خوێندنه‌وه‌یه‌کی
کوردانه بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان.
فه‌رحان خورشید حه‌مکوڵ
- به‌شی چواره‌م -
له نیوان که‌لتوورێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناوچه‌که و سیاسه‌تێکی
داڕێژراوی داگیرکه‌راندا بۆ تێشکاندنی که‌سێتی تاکی کورد ، دیاره پرسی
ژنی کوردستانی به‌ر شاڵاوێکی دوو لایه‌نی که‌وتووه . هه‌ر بۆیه
بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تی یه پێویستی به هه‌نگاوی جیدی هه‌یه
. هه‌ڵبه‌ته پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم بۆ زیاتر به‌شداربوونی ئافره‌تان
له پرۆسه‌ی سیاسی و په‌ڕله‌مانیدا به‌شێک له بڕگه 2 ی مادده 41 ی
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌ر‌خان کردووه . ده‌قه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه هاتووه :-
''له سسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نداماندا نوێنه‌رایه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌ی
پێکهاته‌کانی گه‌لی کوردستان و ده‌سته‌به‌رکردنی ڕێژه‌یه‌ک که له 30
% ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان- عێراق که‌متر نه‌بێ ، بۆ ژنان
له به‌رچاو ده‌گیرێ''.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تێبینییه :-
1 | ده‌سنیشانکردنی ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ ژنان گوزارشتی ڕاسته‌قینه نی یه
بۆ به‌شداربوونیان له ژیانی سیاسی‌دا ، نه زامنیشه بۆ به‌رقه‌رار
بوونی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی . به‌ڵکو واقیعی ناو کۆمه‌ڵگه و نه‌بوونی
جیاوازیه‌کان سه‌نگی مه‌حه‌کن . ئه‌مه‌ش ده‌کرێت له ڕێگای به‌رنامه‌یه‌کی
تۆکمه و درێژخایه‌نه‌وه بنیاتی که‌سێتی ژنی کورد بکه‌ین هه‌ر له
باخچه‌ی ساوایانه‌وه .... هتد ، به سوود وه‌رگرتن له ووڵاته خوا
پێداوه‌کانی دونیا تاکو ئه‌و تێڕوانییه هه‌ڵه‌یه که تاکو ئێستا له
لایه‌ن زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانیه‌وه له مه‌ڕ دۆزی ژن هه‌یه
سه‌رنوگوم بکرێت . ئه‌و ده‌م ڕۆڵی سیاسی ژنان له کۆمه‌ڵگه‌دا ئاقارێکی
تر به‌خۆوه ده‌گرێت .
2 | ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی به‌شداربوونی ژنان به مانای ئه‌وه نی یه
ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له ئافره‌تان ببن به ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان یا
پۆستی قه‌به و باڵا وه‌ربگرن . هه‌ر بۆ نموونه له چه‌ند ووڵاتێکی
ڕۆژهه‌لاتدا ژنان گه‌یشتوونه به تروپکی ده‌سه‌ڵات وه‌ک بینازێر بۆتۆ
له پاکستان یا ئه‌ندێرا گاندی له هیندستان ، به‌ڵام له واقیعدا ڕۆڵی
ژنی پاکستانی یا هیندی به ته‌واوه‌تی سڕاوه‌ته‌وه به‌ڵکو سفره له
ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا . به پێچه‌وانه‌وه به درێژایی مێژووی
ئه‌مریکا یا سوید هه‌رگیز ژنێک نه‌گه‌یشتووه به‌و پۆسته باڵایانه ،
به‌ڵام ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی ژنان له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌و
ووڵاتانه له به‌رچاوه . ئه‌مه‌ش به خه‌باتی خودی ژن و تێگه‌یشتنی
کۆمه‌ڵگه بۆ ڕۆڵی ژن له رێگه‌ی ملمانێی ڕاست و دروست به پێی توانا و
لێهاتوویی هه‌ر تاکێک به بێ جیاوازی له نێوان نێر و مێدا هاتۆته
کایه‌وه . که‌واته چاره‌سه‌ری دۆزی ژنان له هه‌ر ووڵاتێکدا به ڕێژه‌ی
به‌شداربوونی له په‌ڕله‌ماندا چاره‌سه‌رناکرێت ، به‌ڵکو له ڕێگای نه‌هێشتنی
سیسته‌می باوکسالاریی و نه‌هێشتنی جیاوازیه‌کان له نیوان ژن و پیاودا
دێته گۆڕێ ، نه‌ک به گه‌یشتنی کۆمه‌له ژنێک که ته‌نها گوزارشت له
خۆیان بکه‌ن .
3 | ڕه‌نگه تاکو شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن له ڕێگه‌ی لیستی داخراوه‌وه بێت
کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ نه‌یه‌ته به‌رده‌م بڕگه‌ی ناوبراو . به‌ڵام ئاسته‌مه‌که
ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له پاشه‌ڕۆژدا هه‌ڵبژارن له ڕێگای لیستی کراوه یا
بازنه‌یی بێت ، ئه‌و ده‌مه هیچ زامنێک نابێت که 30 % ژنان بتوانن ده‌نگی
پێویست مسۆگه‌ر بکه‌ن ، به‌و پێیه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه کۆمه‌کگایه‌کی
دواکه‌وتووی ڕۆژهه‌ڵاتی یه ، به ئه‌مڕۆشه‌وه ژنی کورد وه کو پێویست
نه‌یتوانیوه کێبڕکێ له گه‌ڵ پیاداو بکات . بۆیه ڕه‌نگه ده‌سنیشان
کردنی ئه‌و ڕێژه‌یه له ئاینده‌دا کێشمه‌کێش و سه‌رئێشه‌ی زۆر لێ بکه‌وێته‌وه
، ئه‌گه‌ر قه‌یرانی ده‌ستووری روونه‌دات .
4 | ئه‌وه‌ی به دی ده‌کرێت له‌و بڕگه‌یه زۆرتر بۆ دڵنیایی کردنی
ڕۆژئاوایه ، نه‌ک له‌به‌رچاوگرتنی واقیعی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردایه‌تی .
ماویه‌تی
Fkh.binayi@hotmail.com
|