خه‌ته‌نه‌کردنی کچان
قوربانیانی دواکه‌وتوویی و نه‌زانین.

تاڤگه سابیر
پرسی خه‌ته‌نه‌ی ژنان هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه که
ئایین له خه‌می قوربانیانی کچاندا بێ. سه‌رباری
ئه‌وه‌ش نیشاندانی جه‌هل و نه‌زانین و وه‌گه‌ڕخستنی به‌رده‌وامبوونی.
له سه‌د ساڵی ڕابردوودا پرسی خه‌ته‌نه‌ی ژنان یه‌کێک بووه له
بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی لێکوڵینه‌وه‌ی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵه و
ناوه‌نده‌کانی لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌نجوومه‌نه
پزیشکییه‌کان و ده‌روونناسان.
ته‌واوی لێکۆڵینه‌وه‌کان له خاڵێکدا به‌یه‌ک ده‌گه‌نه‌وه، ئه‌ویش
قه‌تلوعامکردنی ئه‌ندامی زاوزێی کچانه، ته‌نیا به مه‌به‌ستی پێشگیری
له چێژوه‌رگرتنی جینسی و له ئاکامدا به‌نیازی پاراستنی داوێن‌پاکی
ئه‌و ڕه‌گه‌زه. له ڕوانگه‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه ژن بوونه‌وه‌رێکی ناپاک
و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره، که به‌چاولێکردنی هه‌ر بێگانه‌یه‌ک، له ڕێگه‌ی
ڕاست لایده‌دا و تووشی لارێی ده‌بێ.
ئه‌م نه‌رێت و دیارده‌یه مێژوویه‌کی ڕوونی نییه، به‌ڵام له ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ڕیشه‌یه‌کی مێژوویی هه‌یه و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ
ساڵانێکی زۆر کۆن. ئه‌م میراته کلتوری و نامرۆڤانه‌یه، نه‌وه
له‌دوای نه‌وه، سینگ به سینگ، به‌بێ هیچ که‌موکوڕیی، یا گۆڕانێک،
گه‌ییوه‌ته ئه‌م سه‌رده‌مه و هه‌روا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه.
به‌جۆرێک که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ساڵانه سێ ملیۆن کچی بێ تاوان
به‌و هۆی ئه‌و ره‌فتاره دڕنده‌ییه ده‌بنه قوربانیی.
خه‌ته‌نه‌ی ژنان چوار شێوازی جیاوازی هه‌یه که به‌پێی نه‌ژادو
میللیه‌تی که‌سه‌که ده‌گۆڕێ. ئه‌م کاره نامرۆڤانه‌یه له خراپترین
هه‌لومه‌رجدا به‌ڕێوه ده‌چێ. بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌که‌ش ڕێوره‌سمێک
به‌ڕێوه‌ده‌برێ، که تێیدا ژنێکی به‌ته‌مه‌ن که له بڕینی ئه‌ندامی
سێکسیی کچاندا شاره‌زایه. هه‌ندێک جاریش دایکی منداله‌که به
چه‌قۆیه‌ک یا تیغێک (مووس) که زۆر جار به‌هۆی زۆر به‌کارهێنانی کول و
ڤایرۆساویی بووه، به‌دڵره‌قییه‌کی ته‌واوه‌وه له گیانی ئه‌و
منداڵه بێتاوانه به‌رده‌بن.
دوایه‌ش به ده‌رزییه‌کی زۆر چووک، ئه‌ویش بۆ میزکردن دیهێڵنه‌وه.
دوای ته‌واوکردنی کاره‌که‌یان که‌مێک خۆڵه‌مێش به برینه‌که‌یدا
ده‌که‌ن و پاشان لاقه‌کانی منداڵه‌که، توند به کندر ده‌به‌ستنه‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی توشی خوێنبه‌ربوون نه‌بێت . دوایه‌ش منداله بێچاره‌که له
گۆشه‌یه‌ک فڕێده‌درێ تا بۆ خۆی چاک بێته‌وه. جاری وایه ئه‌و منداڵه
تاچل ڕۆژ هێزی ڕێگاڕۆیشتنی نییه. ئه‌وجار دایک و باوک به
شانازییه‌وه له‌نێو خزم و که‌سوکار‌دا دێن و ده‌چن و شانازیی ده‌فرۆشن
که به‌م کاره‌یان پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی و داوێنپاکیی کچه‌که‌یان
ده‌سته‌به‌ر کردووه و له‌پاشه‌رۆژدا ئاماده‌یه بۆ زه‌ماوه‌ندی
شه‌ره‌فمه‌ندانه. لێره‌وه دایک و باوک ده‌توانن منداڵه مێینه‌که‌ی
خۆیان بنێرنه نێو کۆمه‌ڵگه و به مایه‌ی شانازیی خۆیانی بزانن. بۆیه
ئه‌م سه‌رچاوه‌ی عه‌شقه، سه‌ختترین توندوتیژی له‌دژی ئه‌نجامده‌درێ،
تا عه‌شقێک که سروشت پێی به‌خشیوه لێی بسێنرێته‌وه.
