٢٨\١٢\٢٠١٠
خرۆشان و
دەستبەسەرداگرتنەکان
لە
به‌ر‌یتانیا، ژانی لەدایکبوونی (کۆمەڵگەیەکی
نوێ)ن.
زاهیر باهیر
ئه‌و
کۆمەڵگەیه‌ی، که به‌ڕای گه‌لێک که‌س ده‌مێکه جوڵه‌ی لێبڕاوه و دونیا
ئاو بیبات، ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ر به‌زموڕه‌زمی خۆیه‌تی و که‌سه‌کانی ناو
کۆمەڵگەکه تەنیا سه‌رگه‌رمی کاروبار و کێشه‌ی خۆیانن، ته‌نها بیره و
جگه‌ره و سێکسیان هه‌بێت، ئیدی هیچی دیکەیان له‌لا گرنگ نییه.
هه‌ندێکی دیکەش وایان ده‌بینی، که تاکه‌کانی ناو ئه‌م کۆمەڵگەیه ده‌مێکه
له‌لایه‌ن سه‌رۆکشالیارانی جارانی وڵات (خاتوو تاچه‌ر) و به
پشتیوانی یەکێتییە ناوەندییە زەردەکان و پارتی کریکاران( له‌یبه‌ر
پارتی)یه‌وه خه‌سێنراوه و له جوڵه خراوه.
که‌چی له مانگی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه، که پارتی تۆری و پارتی لیبراڵ
دیمۆکرات جڵه‌وی میرایەتییان گرتۆته‌ده‌ست و پرۆژە و پلانەکانیان به‌ته‌واوەتی
و بۆ ته‌واوی خه‌ڵکانی کۆمەڵگەی بریتانی ده‌رکه‌وتووه، هەر له ده‌رکردنی
کرێکاران و که‌مکردنه‌وەی کار و سه‌رجه‌می خزمه‌تگوزارییه‌کان و بڕین و
که‌مکردنه‌وه‌ی بیمه‌کان و پلاندانان بۆ باجی زیاتر و زیادکردنی باجی
کڕینی شتومه‌ک ته‌نانه‌ت خواردنیش له ڕۆژی 01.01.2011 له سه‌دا
15%ەوە بۆ لە سه‌دا 20% لە چێشتخانه‌کان و دوکانه بچوکه‌کانیش. زیاد
کردنی سێ بەرابەری خەرجی فێریاران و خوێندکارانی زانکۆکان له 3.120
پاوه‌نده‌وه بۆ 9.000 پاوه‌ند لە ساڵێکدا، که بڕیاره له ساڵی 2012
وه ئه‌م یاسه‌یه جێبەجێ بکرێت.
خەڵکی ناڕازی ته‌نانه‌ت پێش واده‌ی تاموچێژی ئه‌م ژاره به ماوه‌یه‌کی
زۆر، بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی پارته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بن، یاخود
چاوه‌ڕوانی ژاوەژاو و باوێشکدانی ئه‌ندامه‌کانی ناو په‌ڕله‌مان و چه‌له‌حانێی
ناو هۆڵی په‌ڕله‌مان و ڕێپێوان و خۆگیڤکردنه‌وه‌ی درۆزنانه‌ی سەندیکای
ناوەندی زه‌رد، بکه‌ن. ئه‌و خه‌ڵکه "نوستوو" ه‌ی ئێره بێ‌دار بووەته‌وه
و هه‌ر له مانگی هه‌شت/ ئۆگوستی 2010ەوە تا ئێستا گه‌ر ئاو له ڕۆخانه
بڕابێت، شه‌مه له ڕۆژانی هه‌فته هه‌ڵگیرابێت، به‌ڵام ده‌ربڕینی ناڕه‌زایەتی
و ڕێپێوان و خۆپیشاندان و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زانکۆکان و هه‌ندێک شوێنی
کار و هەستان بە کار و چالاکی ڕاسته‌وخۆ له زۆر بواردا بۆ ته‌نها
ڕۆژێک نه‌وه‌ستاوه و له به‌ر چاوان بزر نه‌بووه.
