خوێندنه‌وه‌یه‌کی
کوردانه بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان.
فه‌رحان خورشید حه‌مکوڵ
- به‌شی دووه‌م -
به‌راوردێکی کورت له نێوان پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم له لایه‌ک و ده‌ستووری
حکومه‌تی فیدرالی ساڵی 2005 له لایه‌کی تر ، به‌ڕوونی سه‌ربه‌چی یه‌تی
( ئینتیمای ) گه‌لی کوردستان‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ، چونکه هه‌موو ده‌سته‌واژه‌کانی
ئه‌م ده‌ستووره زۆر که‌م ئاماژه بۆ عێراق بوون و ئینتتیمای عێراقی
بوون ده‌کات . هه‌ر بۆ نموونه زۆرتر دیباجه‌ی ده‌ستووری فیدرال به
زمانێکی وا نووسراوه‌ته‌وه که گوزارشته له خۆ به زل زانین و
شانازیکردنی تاکی عه‌ره‌بی به میژووی کۆنی ناوچه‌که‌وه ،ئینجا
گرێدانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به مێژووی دێرینه‌وه - ئه‌و مێژووه‌ی ته‌نها له
ئه‌ندێشه‌و ناخی ئه‌واندا به دی ده‌کرێت ، گوایه ئه‌م عێراقه‌ی وا له
سه‌ره‌تای بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به پاڵپشتی به‌ریتانیای مه‌زن
نه‌خشه‌ی بۆ کێشرا ، مێژوویه‌کی کۆن و دێڕینی هه‌یه و خاوه‌ن یه‌که‌مین
داهێنه‌ری نووسین و ژماریاری و پێشه‌نگی کشتوکاڵه ........ هتد - . به
پێچه‌وانه‌وه ، ده‌ستووری هه‌رێم هیچ ئاماژه‌یه‌ک ناکات به هاو
مێژوویی و هاو خه‌باتی گه‌لی کوردستان له گه‌ڵ ئه‌واندا ، به‌ڵکو له
بڕگه‌ی یه‌که‌می مادده‌ی 2 ی ده‌ستووی هه‌رێمدا هاتووه " کوردستانی
عێراق قه‌واره‌یه‌کی جوگرافیی مێژووییه.... " به واتا ئه‌و سنووره
ئیداریه‌ی وا له درێژه‌ی هه‌مان مادده‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه باکگراوند
و پانتاییه‌کی مێژوویی هه‌یه و هه‌رگیز ئاماژه به‌وه ناکات گوایه
رۆژێک له ڕۆژان به‌شێک بووه له خاکی عێراق ، یا مێژوویه‌کی هاوبه‌شمان
هه‌یه ، هه‌ربۆیه له پێشه‌کی ده‌ستووری هه‌رێمدا هاتووه " ئێمه ،
گه‌لی کوردستانی عێراق ، له هه‌ستکردنمانه‌وه به دژواری سیاسه‌ته‌کانی
حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کان له ئه‌نجامی زوڵم و زۆر و سته‌می
له راده‌به‌ده‌ر ، و بێبه‌شکردنمان له‌و مافه ئازادی و یه‌کسانی و
دادپه‌روه‌ریه‌ی خوا به ئاده‌میزادی به‌خشیوون چه‌ندین تاوانی دژه
مرۆڤ و هه‌ڵمه‌تی جینۆساید و پاکتاوی نه‌ته‌وییان له دژمان ئه‌نجامدا
...... هتد " دوای ئه‌وه‌ی به درێژی ئاماژه به قوربانی و نه‌هامه‌تی
یه‌کانی گه‌له‌مان ده‌کات .... له دوا بڕگه‌ی ئه‌م پێشه‌کییه‌دا
نووسراوه " وویست و ئاره‌زوومان له گه‌ڵ ویستی پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
تری عێراق و هێزه نیشتمانیه‌کانیدا به یه‌ک گه‌یشتن بۆ ئه‌وه‌ی
کوردستان – عێراق هه‌رێمێکی فیدراڵی بی له ناو ده‌وڵه‌تی عێراقی
فیدراڵ‌دا ... " . که‌واتا هیچ ئاماژه به هاو نیشتمانی و هاو خه‌باتی
نێوان ئێمه‌ی گه‌لی کورد و پێویستی به یه‌که‌وه ژیانمان ناکات ، به‌ڵکو
به ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یه بۆ ناچاری پێکه‌وه ژیانمان ده‌کات له ناو
عێراقدا ، وه‌ک به ناچاری ئه‌م یه‌کێتییه ئاره‌زوومه‌ندانه‌مان له
گه‌ڵ گه‌لانی تری عێراقدا پێکهێناوه .
