١٣\١٢\٢٠١١
خانەقین و
مەندهلی بۆ سەر ھەرێم.
بۆ/ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان.
پەرلەمانی کوردستان.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
رای گشتی کوردستان.
راگەیاندنەکان.
ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا پارێزگاکە ببێت
بە ھەرێمێکی سەربەخۆ. ئەمە ھەنگاوێکە لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و لە
ساڵی رابردوو لەلایەن پارێزگای بەسرە یان ئەنبار داواکرا.
حکومەتی ناوەند شکستی ھێناوە لە جێبەجێکردنی ماددەی١٤٠و قەزای خانەقین
و مەندەلی وەک دوو ناوچەی کوردستانی دابڕێنراو ھیچ بەرژەوەندییەکمان
نییە لە مانەوەمان لەچوارچێوەی دیالە وەک پارێزگا یان ھەرێم.
ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین ئەم خاڵانەی خوارەوە بەیان بکەین:
١- دەستلەکارکێشانەوەی نوێنەرەکانمان لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە.
٢- خانەقین و مەندەلی وەک ئیدارەیەکی سەربەخۆ رابگەینرێت.
٣- ئەنجومەنی شاری خانەقین و مەندەلی بڕیاری خۆیان رابگەیەنن.
٤- حکومەت و پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ھەڵویستی مێژووی خۆی لە ئەستۆ
بگرن.
٥- ئەوپەڕی ئامادەباشی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پاراستنی ماڵ و
گیانی کوردستانیانی جەلەولا، سەعدیە، نەفتخانە و مەندەلی.
بۆ پەیوەندیکردن:
باسل یەحیا ٠٧٧٠١٥١٣٨٨٣
سەروەر عەلی ٠٧٧٠٧٩١٤١٤١
ئەمیر عەلی ٠٧٧٠٢١٥٤٦٧٢
سەلام عەبدوڵڵا ٠٧٧٠٠٥٩٥٥٨٣
د. رابعە عەلی ٠٧٧١١٣٢٩٧٢١
سیروان نەوروز ٠٧٧٠١٣٦٨٧٦١
لێژنەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە گشتییەکان
١٢\١٢\٢٠١١
|