له ئێستادا کۆمەڵگەی بریتانی دووگیانه به بزووتنەوەیه‌کەوە، که له
ساڵه‌کانی پەنجاکانی سەدەی ڕابوردووه تا ئه‌م دواییه، بێجگه له
بزووتنەوە و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی له ساڵی 1990 دا دژی پۆڵته‌کس ( پۆلته‌کس
باجێک بوو، که له‌لایه‌ن خاتوو تاچه‌ری کۆنه سه‌رۆکشالیاری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
بریتانیاوه له‌سه‌ر هه‌موو تاکه‌کانی 18 ساڵ و سه‌رووتری ناو
کۆمەڵگەی بریتانی دانرابوو)، به‌خۆیه‌وه نه‌دیتوه. ڕه‌نگه هه‌ندێکمان
مانگرتنه‌کانی کرێکارانی کانه‌کانی خه‌ڵوز، 1984- 1985، له‌ژێر ڕابه‌رایه‌تی
ئه‌رسه‌ر سکارگه‌ڵی سه‌رکرده‌ی یەکێتی کانه‌کان و مانگرتن و
خۆپیشاندانه‌کانی کرێکارانی چاپخانه‌کانی 1986 ، چه‌نده‌ها خۆپیشاندان
و مانگرتنی دیکە له سه‌رانسه‌ری بریتانیادا چ لەمەڕ ده‌رکردنی
کرێکاران و ده‌رکردنی یاسا و ڕێسای نوێ بۆ زیاتر کۆنترۆڵکردنی خه‌ڵکی و
داماڵینیان له سه‌ربه‌ستیه‌کانیان یا ناڕه‌زاییده‌ربڕین و خۆپیشاندان
دژی جه‌نگی که‌نداوی یه‌که‌م و دووه‌می 2003 بۆ داگیرکردنی عێراق
لەبیر مابن، به‌ڵام ئه‌م بزووتنەوەی که ئێستا هه‌یه و له ئارادایه
زۆر جیاوازه له‌وانه‌ی پێش‌و. ئه‌مه‌ی ئێستا له ئاستی ئه‌و بزوتنه‌وەیه،
که خه‌ڵک دژی پۆلته‌کس کردیان و (خاتوو تاچه‌ر)یان له فه‌رمانڕه‌وایی
هێنایه خواره‌وه و هەوڵدەدەم لێره‌دا به کورتی گرنگی و بایەخی ئه‌م
بزووتنەوەیه‌ی ئێستا له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا بخه‌مه‌ڕوو، که هه‌ر
ئه‌مه‌ش له خۆیدا هێڵێکی جیا ده‌کێشێت له نێوانی ئه‌م و
بزووتنەوەکانی پێشووتر:
یه‌که‌م: ده‌وڵه‌ت که له‌لایه‌ن پارتی تۆری (کۆنەپارێزەران) و پارتی
لیبراڵ دیمۆکراته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له هێڕشێکی ته‌واو سه‌رومڕدایه
بۆ سه‌ر سه‌رجه‌می کۆمەڵگەکه، که له منداڵێکی ساواوه تاکو پیرێکی
90 یا خود 100 ساڵه ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م هێڕشه نه‌گریسه‌ی میری و ده‌وڵه‌ت سه‌رجه‌می گروپه‌کانی ناو
کۆمەڵگە، وه‌کو وتم له منداڵانی ساواوه تاکو فێریار (قوتابی)،
خوێندکارانی زانکۆکان، بێکاران، کرێکاران، کارمەندان، که‌مئه‌ندامان،
ئه‌و دایک‌و باوکانه‌ی که به‌ته‌نها له‌تەک منداڵه‌کانیاندا ده‌ژین،
که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان تا پیر و خانه‌نشین کراوانیش ده‌گرێته‌وه.