به‌ڵام ئه‌و یه‌کێتیه ئاره‌زومه‌ندانه له چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌نده
به پابه‌ند بوونی عێراق به سیسته‌می فیدراڵی دیموکراسی په‌ڕله‌مانی
فره‌لایه‌نی.......هتد ، ئه‌وه‌ش به ڕونی له مادده‌ی 7 ی پرۆژه‌ی ده‌ستووری
هه‌رێمدا ئاماژه‌ی پێکراوه . جا ئه‌م مادده‌یه نه‌ک ڕێگه‌چاره‌یه‌که
بۆ به‌رده‌وام بوونی سیسته‌مێکی دیموکراسی فیدرالی ...... ، به‌ڵکو
زامنێکی ده‌ستوورییه بۆ گه‌یشتنی گه‌لی کورد به مافی چاره‌ی خۆنووسین
له به‌رامبه‌ر هه‌ر پابه‌ند نه‌بوونی و لادانێک له سیسته‌می فیدراڵی
و دیموکراسی و فره‌لایه‌نی ....... له ئاینده‌دا ، چه‌کێکی ده‌ستووریش
ده‌بێت به ده‌ستی هه‌رێمه‌وه بۆ کاتی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه و گه‌یشتن به
ڕێگای داخراو له گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵ‌دا . بۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه
و جاڕی مافی چاره‌ی خۆنووسین له پاشه‌ڕۆژدا ده‌کرێت هه‌رێمی کوردستان
به پشت به‌ستن به مادده‌ی 7ی ده‌ستووری هه‌رێم ئه‌نجامی بدات ، ئه‌مه‌ش
دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی فیدرال ئه‌رکه ده‌ستووریه‌کانی به ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نێت
. به‌ڵام له هه‌موو ئان و ساتێکدا ناکرێت کاریگه‌ری ده‌ره‌کی چی ناوچه‌یی
یا جیهانی فه‌رامۆش بکرێت ...
ئینجا له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم دوای ده‌ستووری حکومه‌تی
فیدراڵ نووسراوه‌ته‌وه ، بۆیه ده‌ستووری هه‌رێم باڵا ده‌سته به سه‌ر
ده‌ستووری فیدراڵ‌دا ( له‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به بارودۆخی هه‌رێم )
، یاخود ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکومه‌تی فیدراڵ ده‌سنیشان ده‌کات ، ئه‌مه‌ش
خاڵێکی پۆزه‌تیڤه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه به به‌رده‌وامی هۆکار
بێت بۆ به‌رده‌وام بوونی مشت و مڕ له نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی
فیدراڵ‌دا . ئه‌مانه‌ی خواره‌وه گرنگتریانه :-
1 / کار به ئه‌و به‌یاننامه‌و رێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیانه ناکرێت
که حکومه‌تی فیدراڵ له گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌تێک یان لایه‌نێکی بیانی‌دا
مۆریان ده‌کاو په‌یوه‌ندیان به پێگه یا به مافه‌کانی هه‌رێمی
کوردستانه‌وه هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی
کوردستان ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر نه‌ده‌ن ، ئه‌مه‌ش وه‌ک له بڕگه‌ی 1 و
2 ی مادده‌ی 8 ی ده‌ستووری هه‌رێم هاتووه .
2 / له بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی 17 ی پرۆژه‌ی ده‌ستووره‌که‌دا هاتووه
" زه‌وی و سامانه گشتیه‌کانی هه‌رێم موڵکی گه‌لی کوردستانی عێراقن و
چۆنیه‌تی ڕه‌فتار له سه‌رکردن و به کارهێنانی به یاسایه‌ک ڕێکده‌خرێ
" دوای ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی یه‌که‌می هه‌مان مادده ئاماژه‌ی به داهات
و سه‌رچاوه گشتیه‌کان کردووه . به‌ڵام له مادده‌ی 108 ی ده‌ستووری
فیدراڵ‌دا هاتووه " نه‌وت و گاز موڵکی هه‌موو گه‌لی عێراقه له هه‌موو
پارێزگا‌و هه‌رێمه‌کان " که‌چی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم مه‌رجی ڕه‌زامه‌ندیی
په‌ڕله‌مانی کوردستانی داناوه بۆ هه‌ر شتێک که پێوه‌ندی به سامانی
هه‌رێمه‌وه هه‌بێت . لێره ده‌قه‌که‌ی نادیاره ، چوونکه ڕه‌زامه‌ندی
په‌ڕله‌مان لایه‌نه ئیدارییه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه ، بۆیه ڕاستتر وایه
بنووسرێت به ده‌نگی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی کوردستان .
3 / هاتنی به‌شێک له سوپای فیدرال بۆ خاکی هه‌رێمی کوردستان ته‌نها له
کاتی پێویستدا ده‌بێت ، زیاد له‌وه مه‌رجه سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌ڕله‌مانی
کوردستان ڕه‌زامه‌نیان له سه‌ر بێت ، له گه‌ل دیاری کردنی ئه‌رک و فه‌رمانیان
و جیگا و ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له هه‌رێمدا . ئه‌مه‌ش وه‌ک له بڕگه‌ی
12 مادده‌ی 65 ی ده‌ستووری هه‌رێمدا هاتووه .
دیاره کورد مافی خۆیه‌تی وه‌ک ماران گه‌سته له گه‌ڵ سه‌رانی ئێستای
عێراقدا ڕه‌فتار بکا ، دوای ئه‌وه‌ی لاساری و خۆ دزینه‌وه‌یان کردووه
به ستراتیژ ، له‌مه‌دا هاو شێوه‌ی ڕژێمی له‌ناوچوون ، بۆیه ده‌کرا
مادده‌ی 7 ی ده‌ستووری هه‌رێم به جۆرێک بنووسرایه ، هه‌ر چۆن لادان
له سیسته‌می فیدرالی دیموکراسی و فره لایه‌نی وه‌ک خاڵی سوور ناو
بردووه ، ئاوه‌ها لادان له هه‌ر بڕگه و مادده‌ی ده‌ستووری فیدراڵ ،
هاوشێوه‌ی لادان بووایه له سیسته‌می فیدراڵی دیموکراسی... هتد ، ئه‌و
ده‌مه ده‌ستی به‌ستی کردنیان له جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 به
زامنێکی ده‌ستووری زینده‌به‌چاڵ ده‌کرا...
ماویه‌تی
Fkh.binayi@hotmail.com
|