خه‌یاڵ .
به‌ندی عه‌لی ده‌ستی به‌دمه‌ستی خه‌یاڵم دایه قه‌ڵه‌م تاپرچی ئاڵۆزی شیعرێ بهۆنمه‌وه هه‌ر سیمای تۆم هاته‌به‌ر چاو چرپه ڕازێ بێشکه‌ی سه‌ری ڕائه‌ژاندم وه‌لێ سه‌یره ، له‌جیاتی خه‌و یادگاریی ووروژاندم به‌تازه‌م و به‌کۆنمه‌وه هه‌ر سیمای تۆم هاته‌به‌ر چاو پێکی ووشه‌م ئه‌ڕشته ناو گه‌رووی ووشکی ئه‌م ژیانه تامه‌ستی که‌م ووتم به‌شکو سروه نه‌شئه‌ی ئه‌م مه‌ستیه له‌چاوی تۆ نامه‌ی عیشقم به‌رێ بۆ زوڵفی خاوی تۆ وه‌لێ زاری ته‌ڕ نه‌کردم باده‌ی خه‌یاڵ بۆیه نامه‌م دا به‌شه‌ماڵ تاپێت بڵێ گه‌ر ئه‌زانی چه‌ند په‌رۆشی ژووانی تۆم مناڵ دووانه‌که‌ی روحی خۆم ئه‌ی سایه‌قه‌ی ساماڵی ڕاز ئه‌ی ده‌ریایه له‌سۆز و ناز ئه‌ی دوا ئومێدی مانه‌وه نیشتمانی خه‌ونه‌کانم کیشوه‌ری بێ چه‌وسانه‌وه.
|