ئیدی له که‌مکردنه‌وه‌ی پاره‌ی منداڵان، که‌مکردنه‌وه‌ی بیمه‌کان و
بڕینیان، که‌مکرنه‌وه‌ی کرێی خانوو، ده‌رکردنی 650 هه‌ازار کرێکار و
فه‌رمانبه‌ر له به‌شی که‌رته ده‌وڵه‌تییه‌کان و ده‌رکردنی زیاتر
له500 هه‌زاری دیکە له به‌شه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت و که‌مکردنه‌وه‌ی
موچه‌ی ئه‌وانه‌شی که له‌سه‌ر کار ده‌مێننه‌وه، هه‌روه‌ها گۆڕینی به‌ندومه‌رجی
کارکردنیشیان. ئه‌مه له‌لایه‌ک، له لایه‌کی دیکەشه‌وه که‌مکردنه‌وه‌ی
خزمه‌تگوزارییه‌کانی وه‌ک پارکه‌کان و دایه‌نگاکان و یانه‌کانی پیر و
په‌ککه‌وتان، سێنته‌ری گه‌نجان و شوێنی حه‌وانه‌وه و چاودێریکردن و
خزمه‌تکردنی پیران و فێرگەکان و خه‌سته‌خانه‌کان و یانه و سێنته‌ری
کۆمۆنێتی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌ویه‌تییه‌کان، پەرتووکخانه‌کان و به‌شه‌کانی
دیکەی شاره‌وانی و گه‌ڵیکی دیکە، که ئه‌مانه‌ش به ڕۆڵی خۆیان له‌سه‌ر
ژیانی تاکه‌کانی ئه‌م گروپانه ڕه‌نگ ده‌دەنه‌وه. که‌واته خه‌ڵکی له
دوو لاوه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت یا له دوو لاوه هێڕشی ده‌کرێته سه‌ر.
به‌ڵام هه‌رچی مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کانی ساڵانی پێشتر هه‌بوون. بێجگه
له ڕاپه‌ڕین دژی پۆڵته‌کس، هه‌موویان کێشه‌ی به‌شێکی که‌می خه‌ڵکی یا
کرێکاران بوون نه‌ک سه‌رجه‌می کۆمەڵگەی بریتانی.
دووهه‌م: ئه‌م بزووتنەوەیه له ده‌ره‌وه‌ی پارت و یه‌کێتی و سه‌ندیکا
زه‌رده‌کان و له ده‌ره‌وه‌ی کاریگه‌ری ئه‌وانه‌وه دروست بووه. به‌ڵگه‌ش
بۆ ئه‌مه که‌نارخستنی ئه‌وانە بوو له زۆربه‌ی خۆپیشادانه گه‌وره‌کانی
ئه‌م دوایانه‌دا. ڕه‌گی ئه‌م بزووتنەوەیه له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و
گروپانه‌دایە، که له گه‌ڕه‌که‌کانی شار و شارۆچکه‌کانی بریتانیادا،
ڕیشه‌یان داکوتاوه و هه‌ر یه‌که‌یان به‌رنامه‌ی خۆی و وێبسایتی خۆیان
هه‌یه. له‌لایه‌نی خۆیانه‌وه له هه‌وڵی ده‌رکردنی بەیاننامە و
نامیلکە وبەرپاکردنی که‌مپه‌ین و هه‌ڵمه‌تی به‌ئاگاهێنانه‌وه و
گردکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکن بۆکاری پراکتکی، له‌وانه کار و چالاکی ڕاسته‌وخۆ.
بێگومان هه‌ر یه‌ک له‌م گروپانه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه
ده‌که‌ن، که خۆیان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌مان
ئاگایان له گروپه‌کانی دیکە هەیە و ده‌زانن که ڕاسته‌وخۆ کێشه‌که‌یان
گرێدراوه به کێشه‌کانی بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگەوه، بۆیه هه‌موو
گروپه‌کان له‌تەک یەکتردا له‌سه‌ر نواندنی چالاکی یا چالاکی ڕاسته‌وخۆ
له په‌یوه‌ندیدان.
شایانی باسه، په‌یوه‌ندی نێوان گروپه‌کان ئه‌وه‌نده به‌هێزه، که له
په‌یوه‌ندی شار و شارۆچکه ده‌رچوه و گه‌لێک فراوانتر بووەتەوه و گه‌یشتۆته
ڕاده‌ی دروستکردنی " به‌ره‌ی بەرەنگاری بۆ پاراستنی کار و دژی که‌مکردنه‌وه
و بڕینی خزمه گوزارییه‌کان". ئه‌م به‌ره‌یه له 24.11.2010 له له‌نده‌ن
کۆنفرانسی یه‌که‌میان بەست، که 1.700 که‌س به‌شداری تێدا کرد و به‌شێکی
زۆریان له شوێنه جیاجیاکانی بریتانیاوه ها‌تبوو‌ن.
