١٢\٤\٢٠١٢
راگهیاندراوی
رۆژنامهوانی:
خهتهنهکردنی
ژنان له عێراق.
توێژینهوهیهک دهریخست: خهتهنهکردنی ژنان
له کهرکوک بهربڵاوه.
بۆ یهکهم جار توێژینهوهیهکی مهیدانی دهریخست که خهتهنهکردنی
ژنان هێشتا رهچاوکراوه له چهند ناوچهیهکی عێراق له دهرهوهى
هه ریمى کوردستان..
رێکخراوی (وادی)
لەگەڵ رێکخراوی لۆکاڵی (سەنتەری پەنا)
ھەستان بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی قوول سەبارەت بە بوون
و رابردووی دیاردەی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە (خەتەنەکردنی ژنان)
لە کەرکوک، چاوپێکەوتن ئە نجامدراوە لەگەڵ ١٢١٢ ژن لە
سەروو تەمەنی ١٤ ساڵەوە کە ٦١ پرسیار
ئاراستەی ھەریەکە کراوە.
بەر لە دوو ساڵ (وادی) توێژینەوەیەکی
ھاوشێوەیئە نجامداوە لە کوردستانی عێراقدا ئەوەی دەرخست کە بەرزی
رێژەکە ترسناکەو دەگاتە ٧٢٪، ھاوکات
چاودێری مافی مرۆڤ توێژینەوەیەکی بڵاو کردەوە کە پشتگیریی و تەواوکاریی
ئەنجامەکانی (وادی) بوو لەو بارەیەوە، پاش بەگژداچوونەوەی فراوان و
ھەوڵەکان فشارخستنی چالاکوانەکان و گروپەکانی مافی ژنان (بڕوانە
کەمپینی راگرتنی خەتەنەکردنی ژنان لە کوردستان) حکومەتی ھەرێم بە یاسا
قەدەغەکردنی ئەم دیاردەیەو ھەروەھا ھەموو شێوازەکانی توندوتیژی قەدەغە
کرد دژی ژنان و منداڵان.
بە لام لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق بە
ھەمان شێوەی کوردستان نییه، کە شاری
کەرکوکی فرە نەتەوەو دەوڵەمەند بە نەوتیش دەگرێتەوە، دەسەڵاتی گشتی پێی
وایە کە خەتەنەکردنی ژنان بوونی نییه لە
دەرەوەی ھە ریمی کوردستاندا.
توێژینەوەیەکی نوێ کە ھە ردوو ریکخراوی ناوبراو ئە نجامیان داوە ئەوەی
سەلماند کە بۆ کەرکوک ئەو گریمانەیە ناڕاستە، بە پێی دەرەنجامەکانی
دەرکەوت ٣٨.٢٪ی ژنانی کەرکوک لەگەڵ
دەرەنجامە کانی خەتەنەکردنی ژناندا دەژین.
کە لە نیویاندا ژنانی کورد بە رێژەی ٦٥.٤٪
زۆرترین زیان بەرکەوتووی نەتەوەکانە، ژنانی عەرەب بە رێژەی ٢٥.٧٪
ژنانی تورکمان ١٢.٣٪ بوو.
بە تیشک خستنە سەر ئینتمای ئاینی ٤٠.٩ لە مەزھەبی سونە خەتەنە کراوون،
٢٣.٤٪ لە مەزھەبی شیعە، ٤٢.٩ لەناو
کاکەییەکان.
بە لام ھیچ کریستیان(مەسیحی)یەکی زیان بەرکەوتوو دەست نەکەوت.
رێژەی بڵاویی خەتەنەکردنی مێینە لەناو کچانی خوار ٢٠ ساڵ تەنھا ١٥٪،
ئەوەیش دەریدەخات کە ئەنجامدانی ئەو کارە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت بە
تێپەڕبوونی کات. لەنێوان ئەو ژنانەی تەمەنیان لە ٦٠-٧٠ ساڵە، رێژەکە
دەگاتە ٨٠٪ی ژنان
کاتێک دە کە ریینە وە بو ھۆکارە کانی ئە نجامدانی خە تە نە کردن،
وەڵامەکان بە یەکسانی دابەش دەبوون لەنێوان (نەریت) و (ئاین) بە واتای
ئیسلام.
لەلای زۆربەی ئەو کەسانە، خەتەنەکردن واتا بڕینی (میتکە)، بەڵام لەلای
گوندنشینە عە رە بی یە کان، رێژەی ٢١٪
ئەزمونی زۆر شێوەی ناسۆریان کردوە، وەکو بڕینی ھەر دوو لێوی ناوەوە،
یاخود دەرەوە.
دەرەنجامەکانی کەرکوک دەریخست کە خەتەنەکردنی مێینە جگە لە کوردەکان
لەناو نەتەوەکانی دیکەیش بەربڵاوە، ئەم داتایانەیش بەڵگەی بەھێزن لەسەر
گریمانەی ئەوەی کە خەتەنەکردنی مێینە بەربڵاوە لە سەرتاسەری عێراقدا،
پێدەچێت ملیونە ھا ھا ژن و کچ روبەڕوی ئەم پێشێلکارییە جەستەییە ببنەوە.
تەواوی توێژینەوەکە لە مانگی حزیران ٢٠١٢دا بڵاو دەکرێتەوە.
بۆ زیاتر زانیاریی تکایه پهیوهندیمان پێوه بکه لهڕێگهی ژماره
تهلهفۆن و ئیمهیلی خوارهوه.
ریکخراوى وادى بۆ فریاگوزاریی
و گهشهپێدان تهلهفۆن:
+49-69-57002440
شهقامى هاربورنهر
62
ئیمایل: info@wadinet.de
ئهڵمانیا
D-60439
فرانکفورت ام ماین ویب:
www.wadi-online.de
نووسینگهی وادى -
سلیمانى/ کوردستان تهلهفۆن:
+964-7701588173
نووسینگهی سهنتهرى
پهنا له کهرکوک
تهلهفۆن:
+964-7701512007
ئیمایل:
panacenter@yahoo.com
1 Female Genital Mutilation in Iraqi Kurdistan. An Empirical Study
by WADI.”Frankfurt 2010. http://www.stopfgmkurdistan.org/study_fgm_iraqi_kurdistan_en.pdf
2 HRW: “They Took Me and Told Me Nothing.” New York 2010.
http://www.hrw.org/de/reports/2010/06/16/they-took-me-and-told-me-nothing-0
3
http://www.stopfgmkurdistan.org
|