر دڵت ... جا ئه‌و ساکه چاک گوێ بگره له گریه و ناڵه‌ی دڵی خۆت ... تا بزانیت چه‌ند به پاکی خۆشم ویستی و چۆن مردم بۆت ... ( چۆن مردم بۆت ) لا 130
ئه‌م تابلۆ شیعره دوایین وه‌سیه‌تی شاعیره به‌رامبه‌ر به ئیلهام و به‌خشی شیعر و ژیانی ، بۆیه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هۆنراوه نووس له‌بڕی کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێکی جیا جیا . ئه‌وا شیعری کردۆته سامانی ژیانی ، چونکه هه‌موومان ده‌زانین شاعیر نزیکترین هاوڕێی شیعر و قه‌له‌مه . هه‌ر بۆیه‌ش وا له‌و که‌سه ده‌کات که له ملی بکات ، په‌یوه‌ندیه‌که‌ی رۆحی له‌گه‌ڵ دڵی دروست بێت ، ئه‌و کات هه‌ست ( شیعر و دڵ ) ئاوێزانی یه‌کتر ده‌بن و جوانترین ڕه‌هه‌ندی خۆشه‌ویستی پڕ له فه‌لسه‌فه‌یی دروست ده‌که‌ن . له ده‌ره‌نجامدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی که هه‌میشه شاعیری ئاشق ویستویه‌تی پاکی و وه‌فاداری بکاته سه‌رقافله‌ی حه‌زه‌کانی له‌وێوه‌ش په‌یامێکی مه‌عریفی دروست بکات .
بۆیه ئه‌م کۆپله شیعره حاڵه‌تێکی ئیستاتیکی جوانمان نیشان ده‌دات که شیعر ، جوانی و حه‌قیقه‌تی ناوه‌وه‌ی هه‌موو شاعیرێکمان نیشان ده‌دات
دوا قسه :
کتێبی ( خه‌می غوربه‌تیشت ئه‌خۆم ) خه‌مێکه که کۆتایی نایه ، چونکه له هه‌ر ده‌روازه‌یه‌کی ژیاندا مرۆڤ هه‌ست به نامۆیی و غوربه‌ت ده‌کات ( ڕۆلان بارت ) ده‌ڵێ : شیعر و ئه‌به‌د و فه‌لسه‌فه مرۆڤ به‌ره‌و گۆڕان ده‌بات ، به‌ڵام خه‌م و غوربه‌تیش زێتر به‌ره‌و دونیای بیرکردنه‌وه‌ی ده‌بات تا هه‌ست به گۆڕان بکرێت .
ئیدی ئه‌وه ماوه بڵێم ده‌ست خۆشی له خاوه‌نی ئه‌م کتێبه ده‌که‌م توانیویه‌تی وه‌ک گه‌نجێکی ئاشق به ووشه و شیعر و قه‌له‌م ، ده‌یه‌وێ له هه‌نگاوی سه‌ره‌تاوه ه هه‌ست و سۆزێکی ئه‌ده‌بیانه‌ی جوان حکایه‌تی خۆی و هاوشێوه‌ی خۆیمان بۆ بگێرێته‌وه ، ده‌ست خۆشی و به هیوای به‌رده‌وامی .
ده‌قی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه له لاپه‌ڕه 13ـی گۆڤاری هاوبه‌شی ژماره 17ـی ته‌موزی 2008 له 1/7/2008 بڵاو کراوه‌ته‌وه.
|