سێهه‌م: به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆجیای تازه له بواری پەیوەندی ئینته‌رنێتی
وەک ئیمه‌یل و مێسنجه‌ر و تویته‌ر و فه‌یسبووک و مای پلەیس.. هتد، که
ئه‌مه‌ش بواری په‌یوه‌ندیکردن و په‌یوه‌ستبوونی گروپه‌کانی نه‌ک هه‌ر
ئاسانکردوه، به‌ڵکو هه‌واڵه‌کان و پلانه‌کان و بڕیاردان له‌سه‌رکردنی
هه‌ر جۆره چالاکیه‌کی له ماوەی خوله‌کێکدا ده‌گه‌یه‌نرێت و مشتومڕی
له‌سه‌ر ده‌کرێت و دواتریش پێکهاتن دروست ده‌کات و ده‌ست به ئه‌نجامدانی
کارە کردەییەکان ده‌کرێت.
بەمجۆرە له ئێستادا به‌سه‌دان گروپ له‌تەک یه‌کتر له په‌یوه‌ندیدان و
چالاکیکانیان هاوکات له سه‌دان شوێنی دیاریکراوی جیاوازدا ڕا‌ده‌په‌ڕێنن.
بۆ نموونه ئه‌و ناڕەزایەتییانه‌ی که دژی ڤۆدافۆن و کۆمپانیا و شۆپه‌کانی
فلیپ گرین، له لایه‌ن لاوان و فێریاران و خوێنکاران و خه‌ڵکانی تره‌وه
به ئه‌نجامدانی چالاکی ڕاسته‌وخۆ کران و تائێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن.
تازه‌ترین چالاکیان له ڕێکەوتی ڕۆژی شه‌ممه‌ی 18.12.2010 دا، له 55
شار و شارۆچکه‌ی بریتانیادا ڕووی دا، لە کاتێکدا که پله‌ی گه‌رمی له
ژێر سفره‌وه بوو و به‌فرێکی زۆریش ده‌باری، بێجگە لە بەگیانهاتن و
تەنگەتاوی و ناڕەزایەتی خەڵک، هیچ پناوێک نەبوو بۆ مانەوەی خەڵک لەبەر
سەرماوسۆڵەی وا.
ئه‌مه شێوه‌یه‌که له په‌یوه‌ندیگرتن و به‌کارهێنانی ته‌کنۆلۆجیا‌ی
زانیارییەکان بۆ خۆی شۆڕشێکی به‌رپاکردوه، که له سەدەی ڕابوردوودا
لە ئارادا نه‌بوو، بۆیه جاران ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌تییەکان بە
پێچەوانەی ئەمڕۆوە هه‌موو لۆکه‌ڵی بوون و دوای ئه‌وه‌ش ده‌نگ دانه‌وه‌یان
نه‌بوون.
ئه‌وه‌ی که گرنگه لێره‌دا قسەی لەسەربکرێت، ڕه‌نگه کاریگه‌رییه‌کی
گه‌لێک گرنگیشی له‌سه‌ر بزووتنەوەکه‌ی ئێستا هه‌بێت، ئه‌وه‌یه به‌کارهێنانی
ته‌کنه‌لۆجیای سه‌رده‌م، ده‌رفه‌تێکی بێوێنه‌ی خستۆته به‌رده‌م تاکه‌کانی
کۆمەڵگە، تا هەریەکەیان ڕۆڵی خۆیان بگێڕێت و لێهاتووییەکانی خۆی له
داهێنان و ده‌ستپێشکه‌ریکردندا به‌کاربهێنیت، وەک ئەوەی ئەوڕۆکە له
کار و چالاکییەکانی ئەنجامی دەدەن. بێئه‌وه‌ی که‌سێک چاوەڕوانی که‌سێکی
تر بکات، له دانانی پلانه‌کان و جێبەجێکردنیاندا، دەستبەکار دەبێت،
دروشمه‌که‌یان ڕەنگدانەوەی ئەمەیە “چاوه‌ڕوانی پارته‌کان و ڕامیارەکان
مه‌که، چاوه‌ڕوانی یەکێتی و سەندیکاکان مه‌کە، چاوه‌ڕوانی ڕێپێوانی
ئاینده مه‌که، چاوه‌ڕوانی ئێمه مه‌که، لەخۆتەوە ده‌ستپێشکه‌ری بکه
و بچۆره سه‌ر شه‌قامه‌کان و چالاکی خۆت بنوێنه”.
