٢٦\٨\٢٠١٣
خەونى نوێ.

یوسف خەلیل
کاتێ مرۆ... نۆش دەکا... هەناسە بێ
سانسۆرەکان کە پەیوەست بوون بە بوونى خوود...فەرهەنگڕێژ کا!...
بەمەش کەسییەتى بزێوو... سەرهەڵدەداو... درک بەشتە وونەکان دەبات!...
مێژوو گەرچی هەنگاوەکانى بەشکست هێناوەو بردووە، تا ئێستا، بەڵام گرنگ
لەوەدایە هیوا بڕ نەبووە، بەمەش بوونیەتى وەک بنەمایەکى بەهزر خەنیوو...
بەرامبەر نمایندە کردووە!... هەوڵدانیش بێ پەروایە و گەرچی شکست و
کەوتن و هاوکات... هەستانەوە، بێ بەش نەبووە...
ئەمڕۆش لەگەڵ سڵاوى ساتێکى پەمەیی و دووا نسکۆی سوورو شەڕەنگێزدا...
خواست بۆ خورپە خەفەکراوەکان یان پەراوە بۆ فرمێسکە زامارەکان و
سەنینەوەى دەخوازیین... لەمەشدا خوودمان بێ خۆر نییە!....
لەوانەیە جەستەمان جێی ئارامیی پێوە دیار نەبێ؟!...
گرنگ لەوەدایە تام لەو هەناسانە دەچێژرێ چونکە لە زامدا چاوهەڵدێنێ...
بەمەش دڵخۆشین چونکە بنچینەیەکمان رەنگڕێژ و ئایندەمان بە جۆشتر کرد و
مۆممان داگیرساند و بوونمان بۆ گەردوون سەلماند...
ماڵپەڕی یوسف
خەلیل
|