٧\١٢\٢٠١٥
خوێندنەوەیەک بۆ
پەرتووکی (دین و دنیا)ی مەریوان وریا قانع.
با دیموکراسی سەرکەوتوو
بێت.

وریا باقر
پەرتووکی دین و دنیای مەریوان وریا قانع کە لە ٢٠٦ لاپەڕە پێکھاتووە،
(چەند سەرنجێک دەربارەی شوێن و رۆڵی دین لەکوردستاندا) دەخاتەڕوو، ئەم
پەرتووکە لەکۆمەڵە وتارو چاوپێکەوتن و نوسینی کورت پێکھاتووە وەک و
نوسەر ئاماژەی پێدەکات و دەڵێت " ئەم نوسینانەم جیاواز لەنوسینەکانی تر
ناچێتە بواری لێکۆڵینەوەی ئەکادیمیەوەیان زانستی" بەڵکو چەند ڕایەک
کەبەڕێزیان وەک کەسێکی خاوەن فکرو نوسین چەند ڕاو سەرنجێکی پێشکەش
کردووە، دەتونم بڵێم کەڕاکانی یان بۆچونە نوێکەی شتێکی نوآ بێت
کەدەربارەی پرۆژەی (عیلمانی و ئیسلامی ) لەدیموکراسیدا کۆیان بکاتەوە،
ئەمەیش خاڵێکی گونجاوە لەم ڕۆژەدا کە دەتوانرێت ئیشی لە سەر بکرێت،
وەئەم بۆچوونە فراوان بکەێت، چونکە تائێستایشی لەگەلڕ دابێت ھەم
نوسەرانی عیلمانی دەیانەوێت ئیسلام لە دەسەڵات داببڕێت وەھەم نوسەرانی
ئیسلامی دەیانەوێت عیلمانی لە دەسەڵات داببڕێت، لەکاتێکدا دەکرێت کە
ھەردوکیان دەسەڵاتێکی خزمەت گوزاری باش پێشکەش بەکۆمەڵگەبکەن
کە(مافەکانی گەل) لە بەرچاوبگیرێت و تاک پەراوێز نەخرێت. پەرتووکی دین
و دوونیا لە ٢٠٦لاپەڕە و دووبەشی سەرەکی پێکھاتووە کە لە بەشی
یەکەمیان، لەکۆمەڵێک وتار پێکھاتووە کە لە ڕۆژنامەکاندا بڵاو
کراوەتەوە. ناوی ناوە (بەرخوردە ھێمنەکان) کە لە (١٩) وتار پێکھاتووە
کۆمەڵێک وتارو باس و خواسی گرنگ دەوروژێنێت، من لەگەلڕ لایەنە
تیۆریەکەی دام، بەڵام بەڕێزیان بەھۆی سەرقاڵی خوێندن و نوسین و پاشان
ژیانی ھەندەرانی کەمتر ئاگاداری ڕوداوەکانی کوردستان بووە، کەمتر
چۆتەناو تەفاێیلەکانەوە کە ئەمەش خۆی سەرچاوەی کێشەکەیە کە لەھەندێک
شوێندا کەوتۆتە ناو دنیایەک ھەڵەی گەورەوە کە بەبڕوای من سەرچاوەی
توندو تیژیەکانە.
لە بەشی دووەمی پەرتووکەکەیدا بەناوی (بەرخودو دیالگۆفکریەکان)
کەلەوەڵام دانەوەی دووکەسی تر ئەم وتارەی نوسیووە، کەدەبوو
ئەوبرادەرانە لەسەرچی بابەتێک نوسیویانە ھەمان بابەتیش بڵاوکرایەتەوە
لەگەڵیدا نەک تەنھا وەڵام دانەوەکەی بەڕێزیان بێت.
ئێمە قسە لە سەربەشی یەکەمی پەرتووکەکەدەکەین بەزۆری چونکە ئەوەی گرنگ
بێت کەقسەی لەسەر بکەین وتارەکانیەتی نەک وەڵامەکان، ھەروەھا
ئەوپێشەکییەی کە نوسیویەتی.
ناوی پەرتووکەکە بە(دین و دنیا) دەست پێ دەکات وەدەیەوێت خوێندنەوەیەک
بۆدینی ئیسلام بکات لە کوردستان، ناونیشانێکی گونجاوی ھەڵبژاردووە
نازانم نوسەر بەچی مەبەستێک ھەڵی بژاردووە بەومەبەستەی ھەردووکیان لە
یەک جیا بکاتەوە بەتەواوی یان گونجاندن لە نێوان ئەم دوو وشەیەدا
دروستبکات.