ئه‌م دیارده‌یه له ئێستادا وێنه‌ی زۆره له جۆری هه‌موو ئه‌و کار و
چالاکییانه‌ی که تا ئێستا کراوون، به‌ڵام له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه،
که ئه‌مه بۆ ناو فێریارانی فئرگه سه‌ره‌تاییه‌کان و ناوه‌ندییەکان و
ئاماده‌ییه‌کانیش شۆڕبۆته‌وه، ئه‌وه بوو له 17.11.2010 فێریارانی
هه‌ندێک له فێرگه ناوه‌ندییه‌کان له له‌نده‌ن، ده‌ستپێشکه‌ری خۆیان
له هەستان بە کاری ڕاسته‌وخۆ به‌کارهێنا، بەوەی فێرگەکان به‌جێبهێڵن و
بچنه ناو ڕیزه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی فێریاران و خوێندکارانی زانکۆ و
ئه‌وانه‌شی که پشتگیری‌یان ده‌کردن، که له سێنته‌ری (له‌نده‌ن)دا له
ده‌وروبه‌ری په‌ڕله‌ماندا بوون. هه‌ندێک له فێریاران که له‌لایه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی فێرگەکانەوەوه ڕێگه‌یان پێنه‌درا و ده‌رگەی سه‌ره‌کیان
له‌سه‌ر داخرا، فێریاره‌کانیش له ناڕه‌زایی بەرامبەر ئه‌وه‌دا له
پۆله‌کانیان هاتنه ده‌ره‌وه و له یانه‌ی فێرگەکاندا مانیان گرت،
تاکو ده‌رگەی فێرگەیان لێ بکرێته‌وه. شایانی باسه، هه‌ندێک له
فێرگەکان په‌یوه‌ندیان به پۆلیسه‌وه کرد و ئه‌وانیش ڕژانه ناو
فێرگەکانه‌وه و بەکاری خۆیان هەستان و له ده‌ره‌وی فێرگەش ڕێگەیان له
فێریاران ده‌گرت، تاکو تێکه‌ڵاو به ڕیزی خۆپیشاندانه‌کان نه‌بن.
له‌وه‌ش سەرنجڕاکێشتر لەم مانگه (دێسه‌مبه‌ر)دا فێریارێکی 12 ساڵان که
ماڵ و فێرگەکه‌ی له ژێر ڕکێفی مه‌یدانی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی سه‌رۆکشالیارانی
ئێستای بریتانیادایه، که ده‌یڤید کامیرۆنه، واته ئه‌و (MP)یه‌که‌یه‌تی،
له ڕێگەی فه‌یسبووکه‌وه له‌ناو هاوه‌ڵه فێریاره‌کانیدا ناڕه‌زاییه‌کی
گه‌وه‌ره‌ی بەرپاکرد، که 130 منداڵ و فێریاری زۆر گه‌نج دژی ده‌یڤید
کامیرۆن و پلانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له داخستنی سێنته‌ری لاوانی ئه‌وێ و20
سێنتەری دیکە، بەدانیشتنی کۆمەڵی به‌شداریان لە گرتنی ڕێگەکاندا
(Picket Line) کرد. ئه‌م فێریاره زۆر سه‌رکه‌وتووانه ئه‌مه‌ی به‌ڕێکرد
و له هه‌ندێک له ڕۆژنامه‌کاندا له وانه‌ش ڕۆژنامه‌ی گاردیانی
بریتانی ده‌نگێ گه‌وره‌ی دایه‌وه، تەنانەت بووه هۆی ئه‌وه‌ی که
پۆلیس چاوپێکەوتن و لێپرسینه‌وه‌ی له‌تەکدا بکات، گه‌رچی دواتر داوای
لێبوردنیان لە دایکی کرد.
چواره‌م: بزووتنەوەکه ئه‌وه‌نده به‌هێزه که تا ئێستاکەش نه یه‌کێتییه‌کان
و نه سەندیکاکان نه‌یانتوانیوه، بیانخه‌نە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە و
بیانکه‌ن به پاشکۆی خۆیان. له ڕاستیدا سەندیکاکان و یه‌کێتییه‌کان ده‌یانه‌وه‌ێت
ببنه به‌شێک له‌و بزووتنەوەیه تاکو شۆره و شکۆی خۆیان له‌ده‌ستنه‌ده‌ن.
