خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ په‌رتووکی (The Shock Doctrine)
زاهیر باهیر
«كلاین» له سه‌ر ئاستی جیهانی ئافره‌تێکی ناسراوه، تائێستا چه‌ند په‌رتووکێکی گرنگی به چاپ گه‌یاندووه، ڕۆژنامه‌نووسێکی به‌ناوبانگه. له قه‌یرانه‌كه‌ی «ئه‌رجه‌نتین»دا ماوه‌یه‌ك له‌وێ مایه‌وه و زۆری له‌سه‌ر ڕوداوه‌کانی ئه‌وێ نووسی. له سه‌رده‌می داگیرکردنی «عیراق»یشدا نزیکه‌ی ساڵێك له «به‌غداد» مایه‌وه، ڕاپۆرته‌کانی له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی و ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ئه‌مه‌ریکادا بڵاو ده‌کرانه‌وه. له چه‌ند زانکۆیه‌کی ئه‌مریکی و له‌نده‌ن وانه ده‌ڵیته‌وه. كه‌سێکی زۆر چالاکه و له هه‌موو چالاکییه‌کانی دژه‌سه‌رمایه‌داریدا به‌شداری ده‌کات، هه‌م وه‌کو به‌شداریکه‌رێك که خۆی باوه‌ڕی پێی هه‌یه و هه‌م وه‌کو ڕۆژنامه‌نووسێکیش. وا باسی «کلاین» ده‌کرێت، که له‌سه‌ر ئاستی جییهاندا کارایی له‌سه‌ر خه‌ڵکانێکی زۆر هه‌بێت.
به‌شی چوار VIII. چاپته‌ری سیازده‌هه‌م : تاڵان‌کردنی ئاسیا و هه‌ره‌سهێنانی دیواری «به‌رلین»ی دووهه‌م.
كلاین، له‌مه‌شدا به‌درێژی باس له‌و وڵاتانه‌ی ئاسیا ده‌کات، له‌و قه‌یرانه ئابووریه‌ی، که به هۆی خۆرئاوا و ئه‌مریکا و داموده‌سگه‌کانی وه‌ك (IMF) و بانکی جیهانییه‌وه تێی که‌وتبوون.
له کۆریای خواروو ده‌وڵه‌ت وا سه‌رگه‌ردان بوو بوو، ئابووریه‌که‌ی وا تێکشکابوو، که‌مپه‌ینی گه‌وره‌ی پیتاك، سواڵ و ده‌ست پانکردنه‌وه، ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌وه بوو له ته‌له‌فزیۆنه‌وه داوا له هاونیشتمانیان کرا، به‌وه‌ی که له توانایاندا هه‌یه، یارمه‌تی ده‌وڵه‌ت بده‌ن، تاکو ئابووری ده‌وڵه‌ت له هه‌ره‌سی یه‌کجاره‌کی ڕزگار بکه‌ن و ده‌وڵه‌ت بتوانێت قه‌رزه ده‌ره‌کییه‌کانی ببژێرێت و به ڕوسووری له‌م وه‌رته‌یه بێته ده‌ره‌وه، "ئیدی خه‌ڵکی به ملویانکه و ئاڵتون و گواره و مێدڵی وه‌رزش و ترۆفی و شتی تری به‌هادار، به‌ده‌م که‌مپه‌ینه‌كه‌وه چوون. له ناو ئه‌و خه‌ڵکه دا ژنێك ئه‌ڵقه‌ی بوکێنیه‌که‌ی خۆی به‌خشی، قه‌شه‌یه‌کیش خاچه ئاڵتونییه‌که‌ی خۆی به‌خشی. سه‌رئه‌نجام 100 ته‌ن ئاڵتوون و زیو کۆکرایه‌وه، به‌ڵام هێشتا پاره‌ی کۆری زیاتر نوقم ده‌بوو".
