خنکانی ٧ که‌س له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئاواره‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات .
ئه‌و ڕووداوه له کاتێکدا ڕوویدا که بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ساڵح خه‌ڵکی سه‌رپێڵی زه‌هاوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵی خۆیان و زۆپای ماڵه‌وه‌یان هه‌ڵده‌که‌ن و ده‌خه‌ون. به‌هۆی خراپی جۆری زۆپا و کپی ماڵه‌که‌یانه‌وه 7 که‌س له بنه‌ماڵه‌که‌یان که بریتیبوون له: ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، نه‌جیبه عارف مارف هاوسه‌ر، که‌ژاڵ، نه‌شمیل، عومه‌ر، سروه و ئه‌دیبه، گازی زۆپا ده‌یانگرێ و له‌جێدا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. شایانی باسه، له نێویاندا ته‌نیا کچێکی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به‌ناوی ئه‌میره ته‌مه‌ن 15 ساڵ رزگاری ده‌بێ و پاش ڕووداوه‌که خه‌ڵکی که‌مپه‌که ئاگادار ده‌کاته‌وه. پارتی ئازادیی کوردستان، داخ و په‌ژاره‌ی خۆی له‌م رووداوه ده‌رده‌بڕێ و خۆ به‌هاوبه‌شی خه‌می ته‌نیا به‌جێماوی خێزانه‌که و خزم و که‌سوکاره‌که‌یان ده‌زانێ. داوا له به‌ڕێوه‌به‌رانی که‌مپه‌که ده‌کا ڕێوشوێنی پێویست بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی رووداوی ئه‌وتۆ بگرنه به‌ر.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 15 ژانویه‌ی 2707 4 ژانویه‌ی 2008
|