خوا به‌شداری شه‌ڕی کردووه له‌گه‌ڵ ئیسلام دژ به عه‌بده‌کانی خۆی!
نه‌وزاد خه‌سره‌و
ئه‌گه‌ر به‌مێژووی ئایندا بچینه‌وه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ده‌کرێ بڵێن خوا چیرۆکنووسێکی گه‌وره بوو که له په‌رتووکی ته‌ورات و قورعانیشدا باس له به‌هه‌شت ده‌کا و باسی خۆشی به‌هه‌شت ده‌کا و له‌دوایشدا دۆزه‌خێک بۆ مرۆڤه‌کان ئاماده‌یه که مرۆڤ بێت و سه‌رپێچی ئیشه‌کانی خوا بکا، ده‌کرێ بڵێن خوا چیڕۆکنووس بووه هه‌روه‌ها مرۆڤیش چیرۆكنووس بووه واتا خوا له‌رێی په‌رتووکه‌کانی ته‌ورات و ئینجیل و قورعاندا بوونی ده‌رده‌که‌وێ به‌وه‌ی که مرۆڤ ته‌نیا نییه و هه‌روه‌ها مرۆڤیش بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ك له ژیانی خۆی ده‌کرێ خوایه‌ك قبووڵ بکا، ده‌کرێ بڵێن مرۆڤ به‌شێك له ئه‌ندێشه‌کانی په‌یوه‌سته به خوا ئه‌و خوایه‌ی که خۆی بیری لێده‌کاته‌وه، ده‌کرێ بڵێن خواکانی مرۆڤ هه‌موویان وه‌ك یه‌ك بیر ناکه‌نه‌وه بته‌کان جیاوازن.. خوای یه‌هود و مه‌سیح یه‌ك بیرکرنه‌وه‌یان هه‌بێ به‌ڵام خوای مه‌سیح ئارامتر بوو له خوای یه‌هوود چونکه سه‌ره‌تا بوو دابه‌زینی یاسای بۆ مرۆڤه‌کان واتا بۆیه هودیهکان، بۆیه من خوا به چیرۆكنووسی گه‌وره ناو ده‌به‌م، ده‌کرێ بڵێن خوا و مرۆڤ هه‌ردووکیان ته‌واوکه‌ری ئه‌م چیرۆکه‌ن چۆن له به‌رژوه‌ندی مرۆڤه‌کان دابێ بی ئه‌وه خواش له به‌شێکی چیرۆکه‌که ئاگادار بێ که ئیسلام باس له ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌کا به‌وه‌ی مرۆڤ ده‌بێ پابه‌ندی یاسا و رێسایه‌کانی خوا بێ بێ ئه‌وه‌ی پرسیاره‌ك له خوا و په‌یامبه‌ره‌کانی بکه‌ی قبووڵکردنی هه‌موو ئاینێك بوونی کۆیله‌کردنی مرۆڤه. ده‌بێ ڕێگه بدرێ مرۆڤ خوای خۆی بدۆزێته‌وه نه‌ك له‌ڕێگه‌ی کلتوور یان له‌ڕێگه‌ی مرۆڤه‌کانه‌وه بدۆزرێته‌وه.. که مناڵ له دایك ده‌بێ سه‌ره‌تا خوای پێ ده‌ناسێنن، ده‌کرێ بڵێن ئێمه ساتێکی خوایین، ده‌کرێ هه‌موو مرۆڤێك رۆڵی خوا ببینێ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ.. وه‌کو هیتله‌ر به‌رامبه‌ر به یه‌هوودیه‌کان چۆن هه‌مووی کوشتن بێ‌جیاوازیی مناڵ و پیر و گه‌نج که به هۆلۆکۆست ناوی ده‌به‌ن، یان سه‌دام و ئه‌نفالکردنی کورد که ووشه‌ی ئه‌نفال له قورعان دایه و هه‌موو ئیسلام شانازیی به‌م ووشه ده‌کا، ده‌کرێ بڵێن خوا بێده‌نگ بوو له کوشتنی مرۆڤه‌کانی خۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕیان