خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند
لاپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژوو.

سه‌لام عارف
سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی نازییه‌کان و به‌هێزبوونی، به‌تایبه‌ت له
ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و ئیسپانیادا، وه‌ڵامێکی مه‌نتیقی ئه‌و دوو
بوحرانه ئابووری و سیاسییه‌ی 1914 و 1939 بوو. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه سه‌ره‌تا
وه‌ک پرۆگرامێک نه‌هاته مه‌یدانه‌وه، به‌ڵکو وه‌ک ڕێکخستن و ڕێکخستنه‌وه
خۆی ده‌رخست، گوایه شیرازه‌ی باروزروفه‌که تێکچووه. هۆکه‌شیان ده‌گه‌ڕانده‌وه
بۆ نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت. هه‌ربۆیه به هێرشێکی
زۆر بۆ سه‌ر چینی بۆرژوا که ناتوانن ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ن و سه‌رقاڵی
دیموکراتیه‌ت و دامه‌زراوه‌کانین؛ له‌بریی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، ده‌ستیان
پێ‌کرد و به گرنگیدانی زیادله‌پێویست به ڕێکخستن و ڕێکخسته‌وه
توانیان خۆیان له دامه‌زراوه کرێکارییه‌کان نزیک بخه‌نه‌وه، چونکه
ده‌یانزانی ڕێکخستن و ڕێکخستنه‌وه و گرتنه‌وه‌ی شیرازه‌ی هه‌لومه‌رجه‌کانی
ژیان گرنگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه لای ئه‌و ده‌ستگا و دامه‌زراوه
کرێکارییانه. بۆرژوا، یا وردتر بڵێین باڵێک له بۆرژوا، ناچار بوو
دیوی ئه‌ودیوی دیموکراتیه‌ته‌که‌ی ده‌ربخات و بیخاته گه‌ڕ. وه‌ک چۆن
سۆسیال دیموکراته‌کان زۆرجار ناچارن، وه‌ک پێویستییه‌کی میژووییی به‌رژه‌وه‌ندییه
چینایه‌تییه‌کان، دیوه دیموکراتییه‌که‌یان بهێننه‌وه مه‌یدان.
ئه‌گه‌ر باش سه‌رنج بده‌ین و که‌مێک شاره‌زای بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌رین و
مانگرتن و دروستکردنی کۆڕه‌کرێکارییه‌کان و داگیرکردنی کارگه‌کان و
خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کرێکارانی ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا و ئیتالیا بین، باش
بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که بۆ به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه، ئه‌ڵمانیا هیتله‌ر؛
ئیسپانیا فرانکۆ و ئیتالیا مۆسۆلۆنی دروست ده‌بن. بۆمان ده‌رده‌که‌وێت
که چۆن تێکچوونی شیرازه‌ی ئابووری و سیاسییه‌که ده‌خرێته ئه‌ستۆی
کرێکاران و خه‌باتی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان خه‌تابار ده‌کرێن و
بانگاشه‌ی ئه‌وه ده‌کرێت که ده‌بێت به‌په‌له کۆنترۆڵ بکرێن. بۆ ئه‌وه‌ش
هه‌نگاوی یه‌که‌می نازییه‌کان به نه‌فره‌تکردنی بۆرژوا ده‌ستی پێ‌کرد
و له فۆرمێکی سۆسیالی نیشتمانپه‌روه‌ردا خۆی پێشاندا.
کۆتاییی سییه‌کانی چه‌رخی پێشوو نازییه‌کان بوونه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و
شاده‌ماره‌کانی ئابووری دنیا له ئه‌وروپا، ورده ورده، که‌وته ده‌ستی
ئه‌وان و به‌شی زۆری وڵاتانی ده‌وربه‌ری خۆیان خسته ژێر ڕکێفی خۆیانه
و ته‌نیا فه‌ره‌نسه مابوو و دوای تێپه‌ڕبوون به به‌لجیکادا، له ماوه‌ی
24 سه‌عاتدا، فه‌ره‌نسه‌شیان داگیرکرد، ئیتر ناسیۆنالیسته فه‌ره‌نسییه‌کان
هه‌ڵهاتن بۆ ئینگلته‌ره و له‌وێ بوونه جاشی ئه‌مه‌ریکا و ئینگلته‌ره
و جه‌نه‌ڕال دیگۆل حکوومه‌تێکی کاتیی ڕزگاری نیشتمانی پێکه‌وه نا و
توانایه‌کی گه‌وره‌ی پرۆپاگه‌نده‌یان خرایه به‌ر ده‌ست.
تا ده‌هات برسیتی و تینووێتی ته‌نگی به به‌شمه‌ینه‌ته‌کان هه‌ڵده‌چنی،
هه‌ر ئه‌وانیش بوون که به کاری به‌رگی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌راسان کردبوو.
حزبه شیوعییه‌کان ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بوون، جه‌ماوه‌رێکی زۆر
ڕووی له ڕیزه‌کانیان ده‌کرد، سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبانه ناچار کرابوون
گوێ نه‌ده‌نه ئه‌و پرۆگرامانه‌ی که له مۆسکۆوه ده‌نێردران و ملکه‌چ
بکه‌ن بۆ داواکارییه جه‌ماوه‌رییه‌کان. ئه‌و حزبانه بووبوونه حزبی
ڕه‌شوڕووته‌کان و مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یان دروست کردبوو و به‌رگریی چه‌کداری
گه‌یشتبووه ئه‌وپه‌ری. ستالین و حزبه‌که‌یشی پشتیان کردبووه ئه‌و به‌رگری
و گۆڕانی پرۆگرامه. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکو له سه‌رپانکردنه‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی ئیسپانیادا یارمه‌تییه‌کی زۆری نازییه‌کانیان
دا و به جووته قه‌تلعامێکی گه‌وره‌یان ئه‌نجام دا.