بۆ نموونه له یه‌که‌م خۆپیشاندانی فێریاران و خوێندکاراندا، یه‌کێتی
خوێندکاران سه‌رزه‌نشت و لۆمەی چالاکی ڕاسته‌وخۆی فێریارکان و
خوێندکارانی کرد، ئەوەبوو لە بەرامبەردا فێریار و خویندکاره چالاکه‌کان
لیژنه‌ی سەربەخۆی خۆیان هه‌ڵبژارد و بڕیاری هەستان بە چالاکی ڕاستەوخۆی
دیکەیان دا و سه‌رۆکی یەکێتی خوێندکاران به په‌له داوای لێبوردنی کرد
و ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی پێشووی خۆیان گرت و بانگەشه و به‌ڵێنی سه‌پۆرتی
ئاینده‌ی به فێریاران دا. له‌ولاشه‌وه سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی یه‌کێک
له دووه‌م گه‌وره‌ترین سەندیکای بریتانیای به‌ناوی یونایت (Unite) له
وتارێکیدا له ڕۆژی 20.12. 2010 بۆ گاردیانی نوسیبوو: بزووتنەوەی
خوێندکاران و خه‌ڵکی، سەندیکای له سەر هه‌ڵوێستەکانی به‌رامبه‌ر به
کێشه‌کان خستووەته ژێر پرسیاره‌وه و هەروا ده‌ڵێت: ئێمه ده‌بێت کار
له‌تەک خوێندکاران و گروپه لۆکه‌ڵییه‌کاندا بکه‌ین، پشتگیری ته‌وا له
کێشه‌کانیان بکه‌ین.
بەمجۆرە دەبینین، کە سەندیکا و یه‌کێتییه‌کان بوون و ده‌بنه پاشکۆی
بزووتنەوەکه، به‌ڵام پێشتر به‌پێچه‌وانه‌وه بوو، ئه‌وان رابەر بوون و
ئێمه پاشکۆیان.
پێنجه‌م : باوه‌ڕهێنانی گه‌لێک له خه‌ڵکی به‌تایبه‌ت له نێوان گه‌نجاندا،
که ده‌مێکه سه‌رده‌می شێوه کۆنه‌کانی چالاکی و خه‌باتکردن بۆ
گۆڕینی شته‌کان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و گۆڕینی کۆمەڵگە، له
پەنابردن بۆ ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن به‌سه‌رچووه ئه‌م چه‌شنه تێکۆشانه
سواوه. گه‌رچی ئه‌مه هه‌میشه بیروباوه‌ڕی ئه‌نارکیسته‌کان بوه و له
ناوه‌ندێکی که‌مدا ئه‌م تێڕوانینه زاڵ بووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه
ئێستا ئه‌م جۆره بیروباوه‌ڕ و تێڕوانینانه له ناو ناوه‌ندێکی زۆر گه‌وره‌تردا
خۆی گرتوه و کاری بۆ ده‌کرێت. خه‌ڵکی گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایەی که بۆ
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناو کۆمەڵگە، پێویستە پشت بە خۆی ببەستێت نه‌ک
بە ڕامیاره‌کان. لەلای زۆرینە ئاشکرا بووه، که ڕامیاره‌کان درۆزن و
گەندەڵ و قێزه‌وه‌نن، ئه‌وه‌ی که لەلای ئه‌وان گرنگه، تەنیا گه‌یشتنە
به کورسی شاره‌وانیه‌کان و په‌ڕله‌مان. ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی
خۆیان له سه‌روو پارته‌کان و به‌رژه‌وه‌نی پارته‌کانیشیان له سه‌روو
به‌رژه‌وه‌ندی کۆمۆنێتی و کۆمەڵگەوه داده‌نێن. چونکه ده‌زانن پارته‌کانیان
ئه‌و په‌یژه‌و پلیکانه‌ن، که پێیدا سه‌رکه‌ون و ئه‌و پله‌وپایه‌ی که
ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگەیه‌وه دەتوانن به ده‌ستی بهێنن، نوشستی پارته‌کانیان
نوشستی خۆیانه و دواتریش له ده‌ستدانی پله‌و‌پایه‌کانیانه.
