٧\٦\٢٠١٠ (خڕی خاسه) نه‌ک (خاسه چای).
ئه‌و تورکانه‌ی که له ناوچه‌ی ئازه‌ربیجانه‌وه هاتن و به ناوی ده‌وڵه‌تی «قه‌ره قۆینلوـ به‌رخی ڕه‌ش»و ده‌وڵه‌تی«ئاق قۆینلوـ به‌رخی سپی»یه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ک کوردستانیان داگیرکرد.هه‌ر وه‌کو برای شاعیرمان ـ سه‌لام محه‌مه‌دـ ده‌ڵێ" ئه‌وانه تووره‌که‌یه‌ک کێچ و ئه‌سپێی ڕه‌شیان بۆ هێناین." تا ئه‌مڕۆش ئه‌و کێچ و ئه‌سپێیانه هه‌ر له کۆڵمان نه‌بوونه‌ته‌وه.به زۆر‌و زۆرداری وشه‌ی«قه‌ره»واته«ڕه‌ش»یان،خستۆته پێش ناوه ڕه‌سه‌نه کوردییه‌کانه‌وه، یان ناوێکی تورکییان لێناون.بۆ نموونه ته‌نها ناوی هه‌ندێ دێ وناوچه‌ی که‌رکوک دێنین له‌وانه« قه‌ره هه‌نجیرـ قه‌ره‌حه‌سه‌ن ـ قه‌ره‌سالیم ـ قه‌ره‌ناو ـ قه‌ره‌ده‌ره ـ قه‌ره‌تاموورـ وقه‌ره‌ته‌په» نموونه‌یه‌کی که‌ش هه‌موو کوردێ ده‌زانێ که ناوچه‌ی شوان،هه‌زاران ساڵه هه‌ر هۆزی شوان له‌م ناوچه‌یه‌دا ژیاون ئێستاش هه‌ر له شوێنی خۆیانن،ناوچه‌که‌ش هه‌ربه‌ناوی خۆیانه‌وه ناونراوه شوان،که نه له‌کۆن و نه له‌ئێستاشدا ته‌نها تورکمانێک و ته‌نها یه‌ک عه‌ره‌بیشی لێ نه‌بووه،که‌چی له‌قه‌د پاڵی شاخی خاڵخاڵان که ده‌که‌وێته ئه‌م ناوچه‌یه‌وه،دێیه‌ک هه‌یه به ناوی«تورکمان باخ»ه‌وه؟ نه له کۆن و نه له ئێستاشدا هیچ تورکمانێک به‌ڕێڕه‌وش ڕێی نه‌که‌وتۆته ئه‌م دێیه،تاکه‌ی ئه‌م ناوه بێگانه‌و نامۆیانه بمێنن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوه ڕه‌سه‌نه کوردییه‌کانیان، یان بۆ ناوێ تازه‌ی کوردی‌یان لێنه‌نرێن؟ که ئیمپریالیزمی عوسمانیش کوردستانیان داگیرکرد،هه‌رهه‌مان سیاسه‌تی به تورککردنی ناوی شوێنه کوردییه‌کانیان گرته‌به‌ر.که برایانی چاوڕه‌شیشمان له‌ژێرناوی ئسلام وجیهادا کوردستانیان گرت،سیاسه‌تی ئه‌مانیش له داگیرکه‌رانی پێشوو باشترنه‌بوو،به تایبه‌تیش له سه‌رده‌می به‌عسییه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کاندا،ناوی پارێزگای که‌رکوکیان گۆڕی به التامیم،ناوی زوربه‌ی گه‌ڕه‌که کوردییه‌کانیان به ناوێکی نامۆی عه‌ره‌بیه‌وه نا، بۆ نموونه ناوی گه‌ڕه‌کی«ڕه‌حیماوا»کرا به«الاندلس»،ڕه‌حیماوا له‌کوێ و ئه‌نده‌لوس تۆ له له کوێ؟ ناوی هه‌موو قوتابخانه کوردییه‌کانیشیان گوڕی.