په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

خێرە وادەڵێى یەک تیپن؟!!


عه‌تا قاجری   


شیکردنەوەى سیاسى و لێکدانەوى پێشهاتەکان وەک یارى پێکەوەنانى پارچەکانى یاریەکە ئەوەى کە لەیارى میکانۆى منداڵان دەیبنینن سەرئەنجام دەبێتە خاوەنى وێنەیەک بە شێوەیەکى تر گرێدان و پەیوەستکردنى گوفتار و کردارەکان لیرەو لەوێ ئەو بەرچاوڕوونیەمان لا دروست دەکات تا بتوانین خویندنەوەیەک بۆ داهاتوو بکەین.


سەرەتا لێکدانەوەم بۆ ئەو لێداوانەى بەرێز سەرۆکى هەرێم کە باسى لەوەکردبوو دەستور چقڵى چاوى دوژمنانە لە چوارچێوەى تێورى موئامه‌رە تێپەڕى نەکرد پێم وابوو ئەمە هەمان ئەو لۆژیکەیە کە لە وڵاتانى نادیموکراتى باوى هەیە و بۆ شکاندن و سوککردنى ئەوانى ترە.


بەلام وادەرنەچوو بەتایبەتى لەدواى ئەوى دەستوور بووە بنێشتە خۆشەى سەر زمان و کەرەستەیەکى باشى ڕیکلام کردن و ئەو نوسینە زۆرو زەبەنانەى کە بانگەشەى ئەوەیان دەکرد کەپەسندکرنى دەستور واتە دروستکردنى دیکتاتۆر لەگەڵ ئەوى باز بازین لە ئەم سەرو ئەوسەرى دەستوورەکە بکەیت شتێکى لەو جۆر نابینیت کە هەر بۆنى ئەوەشى لێ بێت.


ڕەنگە بەڕواڵەت ئەو بانگەشانەو هات و هاوارانە ئاساى بن و لە نە فەسى دیمکراتى دا هەبن لەگەڵ کۆڵێک تى َ بینیش لەسەر ئەو شێوازە نادیمکراتیەکەى بانگەشەکەیان بەناوى گۆڕان ئەمە لەکاتێکدا چەمکى گۆڕان وک ماڵەباجینەى منداڵێک نى یە کە لەبەر بوونى هەڵەیەک یاریەکەى تەختى زەوى دەکات بەڵکو گۆڕان کەم و زیادکردنە لەسەر ئەو تەلارەى کە بە لافاوى خۆین بنیات نراوە بەڵام وروژاندنى سۆزى خەڵک و کارکردن بۆ نابود کردنى هەموو شتێک و نیشانەى پرسیاردانان لەسەر هەمووشت بەتایبەتى لە نۆیترین ڕونکردنەوەیان نیشانەى پرسیاریشیان لەسەر خودى کۆمیسیۆن و تواناکانى دانا کەئەمەش خزمەت کردنە بەو لۆژیکەى کە پێ ى وایە هەقیقەتى ڕەها لاى ئەوانەو ئەوان خاوەنینى لەوانیش بەولاوە هەقیقەتێک بوونى نى یە کە ڕاستیەکەى ئەمە هەمان لۆژیکە کە دیکتاتۆر بەرهەم دێنێت وەیان خزمەتى دەکات.


لەدواى ئەم پەرەگرافانەى سەرەوە کاتى ئەوە هاتوە ئێمەش بەهەمان لۆژیکى گومان و گۆمان لەو ڕەفتارانەبکەین کە بووەتە بەشێک لە خەسڵەتیان و بەتایبەتى دواى قۆستنەوى دایکە ئەنفال و منداڵ خوا دەزانى چى تر یش... بپرسین و بڵێن ئەگەر ئەمە فرمێسکى تیمساح ئاسا نى یە؟
شین کردنە بۆهەلیزەکە نەک حیسن نى یە؟
ئەى چى یە؟
ئەگەر ئێوە زۆرینە دێنن ئەى ئەم هات و هاوارەى بۆ چى یە لەکاتێکدا دەستور بەدەنگى زۆرینە؟
ئەى خێرە لەگەڵ بەرزبونەوى دەنگى ئێوە دوستەکانى وەک هەیئەى عولەماى بەناو ئیسلام و بەرەى تەوافوق و کۆنەبەعسیەکان و شۆڤێنیەکان بەیەک ئاواز لەگەڵتان خۆیندیان؟
مەگەر ئێوە باسى دەستورى کوردستان دەکەن یان عێراق؟
ئەوە زانیمان ئێوە شینى چى دەکەن ئەى ئەوان چى؟


