من له‌نه‌فخی ڕوحی یه‌زدانه‌وه په‌یدام چاوه‌کانم دووربینه‌که‌ی ده‌ستی ئه‌ون سه‌رم قاسه‌ی پڕی غه‌یب و دڵیشم ، ده‌ریایه ئیلهام له‌ته‌فسیری خه‌ویشتانا منم ، هۆکارو هه‌م ئه‌نجام له‌ئاوێنه‌ی خه‌یاڵیش دا ئه‌به‌د عه‌کسم به‌دی ناکه‌ن بێ شه‌ریکم .. تاک و ته‌نیام
ده‌زووی به‌ختی یه‌ک به‌یه‌کتان به‌په‌نجه‌ی زه‌وق ئه‌بزوێنم منم بڕیاری بوون ئه‌ده‌م هه‌ر منیشم .. ئه‌گه‌ر وویستم کاتژمێری سه‌ر دیواری زینده‌گیتان ئه‌وه‌ستێنم منم ، ده‌ستکرد دروست نابم وه نافه‌وتێم منم ، هه‌م کات و هه‌م شوێنم
زاو و زێتان به‌ده‌ست خۆمه نه‌سلی نوێتان نێر و مێتان به‌ده‌ست خۆمه پیت و فه‌ڕتان پێ ئه‌به‌خشم ووشک و ته‌ڕتان پێ ئه‌به‌خشم خێر‌و شه‌ڕتان لێ به‌ش ئه‌که‌م زه‌رده‌په‌ڕتان پرته‌قاڵی و گه‌ڵا سه‌وزو شه‌و له‌قه‌ترانی ڕه‌ش ئه‌که‌م
له‌ده‌ستم دێ پاییزانتان پڕ وه‌نه‌وشه‌و به‌هارانتان ڕوت و قوت و هاوینانیش به‌فر پۆش و وه زستانیش چون سه‌قه‌ر که‌م له‌ده‌ستم دێ ڕه‌حمی ئاسمان بێ باران و دڵی خاکیش ک‌ش و خامۆش ڕووباریش ووشک و بێ چرپه‌و هه‌ناسه‌ی با بێ سه‌فه‌ر که‌م
به‌بێ من .. ئێوه به‌دمه‌ستن وونن ، وێڵن ، بێ ده‌ربه‌ستن کۆیله‌ئاسا ، دیلی هه‌ستن چونکه خۆتان عه‌قڵ زاده‌ی خودایی نین له‌زومره‌ی ئه‌هلی عیرفان و غه‌ییب ناسی سه‌مایی نین هیدایه‌تتان دیاریی منه‌و گومڕه‌هایشتان ، توڕه‌ییم هه‌ر منیشم شه‌ک و یه‌قین
هه‌موو ڕۆژێ ، گزنگی خۆر له‌گه‌ڵ چاوی منا هه‌ڵدێ و ئێوارانیش له‌گه‌ڵ مندا ئاوا ئه‌بێ ماهی تابان پرسی ڕوخسه‌ت له‌من ئه‌کا ..تاده‌رکه‌وێ که‌من ڕابم ئه‌ستێره‌کان دێنه سه‌ر چۆک منم نه‌خشه‌ی چاره‌نووستان بۆ ئه‌کێشم له‌ئه‌وه‌ڵین سه‌ره‌تاوه ، تاکۆتایی ئه‌ی مرۆڤه بچکۆله‌کانی سه‌رزه‌وی منم .. سه‌رۆک.
|