٤\١٠\٢٠١٣
خنکانی
پتر لە ٨٢ پەنابەر لە
نزیک دورگەی لامبیدوزیا.
بە
پێی ئەو راپۆرتانەی بە دەستی
فیدراسیۆن گەیشتوە سەرلەبەیانی ئەمرۆ بە هۆی
بوونی کیشەی تەکنیکی لە مەکینەی(ئینجینی) کەشتیەک کە نزیک بە ٥٠٠
پەنابەری سۆمالی و ئەریتریایی و لیبای هەلگرتووە بە
هیوای ئەوەی بگەنە ولاتیکی ئارام بەلام بە داخەوە لە نزیک
دورگەی لامبیدوزیا لە ولاتی ئیتالیا، سەرنشینەکانی بە
هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کەشتیکە ناچار دەبن بەمەبەستی خۆ
رزگارکردن خۆیان هەڵدەدەنە ئاوەکەوە بەو
هۆیەوە نزیک بە ٨٢ پەنابەر گیان لەدەست
ئەدەن.
بە پێی ئەو هەوالانەی تائیستا بەدەستمان
گەیشتوە لە نێو ئەو پەنابەرانەدا ژمارەیەک
منداڵ و ژنی
دووگیانی تێدا بووە و تەنها ١٥٠ پەنابەر
رزگارکراوە و گەڕان و
پشکنین لە لایەن پۆلیسی ئیتالیاوە
بەردەوامە.
دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت
بەو رووداوە گوتی:
''تراژیدیای دورگەی لامبیدوزیا بەرهەمی
دەسەڵاتدارێتی کۆنەپەرست و چینە دەسەلاتدار
و وگەندەڵەکانی ئەفریقایە، و لە
پیشیانەوە دەوڵەتانی ئەوروپا کە دەرگای سنوورەکان
بە رووی پەنابەراندا دادەخەن، لە هەر
مرۆڤێک کە لە
دەست سەرکوت و جەنگ و
هەرەشەی مەرگ ناچار بە هەڵهاتن دەکرێن''.
دەشتی ئەوەشی گوت: ''بۆیە خەبات و هەوڵدان
لە پێناو بەدیهێنانی دنیایەک کە مافی ئازادی
نیشتەجێبوون و ژیانکردنە، دەکاتە ئەرکی هەر
ئازادیخواز و مرۆڤدۆستێک"''.
٣\١٠\٢٠١٣
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|