به‌ڵام گیروگرفتی ئه‌و قوربانییانه‌ی دواکه‌وتوویی و نه‌زانین
به‌وه‌نده کار ته‌واو نابێ، ته‌مه‌نی منداڵان بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م
کاره، چوار تا دوانزه ساڵه. زۆر منداڵ به‌هۆی ئازاری زۆره‌وه هه‌ر
له کاتی جێبه‌جێکردنی کاره‌که‌دا گیان له ده‌ستده‌ده‌ن.
ڕۆچوونی خوێنیش، یه‌کێکی تر له هۆیه‌کانی مردنی ئه‌و قوربانییانه.
ئه‌وانه‌ی تریش ده‌مێننه‌وه تا کۆتایی ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ گیروگرفتی
زۆری فیزیکی و ده‌روونی به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. دوور نییه و ته‌نانه‌ت
ڕێگاڕۆیشتنیش بۆ ئه‌و ژنانه زه‌حمه‌ت ب‌بێ . ئه‌م کاره هێندێک جار
ده‌بێته هۆی هه‌وکردنێکی زۆر له ئه‌ندامی زاوزێ و شوێنی میز و ئه‌و
چڵکه له هه‌موو له‌شیدا بڵاوده‌بێته‌وه. به‌شێک له‌و ژنانه‌ش تووشی
نه‌زۆکی ده‌بن و ئه‌وانه‌ی دووگیانیش ده‌بن له کاتی منداڵبووندا،
له‌گه‌ڵ زۆر مه‌ترسیی گیانی، به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه و له‌گه‌ڵ
ئه‌مانه‌شدا له‌شساغیی کۆرپه که‌شیان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
خه‌ته‌نه‌ی ژنان هۆیه‌کی گرنگه بۆ چێژوه‌رگرتن یان وه‌رنه‌گرتنی چێژی
سێکسیی له‌دوای پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌رایه‌تی. به‌شی زۆری ئه‌و
ژنانه‌ی که خه‌ته‌نه کراون به‌ده‌ست ئازاری زۆری میزبه‌خۆداکردن،
نه‌زۆکیی، سه‌رهه‌ڵدانی برینی قۆوڵ له نێوه‌وه، گیروگرفتی ده‌روونی و
زۆری دیکه ده‌ناڵێنن.
ماوه‌یه‌که
خه‌باتی جددی له‌گه‌ڵ دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌ی ژنان له کوردستان ده‌ستی
پێکردووه و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی یاسایه‌کی توندن له‌سه‌ر ئه‌و
که‌سانه‌ی که کار‌ی خه‌ته‌نه‌کردن به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
لایه‌نگرانی خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان، سه‌ره‌ڕای قامکدانان له‌سه‌ر لایه‌نی
له‌شساغیی کرده‌که، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که نه‌هێشتن یا
که‌مکردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێکسیی شوورا‌یه‌ک به ده‌وری پاکی و
پاکداوێنیی ژناندا ده‌کێشێ . ئایا ئه‌و که‌سانه ژن وه‌ک مرۆڤ چاو
لێده‌که‌ن یان له نیگابانی هه‌یه؟
خۆزگه ئه‌م کرده‌یه کۆتایی به ناپاکییه‌کان ده‌هێنا. چ زۆرن ئه‌و
کچه زۆرلێکراوانه‌وی به‌هۆی توندوتیژیی له‌م جۆره، ماڵ و حاڵ و
ته‌نانه‌ت وو‌ڵاتی خۆیان به‌جێهێشتووه.