بۆ نموونه ناوی ئاماده‌یی کوردستان گۆڕیان به ناوی «عبدالملک بن المروان»هه‌ر بۆ نموونه‌ش ناوی هه‌ندێ له‌و گه‌ڕه‌کانه دێنین که بۆ عه‌ره‌به هاورده‌کان له شاری که‌رکوکدا،له‌سه‌ر زه‌وی وزاری داگیرکراوی کورددا بۆیانیان دروستکرد«العروبه،القادسیه، البعث،الکرامه،الواسطی،المثنی،الغرناطه،الحریة،الاسری والمفقودین،دور الامن،العمل الشعبی..هتد » ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها ناوی نامۆی تر. به‌ڵکو له‌م دواییه‌دا تورکیا ئاسایی،هه‌ر منداڵێکی کورد له که‌رکوکدا له دایک ببوایه ئه‌گه‌ر ناوێکی کوردی‌یان لێبنایه،له دایره‌ی سه‌رژمێریدا تۆماریان ناکرد،بۆ ئه‌وه‌ی ناچاربکرێن که ناوێکی عه‌ره‌بیی لێبنێن. با ئه‌م باسه به‌لاوه بنێین و بێینه سه‌ر بابه‌تی سه‌رباسه‌که‌مان.
ئه‌وه‌ی شاری که‌رکوکی بینیبێ ،ده‌زانێ که«خڕی خا سه»به‌ناوه‌ڕاستی که‌رکوکدا تێده‌په‌ڕێ و شاری که‌رکوکی کردووه به دوو به‌شه‌وه،به‌ری ئه‌مبه‌رو به‌ری ئه‌وبه‌ر.خڕی خاسه له زستاندا به‌ڕاده‌یه‌کی مامناوه‌ندی ئاوی باراناو و هه‌ندێ ئاوی کانیی ده‌ڕژێنه ناوی،سه‌رچاوه‌کانیشیان هه‌موویان له ناوچه‌ی شوان دان،به‌ڵام له وه‌رزی هاویندا ئاوێکی زۆر که‌می پیا ده‌ڕوات.ده‌بوایه که‌ناڵی ئاودێریی که‌رکوک، که ئاوه‌که‌ی له‌زێی بجووکه‌وه بۆ هه ڵبه‌ستراوه ،له لای دێی یاروه‌لی یه‌وه بهاتایه‌ته ناو خڕی خاسه‌وه، به‌ڵام به‌عسییه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان ئه‌وه‌یان لێکدایه‌وه،که ئه‌م ناوچه‌یه له سه‌دا سه‌د کوردن،بۆیه ڕێڕه‌وی که‌ناڵی ئاودێریی که‌رکوکیان گۆڕی و خستیانه خوارووی که‌رکوکه‌وه.ئه‌گینا که‌رکوک سیمایه‌کی تری ده‌بوو.له‌سه‌دا هه‌شتای خڕی خاسه ده‌که‌وێته ناوچه‌ی شوانه‌وه،وه‌کو وتمان سه‌رچاوه‌که‌شی هه‌ر له‌م ناوچه‌یه‌دایه،به‌شێک ڵه دێیه‌کانی شوان ده‌که‌ونه سه‌ر خڕی خاسه له‌وانه« یاروه‌لی،کۆچه‌ک،سووره‌دێ، سه‌یدان،...هتد»ته‌نانه‌ت هوزی شوان ده‌بێته دوو به‌شه‌وه،شوانی سه‌رخاسه‌و شوانی کێشک.ئه‌وه‌ی ئێمه که مه‌به‌ستمانه،ناوی پرۆژه‌ی ئه‌و به‌ربه‌سته‌یه که له‌سه‌ر خڕی خاسه له دێی کۆچه‌ک ده‌ستکراوه به دروستکردنی و له‌وانه‌یه له‌کۆتایی ساڵی داهاتوودا ته‌واو ببێت،که له لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی تورکییه‌وه جێبه‌جێده‌کرێ و ئه‌ندزیارێکی تورکمان سه‌رپه‌رشتی ده‌کات.