په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٨\٢٠١٢

خەتەنەکردنی ''ھەیسەم‌ و ھەمام'' و لەدەستدانی ئەندامی نێرینەیان

تاوانێکی گەورەیە و مایەی لێبووردن نییە!!

 


ڕۆژ نییە لێرەو لەوێ ھەواڵی کوشتن یان سزادانی منداڵان نەبیستین، دوێنێ نیگاری ١٥ساڵان بە چەقۆ کوژراو ئەمڕۆژانەش لە چەندین میدیای جیاجیاوە گوێبیستی ھەواڵێکی دڵتەزێنی تر بووین، کە ھیچی لە تاوانی کوشتن کەمتر نییە، دوومنداڵی یەک خێزان بە ناوەکانی "ھەیسەم و ھەمام" بەھۆی ھەڵەی دکتۆرێک و دووبرینپێچەوە لە کاتی خەتەنەکردندا لە شاری خانەقین، مەترسی زۆری لەدەستدانی ئەندامی نێرینەیان ھەیە. بەپێی ھەواڵ دەرئەنجامی کرداری خەتەنە کردنەکە بووەتە ھۆی توشبونیان بە گەنگرین، بەپێی ڕاپۆرتێکی پزیشکی خزمەتی پێست "Hudvård"ی ستۆکھۆڵم لە زمانی سویدیدا پێی دەڵێن" gangrän یان Kallbrand" کە ئەمەش لە ئەنجامی نەچونی خوێن بۆ ئەو بەشەی لەش بەھۆی وشکبوون و لەکارکەوتنی خوێنبەرەکانەوەیە، توشبوون بەم حاڵەتەش دەبێت لە ماوەی یەک کاتژمێردا فریایی تووشبووەکە بکەویت و بیگەیەنیت بە فریاگوزاری"Akut" وکاری ئیمێرجنسی پێویستی بۆ بکرێت، ھەرجۆرە دواکەوتنێک لە چارەسەرکردن، دەبێتە ھۆی لێکردنەوەی ئەو ئەندامەی لەش.


سەبارەت بە خەتەنە بە گشتی چ کوڕان و چ کچان ئێمە لەسەنتەری بەرگری لەمافەکانی منداڵان چەندین جار ڕامانگەیاندووەو لە یەکێک لە بەندەکانی پێکھاتنی سەنتەردا بەیانمان کردووە کە "ھیچ کەس بۆی نییە بە ھەرپارچەیەک یان ئەندامێکی لەشی منداڵ لێبکاتەوە لەژێر تەمەنی ١٨ ساڵانەوە" ھەرکاتیش تەمەنی منداڵەکە ١٨ ساڵی تێپەڕاند ئەو کات ئازادە، ئەگەر خۆی ویستی پارچەیەک لە قیتکە یان پۆپکەی لێبکاتەوە. بۆیە ئەگەر ئەمڕۆ لە کوردستاندا حکومەت و دەسەڵات و یاسا ھەیەو خەمی منداڵانێتی، ئەوا نابێت بھێڵن ئەم تاوانە تێپەڕێنرێت.


بۆیە لەدەستدانی ئەندامی نێرینەی ئەم دوو منداڵە بەھۆی خزمەت نەکردنی پێویست و ھەڵەی دکتۆرو برینپێچەوە، تاوانێکی قورسەو مایەی قبوڵکردن و لێخۆشبوون نییە، بۆیە دەبێت ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە نامرۆڤانەیە بدرێنە دادگا.


چیتر نابێت ڕێگە بدرێت کە منداڵان ئاوا بە ئاسانی و ھەموو ڕۆژە ڕووبەڕووی لێکردنەوەی ئەندامەکانی لەشیان، سزادان و کوشتن و توندو تیژی ببنەوە، پێویستە دەسەڵاتدارانی کوردستان بەرپرس بکرێن لە دانانی سنورێک بۆ ئەم تاوانانە وھەرجۆرە دەستدرێژییەک کە لە دژی منداڵان ئەنجامدەدرێت؛ توندوتیژی بۆ سەر منداڵان پێویستە وەک تاوانی قورس چاوی لێبکرێت و ئەنجامدەرانی دادگای بکرێن.


شێرزاد فاتح
بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان
www.chiuldiraq.com
١٤\٨\٢٠١٢

ماڵپەڕی شێرزاد فاتح

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک