٢٥\٥\٢٠٢٣
خەونەکانم
پڕن لە ئاشتی.

ئیلهام مورادی
ژنە کوردێکی لاوم
و
هەڵواسراو بە هەناسەی شەونم و
مێرگوزار
دووراو بە گیانی دەشت و چیاکانی نیشتمان
لێوڕێژ لە ئەمەک و
ئەستوورتر لە بەژنی چیاکان و
سەرکەشتر لە دوندی ئارارات
دڵم کانگای ئەڤین و
چاوم تاسەمەندی بەژنی دوولبەر
چرکە چرکە کاتەکان لە تەمەنم تێدەپەرێ و
ئەزموونەکانم فیلمێکی تگزازی لەبەرە
شەڕ بە باڵای شەودا دەلوورێنێ
کە چی خەونەکانم پڕن لە ئاشتی
من بەلێنم داوە کە داهاتوو بۆنی گەنم دەدا
من شاژنی دلێری ئەم جێژوانەم
شەیدایی بە ڕووخسارما دەپێورێ و
تا گەیشتن بە ئامانج
کورتە چیڕۆکێ خۆی حەشارداوە.
سنە
ilhammuradi3@gmail.com
|