گه‌لێکیش له‌ناو ئه‌و خه‌ڵکانه‌دا ئه‌وه بیروبۆچونیانه، کە هه‌نگاوێک
له‌وه زیاتریش ده‌ڕۆن و لەو باوه‌ڕدان، که ده‌بێت ده‌سه‌ڵات و ده‌رکردنی
بڕیاره‌کان سه‌باره‌ت به ژیانیان، له ده‌ستی خه‌ڵکانی بیرۆکرات و ده‌سگە
بیرۆکراته‌کان و ڕامیاره‌کان، که ئه‌ندامی شاره‌وانین و ئه‌وان بڕیاه‌کان
ده‌ده‌ن و بڕیاره‌کانی ئه‌وانیش جێبه‌جێکردنی بڕیاری پارته‌کانیانن،
بستێننەوە و بیانگێڕنەوە بۆ ناو کۆمونێتییه‌کان و خه‌ڵکانی ناو
کۆمۆنێتیه‌کان، که بە خۆیان له ڕێگەی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه و
ڕاستەوخۆوه باشتر ده‌توانین سه‌رجه‌می کاروبارەکانی خۆیان له هه‌موو
بوارەکانی ژیاندا، به‌ڕێوه‌به‌رن.
چالاکڤانان و بەرهەلستکاران، ڕایه‌کی لۆجیکانه و کەتوارانەیان هه‌یه،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌وه ناڕه‌واتر و نالۆجیکیتر نییه، که له کێشه‌کاندا
یا له لابه‌لایی کردنیانه‌وه‌یاندا، خه‌ڵکی تر [کەسانی دەرەوەی کێشەکە]
بڕیارت بۆ بدات. ئه‌مه نه‌ک هه‌ر به نزم ته‌ماشاکردنی مرۆڤه و
سوکایه‌تی پێکردنێتی، به‌ڵکو ئه‌وه‌نده نالۆجیکیشه وه‌کو ئه‌وه وایه،
که یه‌کێک بڕیارت بۆ بدات یا پێت بڵێت، ده‌بێت ئه‌وه بکه‌یت و ئه‌وه
نه‌که‌یت، پێویستت به‌وه‌یه و پێویستت به‌وه نییه.
خه‌ڵکانی بەرهەلستکار لەو بڕوایەدان، کە له ڕێگەی خۆڕێکخستنیانه‌وه
له‌ناو گروپه جیاجیاکاندا له ناو گه‌ڕه‌ک و کۆمۆنێتیکاندا، هه‌ر یه‌ک
به ڕۆڵی خۆی چالاکی خۆی بنوێنێت و بۆ ڕێکخستنی چالاکی کاری ڕاسته‌وخۆ،
له په‌یوه‌ندی سه‌رومڕیشدابن له‌تەک سه‌رجه‌می گروپه‌کانی تردا. له‌و
ڕێگەیه‌وه ده‌توانن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خودی
کۆمۆنێتیه‌کان یا سەراپای کۆمەڵگەکه خۆی. بۆ نمونه له‌و شاره‌وانییه‌ی
که منی لێده‌ژیم و کاریشی لێده‌که‌م، پێشتر76 لۆکاڵ گروپ هه‌بوون و
ئێستا زیاتر له 10 گروپی نوێی دیکە دروست بوون و له هه‌موویان گه‌وره‌تر
و بەهیزتر گروپێکی تازه‌یه، که به‌نێوی(Haringey Alliance for Public
Service (HAPSە، که له مانگی ئەپڕیلی ئه‌مساڵدا دروست بووە و تاکو
ئێستا زیاتر له 30 گروپ له‌و 76 گروپه لۆکاڵییە، هاتوونه‌ته ناویه‌وه
و بەشدارانیان به‌شداری کۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌م گروپه ده‌کەن، که
له ناویاندا نوێنه‌ری زیاتر له 4 سەندیکای سه‌ره‌کیش به‌شداری له
کۆبونه‌وه‌کاندا ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش بەو واتایە نییه، ئه‌و گروپانه‌ی که
خۆیان به‌م گروپه گه‌وره‌وه په‌یوه‌ست کردووه، ئیدی ده‌بێت گروپه‌کانی
خۆیان بتوێننەوە و ده‌ستبه‌رداری کاروباری لۆکا‌ڵی خۆیان ببن. تەواو به
پێچه‌وانه‌وه، ده‌بێت هانی خه‌ڵکی بدرێت، که ده‌ستبه‌رداری گروپه‌کانیان
نه‌بن و بگره بۆ پێداویستییەکانیدیکەر گروپی دیکەش دروست بکه‌ن.
