٥\٤\٢٠١٣
خه‌و...

بورهان جۆڵا
ئه‌گه‌ر هاتم...!
فریشتەکهی خەیاڵی تۆ
له مه‌ستی شه‌و
ناتۆرێنم،
نه‌رم نه‌رم
تامه‌زرۆی خۆم
له باڵاکه‌ت ده‌ئاڵێنم.
*
* *
*
پڕ هه‌ناسه‌م
عه‌تری سینه و سه‌ر جێگه‌که‌ت
هه‌ڵده‌مژم،
قژی ره‌شت وه‌لا ده‌نێم
به نۆره ماچ
بۆی هه‌ناسه و
شیله‌ی سووری
لێو و گۆنات
تێر ده‌مژم.
*
* *
*
له ئامێزی...
مێخەکبەندی به ریز
چنراو،
ماچه‌کانی
باخی هه‌رمێ و
دوو گۆی ئاڵی به بێ سووراو
به مرواری سه‌ری په‌نجه‌ت
ده‌هۆنمه‌وه،
تاکو سه‌حه‌ر
باده‌ی نیگات
له جامی مه‌ی چاوه‌کانت
ده‌خۆمه‌وه،
سپێدهشم با‌نگم ده‌کات
خه‌وه‌کانم
ته‌نها بۆ خۆم بگێڕمه‌وه.
نه‌ورۆزی
٢٠١٣
ماڵپەڕی
بوڕهان
جۆڵا
|