به خوا هه‌بوو ئه‌ی ئه‌م کاته خوا له کوێ بوو . مادام ئێمه وه‌کو مرۆڤ خاوه‌نی ئاوه‌زین پێوسته بیر بکه‌ینه‌وه له کاره‌کانی خوا.. خوا تا چه‌ند کاری باشی کردووه له‌ڕێگه‌ی په‌رتووکی قورعان و قورعان تا چه‌ند خاڵی نێگه‌تیفی تێدایه.. ڕێگرتن له بیرکرنه‌وه له ئایه‌ته‌کانی خوا دووباره کۆیله بوونه. ده‌کڕێ بڵێن مرۆڤه‌کان به‌شێك بوون له ڕاستکرنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی خوا به‌وه‌ی که دووبه‌ره‌کی خستبێته ناو مرۆڤه‌کانه‌وه به‌وه‌ی که سێ ئاینی بۆ مرۆڤ ناردوه یه‌ك له دوی یه‌ك که هه‌ر یه‌که‌ی 500 ساڵیان فه‌رقه ئێستاش مرۆڤه‌کان هه‌ڵساون به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی خوا، ده‌توانێن بڵێن جارنامای گه‌ردوونی مافی مرۆڤ جگه له چه‌ند وڵاتێك که ئاین باڵا ده‌سته له زۆر ووڵات کاری پێ ده‌کرێ، به پابه‌ندبوونی ئه‌م جارنامه‌یه دین هیچ به‌هایه‌کی نامێنێ‌و مرۆڤه‌کان هه‌نگاو به‌ره‌و ئازادیی ده‌نێن،ده‌کرێ خواش که‌ڵك له‌م جارنامه‌ی مافی مرۆڤ وه‌ر بگرێ له ناردنی په‌یامبه‌رێکی تر یان به واتایه‌کی تر بڵێن خوا پێویستی به مرۆڤ نه‌ماوه به‌وه‌ی توانای عه‌قڵی مرۆڤ زۆر گه‌شه‌ی کردووه.. به‌وه‌ی که ڕه‌خنه له خوا گیراوه.. له‌ڕێگه‌ی ئاینه‌وه دووبه‌ره‌کیی بۆ مرۆڤ دروست کردووه، ده‌کرێ بڵێن به‌هاتنی په‌یامبه‌رێکی تر له لایه‌ن خواوه و خواش ئاماده بێ ریفۆرم له خودی خۆیدا بکا واتا خوا هه‌ر کارێك بکا له‌ڕیگه‌ی مرۆڤه‌کانه‌وه ده‌یکا.. خوا هه‌ر کارێکی کردبێ ده‌بێ مرۆڤ به‌شداری کاری خوا بێ.. خوا به ته‌نیا کاری خۆی نه‌کردووه به‌ڵام مرۆڤ خۆی کاری خۆی ده‌کا له رێگه‌ی ئاوه‌زه‌وه واتا ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌بووایه خواش نه‌ده‌بوو، ده‌توانین بڵین مرۆڤ ئیشی به خوا نه‌ماوه و خواش ئیشی به مرۆڤ نه‌ماوه.. تا مرۆڤ مابێ ده‌بێ مرۆڤ چاوه‌ڕێی پرسیارێکی تازه‌ی خوا بێت ئه‌م پرسیاره‌ش لای مرۆڤه که مرۆڤ ده‌توانێ ساتێکی خوایی بێ. پێوسته مرۆڤ بینای جیهانبینیی خۆی بکا، ده‌کرێ بڵێن به‌هۆی زانسته‌وه نموونه‌ی زیندووی خوا نه‌ما و نموونه‌ی زیندووی ئاوه‌زی مرۆڤ گه‌شه‌ی کردووه و هیچ پرۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش نه‌ماوه له نێوان خوا و مرۆڤدا ته‌نیا له رێگه‌ی په‌رتووکه ئاینییه‌کانه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که له قورعاندا ده‌ڵێ: ( جیهاد