مه‌به‌ستیش له‌دروستکردنی،ئه‌م به‌ربه‌سته گلدانه‌وه‌ی ئاوی باران و ئاودانی زیاتر له پێنج هه‌زار دۆنمه زه‌ویی ناوچه‌ی تازه‌یه،سوودیشی بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی لێوه‌رده‌گیرێ،هه‌روه‌اش ده‌بێته شوێنێکێ گه‌شتگوزاری وحه‌سانه‌وه بۆ دانیشتووانی شاری که‌رکوک،ئه‌م پرۆژه‌یه ناوی لێنراوه«سد خاسه‌چای»وشه‌ی چای تورکییه‌و به مانای خڕدێت.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه‌ش ئه‌م به‌یته فۆلکلۆرییه کوردییه‌یان به‌رگوێ ده‌ده‌ین:«له ئاسمان ته‌به‌ق ته‌به‌ق، له ئه‌رزدا کوچک و که‌ڵه‌ک، ماندوونه‌بی عه‌با به‌ڵه‌ک»له‌وانه‌یه هه‌ندێ که‌س ئه‌وه بڵێن،ناو که‌ی هێنده گرنگه،به‌ڵام ئێمه به‌گرنگی ده‌زانین. نموونه‌یه‌کتان بۆ ده‌هێنینه‌وه.له‌گه‌ڕه‌کی «ئیمام قاسم»له شاری که‌رکوکدا، که گه‌ڕه‌کێکی زۆر کۆنی کوردییه‌و،له سه‌دا سه‌د دانیشتوانی کوردن،مزگه‌وتێکی کۆنی لێیه به ناوی«مزگه‌وتی نائب ئۆغڵو»ه‌وه ئیمامی مزگه‌وته‌که‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م مزگه‌وته‌دا نوێژده‌که‌ن،هه‌رهه‌موو کوردن،پاربه ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وقافی که‌رکوک،که تابلۆی ناوی ئه‌م مزگه‌وته‌یان تازه کرده‌وه،کردیان به«مزگه‌وتی نائیب»واته ته‌نها ئۆغڵۆکه‌یان لێ لادا،به‌شێکی زۆر له توند ڕه‌وه‌کانی تورکمان،هۆسه‌یه‌کی گه‌وره‌یان کرد‌و، کوردیان به ڕه‌گه‌زپه‌رستی ناوه‌ده‌برد.ئه‌ی ئێمه بۆ ڕازی بین به‌ربه‌ستێک که له شارێکی باشووری کوردستاندا دروستده‌کرێ،ناوێکی نامۆی لێبنرێ؟ئێمه لۆمه‌ی ئه‌م ناوه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوک، ده‌بوایه ئه‌وان ڕازی نه‌بوونایه،ئمه‌و ئێمه ئه‌م به‌ربه‌سته هه‌ربه «به‌ربه‌ستی خڕخاسه»ناوده‌به‌ین و داواش له خوشک‌وبرایانی کوردیشمان له شاری که‌رکوکی خۆڕاگر‌و تێکۆشه‌ر ده‌که‌ین به‌م ناوه‌وه ناوی به‌رن..چۆن کاتی به‌عسییه‌کان به‌و دڕنده‌ییه‌وه،نه‌یانتوانی کورد ناچاربکه‌ن که به گه‌ڕه‌کی «ڕه‌حیماوا»بڵێن«الاندلس».ئه‌و ناوه نامۆیه‌ش لای کوردانی شاری که‌رکوک سه‌رنارگرێت.هیواداریشین هیچ کوردێک به دامارگیر و ناوچه‌په‌رست ناومان نه‌به‌ن،ئێمه پێش ئه‌وه‌ی که‌رکوکی بین کوردستانین.به‌ڵام پێش هه‌موو که‌سێ ئێمه له‌سه‌ر که‌رکوک بێده‌نگ نابین و داده‌کاڵێین ،چونکه ئێمه هه‌رده‌م خۆمان به قه‌رزاری ئاو و هه‌واو خاک وخۆڵی و که‌رکوک ده‌زانین.
|