''خه‌می غوربه‌تیشت ئه‌خۆم''
ترووسکه هیوای شاعیرێکی لاوه و به‌ڕێگاوه‌یه.
ئا : بۆتان جه‌لال

ده‌رباز یونس شاعیرێکی ته‌مه‌ن 18 به‌هاریه،خه‌می غوربه‌تیشت ئه‌خۆم
دووه‌م کۆمه‌ڵه شیعر و دووه‌م ئه‌زموونیه‌تی ، له تێکرای
شیعره‌کانی
نێو
ئه‌م
کۆمه‌ڵه شیعره‌یه‌دا، شاعیر به هێلێکی ڕاست و به‌خه‌یاڵێکی په‌رتدا
له‌فه‌زای ده‌ربرینی شیعردا دێت و ده‌چێ، ووشه‌کان ڕۆمانیسینو
وێنه‌کان
خاوه‌نی چه‌ندین شیکردنه‌وه و شرۆڤه‌ی شیعری له خۆ ده‌گرن،ڕوونترین
لیرکیهتین واته چێژێکی موزیکی ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه ....
ئه‌وه‌ی
زیاتر له شیعره‌کانی ده‌رباز یونس دا ده‌بینرێ له هه‌ندێ شیعردا
دیالۆگانه بناغه‌ی شیعره‌کانی داڕشتووه و هه‌ره‌میانه سه‌رده‌که‌وێ
، ئه‌مه‌یان بۆ شاعیرێکی هه‌ژده ساڵی و که‌م دنیا دیته که‌می
تاقیکردنه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا مایه‌ی هه‌ڵوێسته که توانا و
بههرهداریهتی ده‌نوێنێ ، ڕه‌نگه ڕۆژگاری ئاینده زیاتر خه‌یاڵ و
توانا شیعریه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌ند بکات ئه‌گه‌ر شاعیر زیاتر سوود له
خوێندنه‌وه‌ی زیاتر و ئه‌زموونی شاعیرانی سه‌رکه‌وتوویی پێش خۆی
وه‌ربگرێ و تۆزێک زیاتریش گرنگی بدات به ئامرازه‌کانی " زمان " بدات ،
ڕاسته شیعری لیرکی زمانێکی ساده و شیرین و چێژداره ، به‌ڵام توانستی
زمان و ججوان به‌کارهێنانی له هه‌ر جۆره شیعرێکدا ده‌بێته مایای
توند و تۆڵی دیمه‌نه‌کان و خاوێن بوونه‌وه‌ی له خه‌وشه‌کانی زمان ،
دیاره شاعیر به زمانێکی پاراو و ساده هۆنراوه‌کانی نووسیوه‌ته‌وه ،
به‌ڵام هه‌ندێ جار له کۆتایی شیعره‌کانیدا ماندووبوونی پێوه دیار
ده‌که‌وێ ، مه‌به‌ستم له‌وه زمان و شاره‌زابوونی له کون و که‌له‌به‌ر
و ڕێساکانیدا فریای ناکه‌ون ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر که‌می ئه‌زموونیه‌تی له
شیعردا ، شاعیری پاڵه‌وان و سوارچاکی مه‌یدانه‌که‌ی ئه‌وان که له
زماندا ده‌سته‌باڵان و هه‌ناسه درێژن ، شاعیر ڕاسته‌وخۆ له
هۆنراوه‌کاندا ده‌چێته ناو گفتۆگۆ کردن و به‌ره‌گ ڕۆبونی
مه‌به‌سته‌کاندا شۆرنابێته‌وه ، به‌ڵکو یه‌کسه‌ر ده‌یه‌وێ کۆتایی به‌و
گفوگۆیه بهێنی که له‌سه‌ره‌تادا ده‌ستیپێکردووه ، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند
ساڵێکی دیکه ده‌توانێ خۆی له‌و ڕاسته‌وخۆیه ڕزگار بکات و شێوواز و
ستایلی جوانتر و هونه‌ریانه بۆ خۆی بدۆزێته‌وه ، نموونه له شیعری (
فرمێسکی من ) ـدا ده‌ڵێت :
هێند دوورم لێت ..
زامی ئه‌م دووریه سه‌خته
ورده ورده ئه‌مکا به شێت ...
ئه‌گه‌ر رۆژێ له خه‌و هه‌ڵسایت
ده‌نگی باران هاته بن گوێت ...
بزانه خوڕه‌ی فرمێسکی منه هه‌ڵی ساندوویت
تا پێت بڵێت
ئاشقم پێت ...
به هه‌موو پێوه‌رێکی شیعر نووسین
ده‌رباز یونس هه‌ستێکی ناسک و
مرۆڤ په‌روه‌رانه‌ی هه‌یه ، خه‌یاڵی به
پێزه و توانستی ده‌ربڕینی تیژه ، گه‌ر له‌سه‌ر خوێندنه‌وه و به
دواداچونی جۆره‌ها شیعری نوێ و کلاسیکی کوردی و هه‌روه‌ها ئه‌زموونی
شاعیرانی بیانی به‌رده‌وام بێت ، ئه‌وه موژده‌ی پێ ده‌ده‌ین که به
شاعیرێکی لێهاتوویی ئایندهی شیعری کوردی ده‌ناسرێ ، هیوا خوازین له
هه‌وڵه‌کانیدا به‌رده‌وام بێت
.
شایه‌نی ئاماژه‌یه
ئه‌م کۆمه‌ڵه شیعره‌ی ( خه‌می
غوربه‌تیشت ئه‌خۆم ) له زنجیره
چاپکراوه‌کانی نواڵه‌ی نوێه و ژماره‌ی 86 ـی ساڵی 2008 ـی
پێدراوه ، له چاپخانه‌ی
چوار چرا تیشکی له چاپدانی بینیوه
.
|