فی سهبیلهڵڵا ، قوتیله فی سهبیلهڵڵا، ... ) ئه‌مه‌ش وورده وورده کۆتای دێ و ناکرێ مرۆڤ به‌رده‌وام له ده‌ره‌وه‌ی جیهانی تازه‌گه‌ریی بێ. ده‌کرێ موسای په‌یامبه‌ر وه‌ک که‌سێکی شۆڕشگێر سه‌یر بکرێ چونکه توانی یه‌هودیه‌کان ڕزگار بکا له کۆیله‌یی فیرعه‌ونه‌کان به‌ڵام خوا نه‌یتوانی مرۆڤه‌کان ڕزگار بکا له کۆیله‌یی.. هه‌ر ده‌بێ مرۆڤ یارمه‌تیده‌ر بێ و هه‌ڵسێ به‌کاره‌کانی خوا بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانه‌کانی خوا، ئیتر خوای ئیسلام تووڕ بوو که شه‌ڕ به مرۆڤ ده‌فرۆشێ.. ته‌حه‌مولی نه‌ما ئیتر خۆی دێته شه‌ڕه‌کان و به‌ره‌کانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیسلام . خوا به‌هاتنی ئیسلام هه‌ردوو دینی یه‌هوودیی و مه‌سیحیی ره‌ت کرده‌وه و لایه‌نگریی له ئیسلام کرد، زۆر سه‌یره خوا به‌م گه‌وره‌ییه‌ی خۆیه‌وه په‌شیمانی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر مو‌سا و عیسا . ئه‌وه وه‌کو ئه‌وه وایه که من سێ کوڕم هه‌بێ و به خه‌ڵک بڵێم وه‌رن خه‌ڵکینه ئه‌م دوو کوره‌م بۆ به‌ر شه‌ق بده‌ن خۆم و کوڕهکهیتریشم سه‌یری بکه‌ین.. ئینجا ئه‌مه که‌ی ڕاسته، ده‌کرێ بڵێن گفتوگۆی هزریی کۆن به‌رده‌وام خۆی نوێ ده‌کاته‌وه.. خۆ ئێستا زۆرێک له مرۆڤه‌کانی جیهان خوا ده‌ناسن به‌ڵام که‌س گوێ به په‌یامه‌کانی خوا نادا.. که‌واته خوا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له کاره‌کان، ده‌توانین بڵێن له‌م کاته‌دا مرۆڤ پێویستی به خوا نه‌ماوه چونکه مرۆڤ پێشکه‌وتنێکی به‌خۆیه‌وه بینیووه به هۆی زانسته‌وه ئه‌مه‌ش پێشکه‌وتنی سه‌رده‌می ئاوه‌زی مرۆڤه، ده‌توانێن بڵێن خوا وازی له مرۆڤ هێناوه به‌ڵام له هه‌ندێک ناوچه‌دا مرۆڤ واز له‌خوا ناهێنێ ئه‌و ناوچانه‌ش ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه، ده‌کڕێ بڵێن مێژووی ئیسلام دانه‌بڕاوه له‌شه‌ڕ بۆ خوای خۆی.. ئیسلام ته‌نیا له‌و ناوچانه سه‌رکه‌وتوو بووه که کوشتنی مرۆڤ تێیدا به‌رده‌وامه.. له کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کاندا ده‌بێ بیرکرنه‌وه‌کانی مرۆڤ ده‌سته‌مۆی ئاوه‌زی ئیسلام بێ .به‌رده‌وام به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌که‌ن به ناوی خوا قسه ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر دوور نه‌که‌وینه‌وه له بابه‌ته‌که؛ مه‌لا کرێکار ده‌ڵێ: خوا به‌شداری شه‌ڕی کردووه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا!