٢٨\٨\٢٠١٠
خه‌و
.

به‌ندی عه‌لی
دوێشه‌و که‌سێ
هاته‌خه‌وم
ووتم تۆ کێی
ووتی ئه‌گه‌ر خوا بناسی
من هه‌واڵنێره‌که‌ی ئه‌وم
ووتم باشه
له عه‌رشی ئه‌و ره‌حمانه‌وه
چ هه‌واڵێکی نوێت پێیه
بۆ ئه‌وانه
چاوه‌ڕێی سێبه‌ری ته‌رمی
ئه‌و په‌پووله پاییزانه‌ن
باڕه‌شی بێڕه‌نگی ئه‌نفال
فڕاندنی
چ هه‌واڵێکی نوێت پێیه
له‌وه‌ڵامی ئه‌و نامانه‌ی
کچه یاخیه‌کانی زه‌وی ناردیانن
ئاگری دۆزه‌خه‌ی ئه‌ویش
سوتاندنی
چ هه‌واڵێکی نوێت پێیه
بۆ قه‌ره‌بوی
پێنج هه‌زار نێرگزی خنکاو
به‌بۆنی سێ‌و
دارسێوه‌کانی بێستانی به‌زه‌یی خوا
ئه‌و دارانه‌ی که‌بۆ ئێمه
بوون به‌سێداری سێداره و
مه‌رگێکی ناوه‌ختی ناکاو
ووتم ده‌بێژه ده‌ی توخوا
فریشته‌ی چاوزه‌قی دانڕیچ
له عه‌رشی ئه‌و ره‌حمانه‌وه
چ هه‌واڵێکی نوێت پێیه
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو ده‌رده به‌سوێیه
ووتی هه‌ر هیچ
منیش له‌حه‌سره‌تی وه‌ڵام
که‌وه‌ک دوپشکێ پێوه‌ی دام
چون زه‌ڕنه‌قوته‌یه‌کی ڕووتی
ژێر ڕه‌هێڵه .. له‌خه‌و هه‌ستام.
2010
ماڵپه‌ڕی به‌ندی عه‌لی
|