١٦\١٢\٢٠١٢
خنکانی ٢٠
پەنابەری عێراقی لە نزیک دوورگەیەکی یۆنانی.
رۆیتەر: شەممە ١٥-١٢.
لە راگەیاندنێکی پۆلیسی یۆنانیدا ھاتوە کە : بەیانی ئەمڕۆ شەممە
بەلەمێکی بچووک کە پەنابەرانی عێراقی ھەڵگرتبوو بە ھیوای ئەوەی بگەنە
یۆنان، لە نزیک دوورگەی لیسفۆسی ڕۆژھەڵات ژێر ئاوکەوت. کە بووە ھۆی
گیان لەدەستدانی ٢٠ سەرنشینی ناو بەلەمەکە کە لەگەڵ بەلەمەکەدا نقوم
بوون. ھەروەھا پۆلیسی ئەو ولاتە دریژەی بە قسەکانی دا و گوتی: کە ئەو
بەلەمە لە کەنارەکانی نزیکی تورکیاوە گەشتەکەی خۆی دەستپێکردووە و ٢٧
کەس و کابتنی بەلەمەکەی ھەڵگرتبوو.
بە گوێرەی قسەکانی یەکێک لە ڕزگاربووەکان:
بەلەمەکە لە دووری ١.٦ کیلۆمەتری ئەو دوورگەیە بە ھۆی بەھێزی باوە بە
سەرنشینیەکانەوە ژێر ئاو کەوت. لێپرسراوی پۆلیسی یۆنانی بە
دەسەڵاتدارانی ئێشگری کەنارەکانی ڕایگەیاندکە: ھەموو پەنابەرەکان
عێراقی بوون، هەروا ھەر یەکەیان نزیکەی ٢٠٠٠ دۆلاریان دابوو، بۆ
گەیشتنیان بە دوورگە یۆنانییەکە. بە قسەی ئێشگرانی پۆلیسی کەنارەکانی
یۆنان ٢٠ تەرمیان لە دەریاکەدا دەرھێناوە و بە دوای ئەوانەشدا دەگەڕێن
کە ڕزگاریان بووە.
دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت
بەو رووداوە گوتی:
''تراژیدیای مەرگی ئەو ٢٠ پەنابەرە پەڵەیەکی رەشە بە نێوچاوانی سیاسەتی
نامرۆڤانەی حکومەتەکانی ئەوروپا و لە پێشیانەوە دەسەڵاتە کۆنەپەرست و
گەندەڵەکەی مالیکی و بێ ھەڵوێستیی نابەرپرسانەی حکومەتی ھەرێمی
کوردستان بەرامبەر بە پرسی پەنابەران''.
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی
عێراقی
١٦\١٢\٢٠١٢

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|