ئەوەی لەم نموونەدا بەلامەوە گرنگە، ئەوەیە کە چۆنیەتی ڕێکخستنی
بزووتنەوەی ناڕەزایەتی لە بنکەوە یا خوارەوەڕا نیشان بدەم، کە چۆن
دەتوانرێت ڕێگە لە دەستەمۆکردن و دۆمینەیتکردن و بەلاڕێدابردنی
بزووتنەوەکە لەلایەن ڕامیارە ڕیفۆرمیست و دەسەڵاتخوازەکان یا
جیابووەکانی ناو پارتە دەسەڵاتدارەکان بگیردرێت و سەرنجی خوێنەری کورد
بۆ ئەوە ڕابکێشم، کە چۆن لە پشتبەستن بە ڕامیارەکان و کەسانی
دەسەلاتخواز و گەندەڵانی دوێنێ، توانرا بزووتنەوەی ناڕەزایەتی و
گۆڕانخوازی هەرێمی کوردستان یا بزووتنەوەی گۆڕانخوازی ئێران شکستیان
هێنا و کرانە پەیژەی سەرکەوتنی چەند دەسەلاتخوازێک بۆ پارلەمان و
دەسەڵات و دابینکردنی ژیانی شاهانە و خانەنشینی شاهانە لە داهاتوودا
بۆیان و لە پشتەوەڕا دەنگی نیوملیۆن خەڵکی ناڕازییان کردەوە گیرفانی
سەرۆکایەتی ئەم و ئەو و بە هەندێک پاگەندەی پوچی ناسیونالیستانە
دەستتێکەڵی خۆیان لەتەک دەسەلاتداراندا پاساو دایەوە.
هەروەها ویستم ئەوە بڵێم، که ئەوانەی دەیانەوێت له هەرێمی کوردستاندا
گۆڕانکاری ڕووبدات و ژیانیان باشتر بکەن،کارێکی خراپ نییە، ئەگه‌ر ئه‌م
ڕێگەیه‌ش ئەزموون بکه‌ن، که بە هۆیەوە زۆر شتی زیاتر به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن،له‌وه‌ی
که تا ئێستا به‌هۆی بزووتنەوەی ڕامیارانه‌ی لیستی گۆڕانه‌وه به‌ده‌ستیان
هێناوه، وەک لە سەرەتاوە بۆ زۆرێک دیاربوو و دەریشکەوت، لیستی گۆڕان
بلۆفێکی تره له خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵک له‌ژێر ڕابه‌رایه‌تی
ڕامیاره تێکشکاو و مایه‌پوچ و گه‌نده‌ڵه‌کاندا، که ئامانجی سه‌ره‌کییان
به‌کارهێنانی ئه‌و خه‌ڵکه‌یە، که دوایان که‌وتووە، وه‌کو چەکێکی فشار
بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و خێزانیان و تیره و
تایه‌فه‌یان.
بۆ زیاتر ئاشنابوون، بە شێوەکار و خۆڕێکخستن و میکانیزمەکانی بەرگرتن
بە خۆسەپاندنی ڕامیارەکان و پارتەکان لەو گروپانەدا، کە لە سەروەوە
ئاماژەم بۆ کردن، پێگەی ئینتەرنێتی دووانیان دەخەمە بەردەستی خوێنەرانی
هێژا، بە هیوای ڕزگارکردنی بزاڤی گۆڕانخوازی هەرێمی کوردستان لە
دەستەمۆیی دەسەلاتخوازان و پاشکۆیی گروپە ڕامیارەکان و گێرانەوەی بڕیار
و جێبەجکردنی کاروبارەکانی کۆمەڵگە بۆ خۆدی تاکەکان و گروپە
لۆکاڵییەکان.
Haringey Solidarity Group (HSG):
http://www.haringey.org.uk/content
UK Uncut Direct Action against the cuts:
http://www.ukuncut.org.uk/actions
contact:Twitter Facebook Newsletter
23\12\2010
-
له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی
زاهیر باهیر
|