٩\٢\٢٠١١
خڵتەی پڕۆلیتاریا
رۆڵی مێژوویی خۆی دەبینێ.

فەلاح
عهلوان
وەرگێڕانی:
سەروەت حامید
کۆمەڵی جەردە و دزو چەقۆکێشەکان یان وەکو میسریەکان پییان دەڵێن (ئهلبهڵتهجییه)
ئالودەکان و
جەماوەری بێنرخی ئامادە بە خۆفرۆشی بەرامبەر کەمترین تەمەن
هەروکو مارکس دەڵێت.
ئەم جۆرە لە خەڵکە ئەمادەن لە خزمەتی هەرکەسێکدابن
کە شتێکیان بداتێ.
ڕژێمی موبارەک و سەرمایەدارە ترسنۆکەکان دەمیان
چەورکردوون،
بە کەمترین تەمەن وافاداریان یان"خزمەتیانی" کڕیون.
مێگەلی خڵتەی پڕۆلیتاریا بە پێشڕەوی وافادارانی ڕژێم لە هێزەکانی پۆلیس
"بە بەرگی سڤیل" ڕژاونە سەرجادەکان.تا هێرش بکەنە سەر خۆپیشاندەرە
بێچەکەکان بەوپەڕی پیسی و دڕندەی و بێرەوشتی بکوژن و سەدان کەسی تر
بریندار بکەن.
لە هەموو شۆڕشەکاندا،لەهەموو ئاڵوگٶڕە سیاسیەکاندا بۆرجوازی ئەم
پۆخڵاواتە ئامادە بە خۆفرۆشییی کۆکردۆتوە.بۆ بڵاوەکردنەوەی کوشتن و
تیرۆرو تاڵانی و بڕۆی.
ئەمە رۆڵ و ڕۆژی مێژوییانە،بۆرجوازی کۆیان دەکاتەوە بەگژ جەماوریان
دەنێ.
دوای چەند تێهەڵچونێکی دەستەو یەخە،جەماوەری ڕاپەڕیوی مەیدانی ئازادی
لەدژیان وەستایەوە و.ڕاویانی نا ،شکستیان بانگی سەردەمێکی تازە
بوو،بەڵام جەماوەر دەبێت تەنانەت دوای هەرەس هێنانی ڕژێم بەئاگا بێت
بەرامبەر هەرهێزێکی بۆرجوازی کە بۆ ساتێکیش سڵناکاتەوە لە کۆکردنەوە و
بەگەڕخستنی ئەو چەقۆکێشانە.
پەنابردنی پاشماوەی ڕژێم بۆ ئەم جۆرە کارە پیسانە ،وەکو ڕاگەیاندنی
چۆڵکردنی گۆڕەپانی سیاسیە بۆ هەتا هەتایە.
سوربونی جەماوەری ڕاپڕیو و بەگژاچونەوەی ئەمانە و شکستپێهێنانیان شٶڕش
دەخاتە جێگایەکی تر.
ڕژێمی موبارەک تەنها سومبولی سەرۆک ماوە،بەهۆی مانەوەی ڕژێم هەموو
ڕژێمی سیاسی وچینە خۆپێهەڵواسرواکان لەسەر دووپێیان ڕاوەستاون .جەماوەری
ڕاپەڕیو تا ئێستا لە نێو کرێکاران ولاوان و ئازادیخوازان
وزەحماتکێشان،ئەوانی ڕوبڕوی گولە و کوشتن و تیرۆر بەوپەڕی ئازایەتی
دەبنەوە ، ڕابەرانی ئاشکرای خۆی ڕانەگەیاندووە.
شۆڕش بەرەو پێش دەڕوات، لەگەڵیدا هیوای گۆڕانی بارودۆخ و بەرپاکردنی
کۆمەڵگایەکی نوێ لەسەر بنەمای ئازادی و یەکسانی بەرەو پێشدەڕوات.
بەگشتی لەگەڵیدا خەباتی جەماوەر لە ناوچەکەدا بەرەو ژووردەڕوات.
جەماوەری میسر دەرگای بۆ بزوتنەوە شٶڕشگێڕەکان کردۆتەوە،و شکستی بەو
بۆچون و تیۆریانە هێنا کە ڕەواج بۆ گیانی پاشەکشە و دۆڕان دەکەن.
بژی جەماوەری ڕاپەڕیو،
بژی ئازادیی.
_________________________________________
سەرچاوە:
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=244368
Sarwathamid74@yahoo.com
|