
له‌تیف
ئۆمه‌ر
وه‌ره قوربان
گیانی ، گیانم
بووکه سووره‌ی.سووره گوڵم
لاده له ڕووت شه‌به‌نگه‌به‌گوڵی قژت
تا ،له ئاسمانی جه‌سه‌تتا
وه‌ده‌ر که‌وێ نازی مه‌مه‌ت
له‌سه‌ر سینه‌ی مه‌ڕ،مه‌ڕی ڕووت
لاده ستیان له‌بان به‌ندی ،مه‌مه‌کانت
نه‌با گوڵم، ئازاری گۆی ڕۆحت بدا
خه‌ونی چییه
مه‌ستی ،مه‌ستانم ئه‌که‌یت
بووکه سووره‌ی ،سووره گوڵم
ئه‌بینم خۆم
سه‌راپای گیان، له ناو گیانتا
چۆن نقوم بووم
خه‌ونی چییه
ئه‌وه نییه، هه‌رده‌م له‌چاوما ئه‌ت بینم
له قووڵای هه‌ناومه‌وه. ماچت ئه‌که‌م
خه‌ونی چییه
ئه‌وه نییه، له ئامێزی به‌ژنی جوانت
سینه‌ی نه‌رمت
ئه‌م خه‌وێنێ، ئه‌م لاوێنێ ،ئه‌م دوێنێ
ئه‌ی په‌ری زاد
ڕۆح سه‌ر زه‌مین
ئیدی بڵێ خه‌ونی چییه
ئه‌وه‌تی هه‌م
له پێناوی خۆشه‌ویستیت
قووربانی به ڕۆحم ئه‌ده‌م
له‌گه‌ڵ ، خه‌متاو ژان و ئازر
به‌ڵام گوڵم
له‌بنی پات، تا ته‌وقی سه‌ر
شیرینیان لێ وه‌ر ئه‌گرم
ئیتر گیانه
خه‌ونی چییه
ئه‌گه‌ر وایه
تووبی چاوت
بۆ ناهه‌قمه
هه‌موو خه‌وی خه‌وتنیشم
نازی تۆ بێ
ژانی تۆبێ
ژوانی تۆبێ
به‌رزی تۆبێ
خۆشه‌ویستیم
خه‌ونی تۆ بێ.
7/7/2009

بۆ ئه‌و ڕۆحه
هونه‌رمه‌نده‌ی له‌ناکاوا به‌جێیهێشتین ،له‌ناو تابلۆ
و ڕه‌نگه‌کانا، کاکه عه‌لی له‌تیف
وه‌رزشه‌وان و هونه‌رمه‌ند.
له نێو ده‌ستو په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ندێ
چه‌ند دڵۆپ خوێن
له‌سه‌ر تاڵی فڵچه‌که‌یا،له‌ناو به‌ژنی ڕه‌نگه‌کانا
به گیر هاتن
مانیان ئه‌گرت
تا وشک بوون
نه‌یان ئه‌ویست بڕژێنه سه‌ر
ئالۆسکاوی قژی خاوی پۆسته‌ره‌کان
نه‌با ده‌ستی جه‌لاده‌کان
بییان دڕن،جوانی مرۆڤ حه‌شاربه‌ن و
وێنه‌کانیان بخنکێنن
پۆسته‌رێکم
له پێشانگای خه‌مه‌کانتا،له چاو ڕاگرت
ڕه‌نگی شین
به هاوار هات
ئه‌گه‌ر ده‌ریا پێشوازی تۆی
له ئامێزیا نه‌گرتایه
نه‌ی ئه‌بینی ته‌نها جارێ
دلۆپێک ڕه‌نگ
له‌سه‌ر تاڵی فڵچه‌یه‌کما خۆی ببینێ
له تابلۆیه‌کی
سه‌ر پۆشی ڕه‌ش
فێرت کردم ، چۆن دڵداریت له‌گه‌ڵ بکه‌م
خه‌وی ئه‌شکه‌وت
چه‌ند خۆشبێت لام
له وێنه‌ی گوڵێکی سوورا
فێرت کردم،له ڕێی عه‌شقا
نه‌ڕه‌ی دێ‌و، چڕی جه‌نگه‌ڵ
نه‌م ترسێنێ
فێرت کردم.ئه‌گه‌ر ویستیان
سه‌ری دڵداره‌که‌م ببڕن
سۆزم به‌نه ده‌م ڕه‌شه‌با
ئه‌و ساتانه
ده‌ستم فڵچه چۆن بهاوێ
له‌نیگاری سروشتیکی پرته‌قاڵی
فێرت کردم،چیا سه‌خته
لووره،لووری گه‌له گورگ ،نه‌مترسێنێ
له ڕویانه دڵ، نه‌له‌رزێ
فێرت کردم، چه‌ند ژین حه‌ز به مردن ناکات
منیش ئاوا
حه‌ز به شیرینی تۆ بکه‌م
نازی دڵداریت وه‌رگرم
فیرت کردم،
زیا له حه‌زی ماسی بۆ ئاو
که‌من زیاتر
حه‌ز له شیری مه‌مکانی سنگت بکه‌م
مێژووی ژانی خه‌مه‌کانی
هه‌موو زه‌مه‌نی ناسۆرت
له ئاهی ناو ڕه‌نگه‌کانتا بتوێنمه‌وه
ئه‌ی نیشتمانی
سه‌رتاپا تابلۆکانم.
19\7\2009
|