له فه‌ره‌نسه حکوومه‌تێکی نیشتمانی پێکه‌وه نرابوو به ناوی حکوومه‌تی
ڤیشییه‌وه و ڕۆژانه هه‌زاران جووله‌که‌ی ده‌گرت و به شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر
ڕه‌وانه‌ی ژووره گازه‌کان ده‌کران. ئه‌وانه‌یان که بڕست و هێزێکیان
تێدا مابوو به زۆره‌ملێ و به خۆڕایی بۆ کارکردن ده‌بران بۆ
ئاسانترکردن و ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری سه‌ربازی و ئه‌وی ده‌یشمایه‌وه
فڕێ ده‌درایه ژووره‌گازه‌کانه‌وه و ده‌کوژران. به‌و جۆره تا ڕاده‌یه‌کی
زۆر سوپای بێکاران کرابووه خۆراکی ده‌سته‌ڵات و ڕۆژ به ڕۆژ له ژماره‌یان
که‌م ده‌بووه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ئه‌و کاره به‌شێک بوو له‌و
گورزه‌ی که له به‌رگریی جه‌ماوه‌ریی جووله‌که‌کانیان ده‌وه‌شاند،
چونکه زۆربه‌یان چووبوونه لای حزبه شیوعییه‌کان.
داواکارییه جه‌ماوه‌رییه‌کان جاده‌کانی ته‌نیبوو کاری شۆرشگێڕانه‌ی
داگیرکردنی کارگه‌کان و به‌کارهێنانی مێتۆدی خۆبه‌ڕێوه‌بردن له‌ملاوه
نازییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی به‌کرێگیراوی ڤیشی هه‌راسان کردبوو و له‌ولاشه‌وه
ئینگلته‌ره و ئه‌مه‌ریکا ته‌واو له‌وه ده‌ترسان که بچووکترین ته‌قینه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری ببێته گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه له ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی
ئیتالیا و ئیسپانیادا که له‌سه‌رپێ بوون، ده‌ترسان له‌وه‌ی ئیتر وه‌زعه‌که‌یان
بۆ کۆنترۆڵ نه‌کرێت و به‌تایبه‌تی ئه‌و حکوومه‌ته جاشه‌ی درووستیان
کردبوو له له‌نده‌ن به سه‌رکردایه‌تیی جه‌نه‌رال دیگۆل ده‌ستپێشخه‌ری
له ده‌ست ده‌ربچێت و کار له کار بترازێت، هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ریکا و
ئینگلته‌را به‌په‌له هێزێکی سه‌ربازیی پڕچه‌کیان پێکه‌وه نا، ناویان
نا پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی فه‌ره‌نسه و له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه به‌ره‌و
باکووری فه‌ره‌نسه، نۆرماندی، که که‌مترین به‌رگریی نازییه‌کانی لێ
بوو، به ڕێیان خست و له‌وێوه خۆیان کرد به فه‌ره‌نسه‌دا و زۆری پێ
نه‌چوو گه‌یشتنه پاریس و به سه‌رکردایه‌تیی جه‌نه‌رال لوکلێر ده‌سه‌ڵات
گیرا و ده‌سه‌ڵاتی تازه دامه‌زرێنرا و دیگۆل کرایه سه‌رۆککۆمار، ئیتر
هه‌لومه‌رجێکی نیشتمانپه‌روه‌ری وا هێنرایه کایه‌وه و به باو کرا،
ئه‌وه‌ی ناڕازیش بوو ناچار بوو چه‌پڵه بۆ ڕزگاربوون لێبدات.
دوای ئه‌وه‌ش، ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی سه‌رمایه‌داری بۆ سه‌رکه‌وتن
فڕێ نه‌درایه بیره‌وه، به‌ڵکو به باشی له ئه‌رشیفی سیاسی و سه‌ربازیدا
هه‌ڵگیرا، تا جارێکی تر بۆ کارێکی تری له‌و چه‌شنه به کار بهێنرێته‌وه.
ئه‌وه بوو ساڵی 1979، ساڵی وڵاتبه‌ده‌رکردنی شا و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی،
خومه‌ینییه‌کی که‌سنه‌ناسیان دروست کرد و ده‌سه‌ڵاتیان پێسپارد و ساڵی
2003ش، دوای هه‌ڵته‌کاندنی دیکتاتۆرێکی وه‌ک سه‌دام، کۆمه‌ڵێ جاشی
چڵکاوخۆری خۆیان به ناوی حکوومه‌ت و ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانییه‌وه
کرد به عیراقدا، که سه‌دان هه‌زار کوشتن و ماڵوێرانکردنی لێکه‌وته‌وه،
جگه له برسیکردن و تینووکردنی ملیۆنان مرۆڤ له پێناوی دور‌ستکردنی
دوو مزگه‌وتی گه‌وره‌دا: مزگه‌وته‌کانی په‌رله‌مانی ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی
و په‌رله‌مانی ده‌سه‌ڵاتی لامه‌رکه‌زی.
|