کلاین، له لاپه‌ڕه 272 کاره‌ساته‌کان زیاتر ڕوون ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت " باروو دۆخه‌که وا خراپ بووبوو، کۆریا ڕۆژانه یه‌ك ملیارد دۆلاری له‌ده‌ست ده‌دا، یارمه‌تی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی به کاره‌سات له سه‌ر کۆریا گه‌ڕایه‌وه................ .. زیان‌ی مرۆیی له‌سه‌رده‌ستی سندوقی بانکی نێوده‌وڵه‌تی هه‌لپه‌رستدا، له ئاسیاش هه‌ر وه‌کو ڕوسیا زۆر کاریگه‌ر بوو. ڕێکخراوی کارگه‌رانی جیهانی، ئه‌م زیانه‌یان به 24 ملیۆن که‌س قه‌بڵاند، که له‌م ماوه‌یه‌دا کاریان له‌ده‌ست دا. له ئه‌نده‌نوسیا، بێ‌کاری له 4%وه چووه 12%. له تایله‌ند، ڕۆژانه 2000 کرێکار کاریان له‌ده‌ست ده‌دا. له کۆریای خواروو هه‌موو مانگێك 300 هه‌زار کرێکار له سه‌ر کاره‌کانیان ده‌رده‌کران، ئه‌مه‌ش زیاتر سه‌رئه‌نجامی داخوازی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانکی نێوده‌وڵه‌تی بوو له ده‌وڵه‌ته‌کان، تاکو بووجه‌ی دارایی بهێننه خواره‌وه و بڕی سوودیش به‌رز بکه‌نه‌وه. به‌هاتنی ساڵی 1999، کۆریای خواروو و ئه‌نده‌نووسیا ڕێژه‌ی بێکارییان نزیکه‌ی 3 قات ته‌نها له‌ماوه‌ی 2 ساڵدا زیادی کرد.................. . له ساڵی 1996دا، له کۆریا 63.7% خه‌ڵکه‌که‌ی به چینی ناوه‌ڕاست حساب ده‌کران، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه له ساڵی 1999 هاته خواره‌وه بۆ 38.4%. به‌پێی ڕاپۆرتی بانکی جیهانی له‌م ماوه‌یه‌دا 20 ملیۆن ئاسیایی به برسێتی هێڵرانه‌وه ". هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه 227 دا ده‌ڵێت " بڕی له‌سه‌رکاربوون له وڵاتانی وه‌کو ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیا و کۆریای خواروو، هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌وه ئاستی پێش ساڵانی قه‌یرانه‌که. له‌م قه‌یرانه‌دا ته‌نها هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو، که کرێکاران کاره‌کانیان له‌ده‌ست بده‌ن و قه‌ت ده‌ستیان نه‌كه‌وێته‌وه. به‌ڵکو ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وام بوو به‌ده‌ست خاوه‌نی تازه‌وه، که بێگانه بوون و پاره‌کانیان به‌گه‌ڕ خستبوو، که هه‌میشه‌ش له بری به‌گه‌ڕخستنی پاره‌کانیان، داوای قازانجی زیاتریان ده‌کرد. له‌ولاشه‌وه خۆکوشتن هه‌ر به‌رده‌وام بوو؛ له کۆریای خواروو خۆکوشتن له ئێستادا هۆی چوارهه‌می مردنه، زیاتر له دووقاتی پێش قه‌یرانه‌كه‌یه، که هه‌موو ڕۆژێك 38 که‌س گیانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن".
IX.
كلاین، به‌شی شه‌شه‌می په‌رتووکه‌که‌ی که 60 لاپه‌ڕه‌یه، بۆ عیراق ته‌رخان کردووه، به‌شی زۆری ڕوداوه‌کانی به‌چاوی خۆی بینیون. له‌و ماوه‌یه‌ی که زیاتر له ساڵیك بوو، خۆی وه‌کو ڕۆژنامه نووسێک و بینه‌رێکی ڕوووداوه‌کان له‌وێ ئاماده بووه، که له ئازاری 2004 دا چووه‌ته به‌غداد.
زۆر له شیکه‌ره‌وه‌کانی جه‌نگ ڕایان وایه، که ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا له داگیرکردنی عیراقدا سه‌رکه‌وتوو بوون. به‌ڵام ما‌نه‌وه له‌وێ و به‌رده‌وام بوون له داگیرکردنه‌كه‌دا، له‌مه‌یاندا، تێکشکاون. به‌ڵام کلاین ڕای وایه " داگیرکردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن دوو به‌شی به‌یه‌که‌وه گرێدراون، یه‌ك ستراتیجن، بۆمبارانکردنه‌كه بۆ ئه‌وه نه‌خشه کێشرابوو، تاکو پاکۆ له هه‌موو شت بدرێت و نه‌ته‌وه‌ێکی مۆدێل نوی دروست بکرێت " ل 331 .
