٧\٢\٢٠١٠
خه‌وی ئه‌رخه‌وانیی خۆشخه‌یاڵێک.

به‌ندی عه‌لی
ئه‌م زه‌مه‌نه
ئێواره‌یه‌کی هێمنی سیحراویه و
لێوان لێوه له یار و یاوه‌ری شه‌یدا
ئه‌وانه‌ی گێژه‌ڵۆکه‌ی ڕق
هه‌رگیز له سووچی دڵیانا په‌پکه ناخوا
و
هه‌ر به‌غه‌مزه‌ی چاوی خومار له‌یه‌ک ده‌گه‌ن
منیش له‌نێو گوڵستانێکی عیشقا
ده‌گوزه‌رێم
ئه‌وی هه‌ڵی ده‌مژم ته‌نیا
سروه‌بایه‌کی کوێستانی سرک نییه
له گه‌لاوێژی گه‌رمه‌سێرێکا
ئه‌وی هه‌ڵی ده‌مژم نه‌فخێکه
له روحی په‌ریه‌کانی به‌هه‌شت
ئه‌و به‌هه‌شته‌ی .. گورگ و به‌رخی
له‌سه‌ر یه‌ک ڕووباری هه‌نگوین
گه‌رووی مه‌رام ته‌ڕ ده‌که‌ن و
گڕی تینوێتی ده‌شکێنن
ئه‌و به‌هه‌شته‌ی
هه‌موو بستێکی بوستانی سه‌رمه‌دییه و
گوڵ و خاری ده‌ست له‌ملن
له هه‌ر کوێیه‌ک دڵت گرتی
ڕه‌شماڵی زینده‌گییت هه‌ڵده
و
بێ دڵه‌ڕاوکێ و بێ گومان
ناوی لێ بنێ .. نیشتیمان.
شوباتی 2010
|