١٢\٤\٢٠٢٠
خڕنووک.

ئەرسەلان مەحمود
گەر لەبری قریشکەو دەنگی گوللە، عاشقی میوزیک بواااان وەک خۆی، ئێستا
ئەم وڵاتە لە جێی سەتان ھەزار ھۆڵی پرسە، ھەزار تەلاری ھونەری ناا، ھەر
شار و شارۆچکەیەک، ھۆڵێکی شاانۆی دەبوو!
گەر لە جیاااتی چیا و نشینگەی شاااااااخ، شەیدای ژیاری شار بوان، بە
مانای وشە، ئێستاااااااااا ئەم نیشتمانە، تاک تاکەی نا، خاوەنی ٤٧
ملیۆن شارۆمەندی سەر مەشقی سەر بەخۆی زاتی بە فەرھەنگ کراوە و بە نەریت
ئازاد دەبوو!
لە فەرهەنگی ''خڕنووک''دا، ئەوەی ھەیە، دڕکە. مژ، ناااااابێ بە
ئاااااسمان، چااااااو لە حەقیقەت دەگرێ! هەموو ھەورێک نابێ بە ئەکتەر،
نواندن ستەیج بەدەر دەکات! نەگبەتی بەفر لەوەدایە: ناوچەوانی بەر شتێک
دەکەوێ، تاریک، رەش و رەق، نەگۆڕ! رێک وەک بەرد!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|