٢\٤\٢٠١١
خێزانه په‌نابه‌ره‌کان
بۆ چارەسه‌ری کێشەکانیان روو لە سەنتەری نی‌نا دەکەن.
تیشکە مەرەسەنە
لێپرسراوی سەنتەری نی‌نا رایگەیاند، پەنابەران بۆ چارەکردنی کێشەکانیان
روو لەسەنتەرەکەیان دەکەن و وتیشی"ئەو کێشە سەرەکیانەی کە لەم ماوەدا
رویان لە سەنتەری نی‌نا کردووە، بریتین لەکێشە کۆمەڵایەتیەکان و
پەنابەران و گەراندنەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان". ئەوەشی راگەیاند
سەنتەرەکەیان هەوڵی تەواو دەدات بۆ چارەکردنی کێشەی ئەو کەسانەی روو
لەوان دەکەن.
هەڵاڵە رافع لێپرسراوی سەنتەری نی‌نا رایگەیاند لەم دوو هەفتەی رابردوو
دا چه‌ندین که‌س به‌پێشینه‌و کێشه‌ی جیاوازه‌وه په‌یوه‌ندیان به‌سه‌نته‌ری
نیناوە کردوه بۆ وەرگرتنی هاوکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانیان. رافع
لەبارەی کێشەی ئەو کەسانەی روو لەنینا دەکەن وتی"کەسەکان هەر یەکەیان
کێشە و گرفتی تایبەت بەخۆیان هەبووە، بەشێک لە کێشەکان کۆمەڵایەتین و
بەشێکی تریشی کێشەی رەوشی پەنابەرین. له‌م ماوه‌یه‌دا نزیکی 15 که‌یسی
جۆراو جۆر ڕووی تێکردووین، له‌وانه 8 کەس کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبووە،
وەک ئەوەی ژن لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە و کێشەی ئیقامەی بۆ دروست بووە،
دوو هاوسەری تر کێشەیان بۆ دروستبووە، لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەتی
سوید، کە مناڵەکانیان بردوون، هەروەها کێشەی چەند ژنێکی تر، کە
هاوسەرەکانیان ژنی دیکەیان هێناوەو لەوانیش جیا نابنەوە، لەگەڵ ئەوانەش
ئێستا ژماره‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ڕوو له‌سه‌نته‌ره‌که‌ده‌که‌ن بۆ چارەی
گرفتەکانیان زیادیکردوه، کێشەی چه‌ند پیاوێک هاتۆتە سەنتەرەکە، کە
لێکحاڵی نەبوون لەنێوان خۆیان و ژنەکانیان دروست بووە و ئێمە لەهەوڵی
چارەکردنی گرفتەکانیانین. بەدەر لە کێشەکۆمەڵایەتیەکان کێشەی پەنابەری
و ئیقامه‌مان هەیە، دوو خانم مێردەکانیان ناردونیانەتەوە بۆ کوردستان و
مافی پەنابەرێتیان لێوەگیراوەتەوە، ئێستا بێ هیچ دیکۆمێنتێک لە
کوردستان دەژین و رەوشی ژیانیان زۆر خراپە، دواتر چه‌ند خانمێکی کوردی
ئێران پەیوەندیان بە سەنتەری نیناوە کردووە یه‌کێکیان له‌تورکیایە، کە
بەهۆی مێرده‌که‌یه‌وه توشی گرفتی جدی بوه، نه‌ئه‌توانی بگه‌ڕێته‌وه
ئێران، له‌به‌ر بڕیاری سه‌نگسار، نه‌تا ئێستاش له‌یوئێن قبوڵ کراوه،
ئێستا لە تورکیا چاوەڕوانی وه‌رگیران و قبوڵکردنیه‌تی لە یەکێ لە
وڵاتانی سێیەم، ئێمه‌ش لێره‌وه له‌هه‌وڵداین که‌کۆمه‌کی بکه‌ین، ئه‌ویتریان
لە سویده‌و به‌هه‌مان هۆی سه‌نگساره‌وه، ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه‌ئێران.
خانمێکیش لەوڵاتی سودانەوە بەهۆی قبوڵنەکردنی خەتەنەی کچەکەی هەڵاتووە.
بەدەر لەوانە کێشەیەکی تری سیاسیمان هەیە کە رۆژنامەنوسێکە بەهۆی
نەبونی ئازادی رادەربڕین توشی گرفت بووە و ناچار بووە وڵاتی خۆی
جێبهێڵێت و روو لەهەندەران بکات بۆ پەنابەری".
لێپرسراوی سەنتەری نی‌نا ئەوەشی راگەیاند کە سەنتەرەکەیان بە هاوکاری
پارێزەر و توێژەرەوە کۆمەڵایەتیەکانیان، هاوکاری ئەو کەسانە دەکەن کە
روو لەسەنتەرەکەیان دەکەن، لە رێگای دانیشتن و گفتوگۆکردن لەگەڵیاندا،
هەوڵی جدیش دەدەن بۆ چارەکردنی ئەو گرفتانەو وەرگرتنەوەی مافی هەموو
کەسانەی داوای هاوکاری بۆ چارەکردنی گرفتەکانیان دەکەن.
سەنتەری نی‌نا کە لەوڵاتی سویدەو ماڵێکی تایبەتە بە داڵدەدان و هاوکاری
ئەو ژنانەی دوچاری کێشەی کۆمەڵاتی و توندوتیژی بێ مافی دەبنەوە،
لەهەمان کات هاوکاریی ژنان و خێزانه پانابه‌ره‌کان ده‌کات لەوڵاتی
سوید بۆ چارەکردنی گرفتە جۆربەجۆرەکانیان.
nina.ikkr@hotmail.com
|