له زۆر باره‌وه کچان، ئه‌و کاره سه‌خت و پڕ له‌مه‌ترسییه، به
به‌شێک له پێویستییه‌کانی ژیانی خۆیانی ده‌زانن، چونکه بڕوای گشتیی
خه‌ڵک له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌و کچانه‌ی خه‌ته‌نه
ناکرێن به داوینپاکیان نازانن و که‌س حه‌ز ناکا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا
ژیانی
هاوبه‌ش پێکبێنی. بۆیه کچانی چه‌وساوه له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان و
خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌کان بۆ ئه‌م پێویستی (که‌مئه‌ندامی) یه مل ڕاده‌کێشن.
به شێوه‌یه‌کی گشتی خه‌ته‌نه‌ی مێینه له ووڵاتانی ئیسلامی‌دا
ڕووده‌ده‌ن و په‌یڕه‌وی لێده‌که‌ن. ئاینی ئیسلام و جوله‌که، به‌زۆری
په‌یڕه‌وی لێده‌که‌ن و بیانوی پوچ بۆ ئه‌م تاوانه ده‌هێننه‌وه.
ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که‌ش ئه‌وه‌یه که جڵه‌وی ژنان بگرن به‌وه‌ی که چیتر
نه‌توانن کار‌ی سێکسی بکه‌ن و هه‌ست و ئاره‌زووی سێکسیان بمرێنن.
ئه‌م کرداره‌ش کاریگه‌رییه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک پێچه‌وانه‌ی هه‌یه له
کوڕانه‌وه بۆ کچان ، به هۆی لابردن و بڕینی ئه‌و به‌شه‌ی که‌له
کرداری خه‌ته‌نه‌کردنی کوڕان ده‌یبڕن، هه‌ستی سێکسی پیاوان به‌هێزتر
ده‌بێت ، به پێچه‌وانه‌ی ژنانه‌وه که هه‌موو حه‌ز و ئاره‌زوویه‌کی
سێکسیان ده‌کوژێت.
به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی که له سودان و به‌شێک له ووڵاتانی ئه‌فریقادا
ده‌کرێت ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ڵێن خه‌ته‌نه‌ی فرعه‌ونیی ، که به
ته‌واوی قیتکه و لێوه‌کانی لێده‌که‌نه‌وه و ته‌نیا کونێکی چکۆڵه
ده‌هێڵنه‌وه، که هیچ جۆره هه‌ستێکی سێکسی لای ژنان ناهێڵێته‌وه.
پیاو به‌خیلایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست هه‌ستی له‌زه‌تی ژنان
له کاتی جووتبووندا به توندترین شێوه ده‌رده‌برێ. ده‌مه‌چه‌قه‌که‌ی
نێوان (زه‌یوس و هێرا) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له کاتی جووتنووندا کامیان
له کامیان زیاتر له‌زه‌ت ده‌به‌ن، به‌ناوبانگه. ئه‌وان وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره‌یان به (تیره‌سیاس)، که‌خۆی هه‌م ژن و هه‌م پیاو بوو،
ئه‌سپارد و به‌باشترین بڕیارده‌ریان دانا، (تیره‌سیاس) بۆچوونی
(زه‌یوس) و به دروست زانی و گوتی که ژن له جووتبووندا ده
به‌رامبه‌ری پیاو چێژ وه‌رده‌گری.
پیاو پێی خۆش نییه ژن چێژ له سێکس وه‌ربگرێ، چونکو وا ده‌زانێ ئه‌م
پێخۆشبوونه ده‌بێته هۆی ئه‌و بیره ناپاکه‌ی که (پیاو بۆ ئه‌وه
ئافه‌ریده بووه تاکو چێژ بداته ژن، نه‌ک ئه‌وه‌ی که ژن بۆ خۆی
خۆشیی و چێژبینینی هه‌یه وه‌ک پیاو.) ئه‌م (گومان)ه که هه‌ره‌سی
به پیاو هێناوه، وه‌های لێکرد که تۆڵه‌ی خۆی له ژن بکاته‌وه و
بیکاته کۆیله‌ی خۆی. جێبه‌جێنه‌کردنی کرده‌ی خه‌ته‌نه، بنه‌مایه‌کی
سه‌ره‌کیی و به‌شێکی بنه‌ڕه‌تییه له هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادیی
مرۆڤ. ئه‌م بیرۆکه‌یه، ره‌نگه له‌لای پیاو سه‌خت بێت، به‌ڵام ده‌بێت
له‌لای ژن، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه‌کانی، ڕاستییه‌کی زانستی
حاشاهه‌ڵنه‌گر بێت.
Tavgakader@hotmail.com
|