٢٨\٩\٢٠٢١
خواپیاو
!

فه‌رهاد مازێ
له نێوان دوو
گورگدا ژیان برینداره
له نێوان دوو گورگدا جیهان زامداره
پیاوه خوا، من و تۆ و هه‌موومان ده‌زانین
له که‌س نه‌بووه و که‌سی لێنه‌بووه ئه‌و گه‌وره‌پیاوه
گورگ مه‌به و چڕنوک له جیهان و ژیان مه‌ده
ژیان کورته به‌هاکه‌ی پڕ بایه‌خه له ناخی چاک
گوندێکی بچووكه جیهان له دڵ و ده‌روونی پاک
له‌و گونده ئاڵۆزه خه‌ونی خراپم بینیوه خه‌ریکه راکه‌م
له‌و جیهانه‌ش گه‌ڵێ ماندووم خه‌ریکه بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌که‌م
خه‌ونم بینیوه با ژیان ده‌با و ره‌شه‌باش جیهان
خوا پیاوه، گه‌وره‌یه زۆریش گه‌وره‌یه ئه‌و خوایه
گوتوویانه و ده‌یڵێینه‌وه له که‌س نه‌بووه و که‌سی لێنه‌بووه ئه‌و
خوایه
شه‌ڕێکی بێ واتایه و کۆتایی نایه، جه‌نگاوه‌ربه و جه‌نگ راگره
له ئاشتی و شه‌ڕیاندا جیهان گونده و مرۆڤخوا سه‌رکرده
منی جه‌نگاوه‌ر ژیانم ده‌وێ، ئه‌ی جیهانه بچکۆڵه‌که‌م تۆم خۆشده‌وێ
جه‌نگاوه‌ربه قفڵ له خه‌ون مه‌ده تا دوا تنۆکی ژیان
خه‌ون ببینه، خه‌ون واتای مانه‌وه‌یه بۆ ژیان
ژیان کورته و خۆشه‌ویسته وه‌ک نیشتمان
ئاسمانه، دایکه جوانیه‌که‌ی جیهان
جیهان گوندێکی بچووکه له (ده‌فته‌ر رەسم)ی منداڵییدا
خۆشمده‌وێی ئه‌ی جیهانه بچکۆڵه‌که‌م، گه‌وره مه‌به گه‌وره‌بوون جه‌نگه
پشت له‌و جه‌نگه‌که چڕنووک له ژیان و جیهان ده‌دا
به برینه‌وه ژیان کورته و جیهانیش دوورتر
جه‌نگاوه‌رانی مرۆڤخوا جێتدێڵن
سوپاس مرۆڤ خۆم و سه‌گه‌که‌م ماینه‌وه
خوێنڕشتن کۆتایی دێ دوور له دینی مرۆڤ
مرۆڤ تۆ له واتای برینداربوونی ژیان ناگه‌ی
چۆن له واتای زامداربوونی جیهان ده‌گه‌ی
بگه‌ڕێوه بۆ ناو ژیان، خوا گه‌وره‌یه، دووربه له خوا
مانه‌وه واتای گه‌ڕا‌نه‌وه‌یه بۆ ناو جیهان
به نزا ناگه‌یته جوانیی، ژیان له دەرییت نادا
جه‌نگاوه‌ر به بۆ ژیان
ژیان پڕ له (نوور) و له جوانیی که
مرۆڤبه، مرۆڤبوون جیهانبوونه، پڕه له (نوور) و له جوانیی
له دایک فێره زمان به
به زمان ده‌گه‌یته میهره‌بانیی
خه‌ونم بینیوه با ژیان ده‌با و ره‌شه‌باش جیهان
پیاوه خوا، خوا که‌ریمه، که‌ریمی کوڕی حه‌مه‌د
خوا پیاوه و که‌ریمیش مرۆڤ
بیرتده‌که‌م حه‌مه‌د
حه‌مه‌د کافر له بیرمه تۆ گوتت خوا پیاوه و که‌ریمی باوکت مرۆڤ
که‌ریم مرۆڤه و پیاوه خوا
خوا گه‌وره‌یه و نه من نه تۆ هیچ بوونه‌وه‌رێکیش نایبینێ
له هه‌مووشمان گه‌و‌ره‌تره ئه‌و پیاوه
بژی، ژیان کورته و جیهانیش ماڵه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|