ناکرێ ئەوە لەبەرچاو نەگرین کە ئەزمونی مرۆڤایەتی ھەمیشە لەگەلڕ پەرستن
و ئاینداری دا گونجاوبووە و ھەردەم وەک ئەرکێک لەژیانیدا جێبەجآ کردووە
دەکرآ بڵێین لە ھەندێک کۆمەڵگەدا زیادو کەمی کردووە، بەڵام ناکرێ بڵێین
لە ھەندێک کۆمەڵگەدا بونی نەبووە وەک ئەوەی مێژوو نوسان باسی دەکەن کە
لەکۆندا ھیچ حەزارەتێک یان شارێک نیە کە بەبآ پەرستگە بوو بێت. دینی
ئیسلامیش جیاواز لە دینەکانی ترکە بەکۆتا پەیامی خوای گەورە دا دەنرێت
و بۆسەرجەم مرۆڤایەتی واتە شمولیە وە ھەروەھا گرآ دراوی ھەردوو
ڕِووەکەشە ھەم دین ھەم دنیا، واتە لە ئاینی ئیسلامدا دین و دنیا
گرێدراوی یەکترن، بەبڕوای من دەکرآ ئێمە دنیا کە پێش دین بخەین واتە
ئەگەر ئێمە لەدنیا نەبین تەکلیفی ئاینی مان لە سەرنیە واتە بڵێن (دنیا
و دین ) چونکە یەکەمیان مەرجە کەئێمە لە دنیادا بین وە دووھەمیان
تەکلیفە. لە پەرتووکی (ئیسلام لەنێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا دا) د.علی
عیزەت بیگۆڤیچ(١)، باس لەوە دەکات کەئیسلام ھەردوو جیھانی مادە و ڕۆحی
بەستۆتەوە بە یەکەوە نەوەک دینی مەسیحیەت کە تەنھا گرنگی بە لایەنی
ڕِۆح بدات و نەوەک دینی جولەک تەنھا گرنگی بەلایەنی مادە دەدات،
ھەرچەندە لەھاتنە خوارەوەی دینەکاندا مەبەست تێدا (مرۆڤە) واتە مرۆڤ
سەنتەرە بەڵام لەدینی ئیسلامدا بەتەواوی مرۆڤ چەقی سەنتەرەکەیە واتە
مرۆڤ بەھۆی کاروبارەکانی ژیانی ڕۆژانەیەوە دەتوانێت ئەرکە دینی یەکەی
جآ بە جآ بکات نەک تەنھا لەسوچێکدا یان لەمزگەوتێکدا دانیشآ و سوپاس
گوزاربێت لە کاتێکدا منداڵێکی ھەژار یان منداڵێکی ھەتیو پێویستی بەدەست
گرتنی تۆھەیە بۆ ئەوەی لەونەھامەتیە ڕزگاری بێت، یان ئەوفەرمودەی
پێخەمبەر کەدەفەرمووێت (الدنیامزرعە ڕلاخرە) واتە دنیا کێڵگە یەکە بۆ
پاشەڕۆژتان کەچی تێدا بچێنێت ئەوە دەدورێتەوە، واتە ئەگەر یەکێک چاکەو
چاکەکاری بکاتە ئامانجی خۆی لە دەسەڵاتدا بێت یان غەیری دەسەڵات،بەڵام
لە ناخەوە باوەڕی بە دین تەواو بێت.ئەو کەسە کە سێکی دیندارە بآ ئەوەی
خۆی بڵێت من کەسێکی دیندارم یان بازرگانی پێوەبکات.
لەپێشەکی پەرتووکەکە دا نوسەر تەواوی ناوەڕۆکی وتارەکانی دەخاتە ڕوو کە
بەشێوەیەکی زۆرباش دەتوانێت شتەکان لێک جیا بکاتەوە کە ئەمەیش نیشانەی
ئەوەیە کە نوسەر لە خۆوە نەھاتووە قسە ڕیز بکات بەڵکوئەو پاشخانێکی
فکری گەورەی ھەیە، لەتاراوگە و ھەوڵە بەردەوامەکانی خۆی بەشوێن ئەم
تێڕوانینەوەبووە، چونکە ئەوەندەی من بزانم نوسەر لەساڵەکانی پێش ٢٠٠٣وە
دەربارەی ئەم مەسەلانە ڕای وەک ئێستە نەبووە چونکە من بەخۆ شحاڵیەوە
یەکێکم لە خوێنەرەکانی کاک (مەریوان) بەنوسینە ئەکادیمەکانی خۆش حالڕ
دەبم ، وە پێم وایە کە دەبێت ئەو کەسانەی کە فکری عیلمانی یان
ئیسلامیان ھەیە پێویستە کە ئەم پەرتووکە بخوێنێتەوە چونکە دەگەنە ئەوەی
کەھەردوکیان یەکتر قبولڕ بکەن کار بە( سیستمی دیموکراسی ) بکەن
لەپێشەکیەکەی دا نوسەر باس لەئامادەگری ئاین دەکات لای مرۆڤ کەئەویش
وتەی کۆمەڵناس (ھێرڤیولێگەری )(١) ھێناوە کە چوار ڕەھەندی دەستە جەمعی
گرنگ دەبەخشێت کە دین دەکەنە دیاردەیەکی گرنگی ژیانی کۆمەڵایەتی
کەبریتیە لە:
١- ڕەھەندی کۆمەڵەی.