بەڕاستى سەرم لە دڵسۆزیان سوڕماوە لەو کاتەى کە لە کەناڵى ئاسمانى جەزیرە بەڕیز نەوشیروان مستەفایان کردە پاڵەوان لەپاڵ ئەوەشدا شۆڤێنەیەکانى عەرەب قسەیان لەسەر دەستورى کوردستان دەکرد.لە خۆمم پرسى تۆبڵێت ئێمە نەمان زانیبێ بۆ یەکەم جار لە مێژوودا بەرژەوەندیەکانمان لەگەڵ ئەمانە یەکەى گرتبێت و ئەوان داواکەرى مافەکانمان بن و وەیان ویژدانیان پاش چل ساڵ ژەنگ بەرى دابێت؟!!


بەهەرحاڵ دەمەوێت ئەو دەرئەنجامە بدەمە دەستەوە کە پاش کۆکردنەوە پارچەکان پێ ى گەیشتم لیستى گۆڕان گەمەیەکى چەندە سەر دەکات سەرێکى ئەوەیە ئەوان بەو شێوازە کارکردنیان دەیانەوێت کارلە ڕاى هاوڵاتى سادەبکەن بەتایبەتى ئەوکەسانەى کە بە جۆرێک لە جۆرەکان خۆیان توڕەن لە دەسەڵات و هەموو دەروازەیەکى بۆ دەکەنەوە تا ڕقى خۆى تیا خاڵى بکاتەوە و بەو جۆرە کۆمەڵەدەنگێک بەدەست بهێنن.سەرێکى تر توڕەکردنى دەسەڵات و لایەنگرانى لیستى کوردستانیە تا کاردانەوەیان هەبێت و ڕەفتار گەلێکى ئەو تۆ بکەن کە بە فشارى دەسەڵات و زەبرو زەنگ لیک بدرێتەوە ئەمەش جگە لە بەدەست هێنانى دەنگ ئەو پاساوەیان ئەدات بەدەستەوە کە ئەگەر هاتوو کورسیەکانیان کەم بوو لایەنگرانى خۆیانى پێ ڕازى بکەن یان هەرنا هەمان ئەزموونى میرحسینى مووسەوى دوبارەبکەنەوەو کۆى پرۆسەکەببنە ژێر پرسیار.


بێگومان بەشێکى ئەم ئەجندایە خزمەتە بەکەس ولایەنى تر بەتایبەتى مالکى و عەرەبە شۆڤێنەیەکان کە کاریان گۆڕینى نەخشەى سیاسى کوردستانە و هێنانە گۆڕێ ى سەرکردایەتیەک کە بە زمانێکى نەرمتر قسەبکات وەیان لەڕێگەى دروستکردنى بشێوى کۆى پرۆسەکەبخاتە ژێر پرسیارو تالەو ڕێگەیە لە شەرعیەت و لە هەیبەتى سەرکردایەتى سیاسى کوردستان کەم بکەنەوە، ئەمریکا و وڵاتانى دراو سێ و ناو چەکە هەریەکەش لەجێ ى خۆى سود مەندێکى ترە چونکە بە بڕواى ئەوان ئەم سەرکردایەتیە سەرچاوەى کیشەن بۆ عێراق و خزمەت بە ئاسایشى عیراق ناکەن چونکە هەرچى کەیسێک بگرى کوردتێدا لایەنە هەر لەمادەى سەدوچل و نەوت و دەستورو و پێشمەرگە و کێشەى پەککە وپەژاک و هتد........


ئەمەتەنها ئەو بەشانەى وێنەکەیە کەقسەمان لەسەرکرد زۆرشتى تر هەیە کەبوارى باسکردنى نى یە بەتایبەتى ئەگەر چاوێک بەمێژوو دا بخشێنینن ئەوا تەواوى وێنەکە وەک رۆژى رون دیار دەبێت هەربە یارى چى و یاریگاشەوە، بۆیە دەپرسم تیپەکەتان ناوى چى یە؟

 


ataqajri@yahoo.com