
الاتحاد العام اللاجئین العراقیین
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR
_________________________________________________________________________________
خوازیاری ئازادی بێ قەیدوشەرتی یاسای
ڕۆژنامەگەرین !
وەک ئاگادارن ئەم ڕۆژانە پەرلەمانی کوردستانی یاسای ڕێکخستنی کاری
ڕۆژنامەگەریی پەسەندکرد. کە ئەگەر تەنیا لە دەروازەی چەمکی ، پاراستنی
( نەریتی گشتی و ئاسایشی هەریم )ەوە بڕوانینە کولیەتی ئەم پرۆژە ئەوا
بێ هیچ شک ودوودڵیەک دەگەین بەو ئەنجامەی کە پەسندکردنی ئەم یاسایە
داکوتانی دواین بزماربوو بەسەر تابووتی هەرجۆرە ئازادیەکی ڕۆژنامەگەری
لەکوردستاندا بەجۆریک کەتەنانەت لەنێو هۆڵی هەمان پەرلەماندا ، هەندێ
لەمانتاران خۆیان زەنگی مەترسی گەڕانەو ڕەسمیەت پێدانەوەو یاساکانی
بەعسیان لێدایەوە .
ئەم دەسەلاتە لەماوەی 16 سالێ رٍِابردودا سەرباری بوونی هەرڕادەیەک
لەکەشێکی ئازادو ئاولا کە خەبات وهاتنە مەیدانی خەلکی کوردستان
دەستەبەریکردوە، بەلام دەسەلات هیچ درێخیەکی نەکردوە لەسەرکوتی دەنگی
ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان وزەوتکردنی هەرڕادەیەک لەبوونی
ئازادیەکانیان وداخستن وقەدەغەکردنی دەیان بلاکراوەو گۆڤارو رادیو
ڕۆژنامەو تەنانە قەدەغەکردنی هەلسوڕانی سیاسی حزب لایەنەکان بەشێک لە
کارنامەی پەرلەمانی هەردوو حزبە دەسەلاتدارەکەی کوردستان بووە. کەتەنیا
لەسالێ ڕابردودا دەیان ڕۆژنامەنووس و سەدان کەس و هەلسوڕاوی
ئازادیخوازیان ڕاپێچی گۆشەی زیندانەکانکران بەبەهانەی بەزاندنی سنووری
؛؛ نەریتە گشتیەکان و ئاسایشی نەتەوەوی؛؛.کەبەداسەپاندنەوەو شرعیەت
پیدانەوەی ئەم پرۆژەیە جارێکی تر دەیانەوێت نەک تەنیا بە ڕۆژنامەنووسان
بەڵکو بەهەموو خەلکی کوردستانی ڕاگەیەنن کە هەرجۆرە ناڕەزایەتی
دەربڕینێک وهەر نــا وتێنک بەم دەسەلاتە ڕووی بەڕووی گەورەترین سزای ؛؛یاسای؛؛
دەبیتەوە هەربۆیە مەترسیەکانی ئەم یاسایە سنووری سزادانی ڕۆژنامەنووسان
دەترازێت وبەکردوە هەرجۆرە ماف وئازادیەکی هاولاتیان لەگۆڕدەنێت
کەدەکرێ بَلین ئەمەش تەنیا یەکێک لەئەنجامەکانی ڕێکەتنە ستراتیژیەکەی
نیوان پارتی و یەکیەتی نیشتمانی کوردستانە !
بۆیە ڕاوەستانەوەو ناڕەزایەتی دەبڕین ئەرکی دەستبەجێی هەموو خەڵکی
ئازادیخوازی کوردستانەو دەبێ لەمپەرێکی گەورەو بەهێز دژ بە بڕیارە
سەپێنراوەی پەرلەمانی کوردستان بەرێ بخەین بۆ داکۆکی کردن لە ئازادی
ڕۆژنامەگەری و لە ئازادی بیقەیدوشەرتی سیاسی، ئازادی ڕادەربرین وبەیان
وخۆپیشاندان ومانگرتن !
ئێمە وەک فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی بەتووندی ناڕەزایەتی
خۆمان دژبەم یاساکۆنەپەرستانەی پەرلەمانی کوردستان دەربرین وپیمان وایە
کەجێ بەجێ کردنی ئەم یاسایە کۆمەلگای کوردستان ڕووبەرووی نائەمنی و
مەترسیەکی زۆر گەورەتر دەکاتەوەو کاریگەریگەریەکی یەکجار فروانی لەسەر
پەرەپیدانی ئاواربوونی گەنجان و نووسەران وئەدیبان وهەلسورانی سیاسی
وئازادیخوازان دەبێت هەربۆیە داوا لەهەموو حزب وڕێکخراوە
ئازادیخوازەکان دەکەین کەبەتووندی ناڕەزایەتی خۆیان دژبەم پرۆژە
یاسایەی پەرلەمانی کوردستان دەبرن !
فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی
کانوونی یەکەمی 2007
_______________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،ILFOD، IG1 3BZ، LONDON UK Tel:0044 7856032991
00447895636633،0041787557786،004799387599،003584404464905
|