* منیش له مه‌لا کرێکار ده‌پرسم: مامۆستا تۆ خوات بینی که هاته خواره‌وه بۆ به‌شداری شهر؟ له قسه‌کانت دا ره‌نگوڕووی خوات بۆ باس نه‌کردین چۆن بوو یان چۆن شه‌ڕی کرد.. له پێشه‌وه بوو.. جه‌نگاوه‌رێکی ئازا بوو.. یان ره‌نگی جله‌کانی چۆن بوو... ؟ دیاره ئێوه له شکان دابوون و داوات کرد به‌خێرایی بێته به‌ره‌کانی جه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شکێن، ده‌مه‌وێ لێردا بڵێم خوا له‌رێی ئاینه‌کانه‌وه دووبه‌ره‌کی دروست کردووه بۆ مرۆڤه‌کان و که‌س که‌سی قبووڵ نییه و شه‌رێکی گه‌وره‌ی بۆ مرۆڤه‌کان ئافه‌ریده کردووه. با ئێمه وه‌ك مرۆڤ بیر بکه‌ینه‌وه .. دینێکی ئێنتهرناسیۆنال درووست بکه‌ین بۆ ده‌رباز بوون له دینه‌کانیتر تر بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسوده‌یی بژین نه خواش بێنینه به‌ره‌کانی جه‌نگ نه خواش ئه‌زیه‌ت بده‌ین و ئه‌و له‌ماڵی خۆی ئێمه‌ش له ماڵی خۆمان. به بڕوای من ئه‌گه‌ر گومان نه‌بێ بیرکردنه‌وه‌ش نابێ دیاره گومان هه‌یه بۆیه بیرکرنه‌وه‌ش هه‌یه.. ئیتر واز بێنن با مرۆڤ خۆی بیر بکاته‌وه خۆی خوای خۆی بدۆزێته‌وه باشتره له‌وه‌ی که یه‌کێکی تر خوای بۆ بدۆزێته‌وه، پرسیار ئه‌وه‌یه که‌س ناڵی خوا بۆ شه‌یتانی دروست کرد و بۆ په‌یامبه‌ری دروست کرد.. واتا خۆی حه‌ز به کێشه ده‌کا ده‌نا مرۆڤ گوناهی چییه که مناڵ ته‌مه‌ن یه‌ک مانگه به بن گوێی بانگ ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی چه‌پ و راستی خۆی بزانێ، ئیتر شه‌ڕ لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کا.. ده‌بێ مرۆڤ هه‌ر چاوه‌ڕێی عیسا بێ که‌ی دێته خواره‌وه بۆ وه‌ستاندی شه‌ڕه‌کانی ئیسلام به‌رامبه‌ر به یه‌هوود و به مه‌سیح! بۆیه له کۆتایدا ده‌ڵێم شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ.. کێشه‌کان کێشه‌یه‌کی هزریی نین به‌ڵکو کێشه‌یه‌کی گیانیین بۆیه چاره‌سه‌ری زۆر ئاسان نییه، له ووته‌کانی مه‌لا کریکار بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی خوا ببینێ قسه له‌سه‌ر به‌شداربوونی خوا ده‌کا له شه‌ڕه‌کان و مهلایکهتهکانیش له‌گه‌ڵ خوا هاتنه شه‌ڕی ئیسلام به‌رامبه‌ر به دوژمنی ئیسلام. * مه‌لا کرێکار ده‌ڵێ: (خوا خۆی هاتۆته شه‌ڕه‌که و خۆی و مه‌لائیکه‌ته‌کانی به‌شداری شه‌ڕه‌که‌یان کردوه). ئیتر خۆتان پێناسه‌ی ئیسلام بکه‌ن.
nawzadkasro@hotmail.com
|