کلاین، ڕای وایه، که به بیانووی لابردنی «سه‌دام حسه‌ین» و "ڕزگارکردنی عیراق"ه‌وه که ده‌یانویست پاکۆ له هه‌موو شتێك بده‌ن، بێ به‌ڵگه قسه ناکات: بۆ نموونه که ئه‌مریکییه‌کان له «به‌غداد»یان دا و سیسته‌می ته‌له‌فۆنیی عیراقیان سه‌رتاپا له‌کار خست و کاولیان کرد، ئه‌مه بۆ ده‌سته‌پاچه‌کردنی سه‌دام نه‌بوو، له په‌یوه‌ندی گردن به‌داموده‌سگه و سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کانیه‌وه، که ئه‌مه به‌هانه‌ی ئه‌وان بوو. ئه‌مان ئه‌مه‌یان پێش شه‌ڕه‌که و دوای شه‌ڕه‌که‌ش ده‌زانی. كلاین، له لاپه‌ڕه‌ی 335 دا ده‌ڵێت " دوای لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ندییانه‌ی که له پله‌وپایه‌ی به‌رزی ده‌وڵه‌تیدا بوون، ئه‌مه‌ریکییه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت ساڵانیکی دوورودرێژ بوو، سه‌دام گه‌یشتبووه ئه‌و بڕوایه‌ی، که ده‌سگه سیخوڕییه‌کان و چاودێرییه‌کان له ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌كانییه‌وه ده‌توانن بیدۆزنه‌وه، هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی 13 ساڵی ڕابوردوودا، ته‌نها دووجار ته‌له‌فۆنی به‌کار هێنابوو. هه‌ر وه‌کو هه‌موو جارێك ده‌نگوباسی پشت پێبه‌ستراو پێویست نییه، چونکه پاره‌یه‌کی زۆر له لایه‌ن بیچتڵ (Bechtel)ه‌وه بۆ دروست کردنی یا دانانی سیسته‌مێکی تازه‌ئاماده‌یه ".
کلاین، له جه‌نگه‌که‌ی دژ به «یوگۆسلاڤیا»شدا هه‌مان بڕوای هه‌بوو، که شه‌ڕه‌که له به‌ر خاتری «کۆسۆڤۆیی»یه‌کان نه‌بوو، له‌مه‌دا په‌نجه بۆ په‌رتووکی «کۆلیشن کۆرس Collision Course» ڕا ده‌کێشێت، که به ئاشکرا ده‌ڵێت " جه‌نگی یوگۆسلاڤیا به‌هۆی نه‌هامه‌تی کۆسۆڤۆییه‌کانه‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو له‌به‌رامبه‌ر وه‌ستانه‌وه‌ی «یوگۆسلاڤیا»دا بوو، له دژی ڕیفۆرمی ئابووری و سیاسی".
كلاین، له‌م به‌شه‌ی په‌رتووکه‌که‌یدا له سه‌ر عیراق، زۆر ڕوداو و پرس باس ده‌کات، که زۆربه‌یان زۆرمان نه‌مان بیستوون، ئه‌گه‌ریش بیستبێتیشمان، ئه‌وه هه ر به‌مه‌زه‌نده‌ی هۆش باسی لێوه ده‌که‌ین و هیچ دۆکۆمێنتیمان وه‌ك به‌ڵگه‌نامه پێ نییه. به‌ڵام کلاین هه‌ر پرسێك که باسی لێده‌کات، به به‌ڵگه‌نامه ده‌یسه‌لمێنێت. بۆ نموونه، له ڕاووڕووت و تاڵانییه‌کانی سه‌ره‌تای داگیرکردنه‌كه‌دا، که ئه‌مه‌ریکییه‌کان زیاتر له هه‌موو که‌س و لایه‌نێکی تر، تاوانبار و به‌رپرسیار ده‌کات، وه‌ڵامی دوو به‌رپرسیاری گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکی ده‌هێنێته‌وه، که یه‌کێكیان «پیته‌ر ماکفێرسن Peter McPherson»ه، که ڕێنوێنیکه‌ری ئابووری «پۆڵ بریمه‌ر Paul Bremer » بوو، ئه‌وی تریان «جۆن ئه‌گریستۆ John Agesto» بوو، که له سه‌رده‌می داگیرکردنه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دروستکردنه‌وه و بیناکردنه‌وه‌ی زانیاری و په‌روه‌رده بوو. کلاین ده‌ڵێت "ماکفێرسن وتی: کاتێك که عیراقییه‌کانی دیتبوو، که شته‌کانی ده‌وڵه‌ت له پاس و سه‌یاره و که‌ره‌سه و باقی ئامێر و ئامرازه‌کانی شالیارگه‌کان ده‌به‌ن، ئه‌مانه هه‌ستیان نه‌جوڵاند بوو. چونکه ئیشه‌که‌ی ئه‌و وه‌کو (The shock and Therapy) عیراق بوو، که ڕادیکالانه قه‌باره‌ی ده‌وڵه‌ت بچوك بکاته‌وه و سامانه‌كه‌ی بکاته که‌رتی تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش مانای وایه کرده‌ی تاڵانییه‌کان سه‌ره‌تایه‌کی بازدانه له پلانه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه بۆ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه‌که، وام هه‌ست ده‌کرد، کردن به که‌رتی تایبه‌تی به سروشتی ده‌رده‌که‌وێت، کاتێك که‌سانێك ده‌ست به‌سه‌ر سه‌یاره‌کانی ده‌وڵه‌تدا ده‌گرن یا لۆرییه‌کان لێده‌خوڕن، ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت پێشتر خاوه‌نی بووه، کارێکی باش بوو" ل 337 .
درێژه‌ی هه‌یه
|