من نه‌نوستووم! له‌وه‌ته‌ی چاوه‌كانم نووری عه‌شقیان ناسیوه! من نه‌نوستووم! له‌وه‌ته‌ی روحی رافیزم حالی به عشق گرتووه و ته‌ریقه‌تی له دڵی شێخێ بینیوه! به‌ڵام ئه‌م شه‌و له ناو دونیای نا ئارامی عشق و سووتان له دوای ژه‌مێك خۆ خواردن و وه‌رزێكی درێژی باران !! سه‌رخه‌وێ وه‌نه‌وز خه‌وتم له خه‌وما بووبووم ......... به مورید بۆ شێخی شعره به‌رزه‌كان ...! له خه‌وما بووبووم ........ به قه‌قنه‌س گڕیم ئه‌به‌خشی به خاك و جه‌سته‌ی كچێكی ناسك و جوان ! له خه‌وما شعر بووبوو به توفان و تاده‌هات شه‌پۆڵی ده‌كرد. تاده‌هات (ئه‌و) له زیاد بوون بوو په‌یامی بۆ عشق ئه‌برد !! چاوی كچێك لام میوان بوو هه‌ڵده‌له‌رزی و به ناسكی بێزی له سه‌رمای شه‌و ده‌كرد! تا دیوانی شعر و یادی ده‌یه‌ها ساڵم هێنایه خوار هه‌موویانم گڕ لێبه‌ردا و بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ی گیانی !! هێنده به‌ناز له‌رزه‌ی ده‌كرد وه‌ك شۆڕه‌بی له‌لام كه‌م بوو دڵی گه‌رمم ده‌ربهێنم و دایبنێمه سه‌ر نێوچاوانی !!
|