خه‌یاڵ.

نیا کامل
كه‌له دواین
ویَزگه دائه‌به‌زم
من هیَشتا پیاده‌م و سه‌رنه‌كه‌وتووم
هیَشتا له فكر و چاوهرِوانى سهركهوتندام
جارىَ مه‌ستى یه‌كه‌مین قومى سه‌رسامى
و تاسان جیَى نههیَشتووم و له‌گه‌ڵ دانیشتوه
كاروانه
ووشه‌ى ناوت
له‌ده‌رگاى گویَوه تیَپهردهبن
كه‌چى من هه‌زاران میلم برِیوه
له بۆشایى
هیَشتا میلى چاوم له چركه‌ى
ئه‌و دیمه‌نه نه‌ترازاوه
كه هه‌ڵمى ئه‌و ده‌كاته‌وه به دڵۆپى
شیَوهى تۆ
لیَگهرِێ
رِژاومهته كۆڵان و كوچهى ئه‌م دنیایه‌وه
بهشویَنتا كه‌چى هه‌ر نیت
په‌یژه‌ى رِۆحم ههرساتیَك
پله‌یه‌ك زیاد ده‌كات و ناگاته
لیَوارى به‌ژنت
لیَم گهرِێ
بنمیچى من بێ دیواره
نغرۆبوم ... له فهنابوندا بیَ ئاسه‌وارم
كه نیت
ئاگایم ده‌رگاى ماڵى جوت كردووه
خه‌یاڵم هیَنده بهشویَنتا دیَت
به هه‌موو شه‌قام و كوچه‌كانى ئه‌م دونیاى
جودایى و نه‌بوونه ئاشنابووه
تا له شویَنیَك ئهتگریَت ماچت ده‌كات
به‌ڵام حه‌یف
ئه‌م ماچه
له ماچى نیَوان دوو لیَوى گه‌رم دهچیَت
كه شوشهیهكى سارد‌و سرِ
گهرمیهكهیان بدزیَت و گه‌رمیان به‌یه‌ك نه‌گات
من نازانم و تیَش ناگه‌م
ئه‌و دوو لیَوهى ده‌كه‌ونه ئه‌م دیو و ئه‌ودیوى
ئه‌و شوشه‌یه‌وه چى قازانجیَك ده‌كه‌ن
لیَرهدا من له‌ت له‌ت ده‌بم
دینامیتى خه‌یاڵم دهتهقیَتهوه
كه‌نیت
شتیَك دهمكیَشیَت به به‌ردى ئاخیَكدا
هه‌ڵده‌وه‌رم
وه‌ده‌ستى خه‌یاڵ به بینى تاسانم
دهبیَتهوه
كه‌چى ههرنیت.
nyakamil@hotmail.com
|