٢- ڕەھەندی ئەخلاقی.
٣- ڕەھەندی کەلتوری.
٤- ڕەھەندی سۆزداری یا عاتفی.
وەک (کاک مەریوان ) باسی گرنگی ئەم چوار ڕەھەندە دەکات :بێگومان ئەم
چوار ڕەھەندە بەجیا لەیەکتری ئامادە نین، ئەمیان لە سەر حسابی ئەوی
تریان دروست نابێت ، بەڵکو پەیوەندی پتەویان بەیەکەوە ھەیە وە
بەشێوەیەکی بەردەوام چوون بەناو یەکدا،ھەموویان پێکەوە ئەو فەزاو دۆخ و
سایکۆلۆژییە دینیە دروست دەکەن کە دین دەکەنە دیاردەیەک زیاتر بێت
لەوەی باوەڕبوون بوبێت بەخوداوەند(٢). ئەم چوار ڕەھەندە بەتەواوی
لەگەلڕ ئیسلامدا دەگونجێت کە پەیوەندی یەکانی ڕاستەوخۆیە لە گەلڕ
مرۆڤدا، ئەوەی کاک مەریوان باسی دەکات (دین زیاتر لەوەیە کە باوەڕبوون
بێت بەخوداوەند) لە ئیسلامدا ئەرکەکان لەدوای ئەوەدەست پآ دەکات کە
بەتەواوی باوەڕت بە خوداوەند ھێناوە دەبێت فەرمانەکانیشی جآ بەجآ
بکەیت.(کاک مەریوان )،باس لەوە دەکات و دەڵێت لە ناوئەوکەسانەی کەخۆیان
بەخاوەنی ئیسلام دەزانن باکەسێک ھەبێت کەمرۆڤێکی باش بێت و شارەزا
ھەرلەبەرئەوەی لەڕووی دینی یەوە جیاوازبێت ئیتر ئەوکەسە دەکەوێتە
بەرھەڕەشەی مەلاکان نمونەی ( گۆران ئەدھەمی) قایمقامی ھەڵەبجە(٣)
دەھێنێتەوە کەئەوکات لە لایەن ھەندێک لە مەلاکانی ھەڵەبجەوە چەند
ھەڵایەکی لێ کەوتەوە.وەک لەپێشەکی دا باسم کرد کاک مەریوان تەواو لە
ڕوداوەکانی کوردستان شارەزا نیە بەحوکمی پیشەکەی کە زۆربەی کات لە
تاراوگەیە.ئەوڕوداوە مەسەلە یەکی سیاسی بوو نە ک ئاینی کە مەڵبەندی نۆی
شارەزووری یەکێتی نیشتمان لەلایەن حەمە سعید لێپرسراوی مەڵبەندەوە
کۆمەڵێک لە مەلاکانی سەربەخۆیانی ھاندا بوو کە بڵاوی بکەنەوە کە گوایە
ئەوکەسەی کە دەبێتە بەڕێوبەری قایمقامیەت لە ھەڵەبجە کافرە وکاکەییە،
مەسەلە کە ململانێی خۆیانە،کە بەداخەوە کۆمەڵێک لە مەلاکان بونەتەھۆی
شێواندنی دینی ئیسلام و ناشیرین کردنی، ھەروەک چۆن خەجاڵەتیە بۆحیزبی
عیلمانی پێویستی بە مەلابێت بۆتەواوکردنی ململانێکانی خۆی. ئەوکات من
پەیوەندی تەلەفونیم لە گەڵدا کرد ئەوخۆی باش دەی زانی چیە بۆیەخۆی لێ
بێ بەری کردوو وتی ئاگادارنیم. ئەی کاک مەریوان بۆباسی ئەوھەڵوێستە
ناکات کە یەکێتی زانایان بەرپرچی ئەو بەیانامەیان دایەوە کە ئەوکۆمەڵە
مەلایە دەریان کردبوو، پاشان ئەوبرادەرە بووقایمقامی ھەڵەبجە،(ئیستاش
ڕۆڵی دیارە لەسەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکاندابۆتە بۆلیس).
ئەوەی دەکرێت جێگەی قسەکردنێکی زۆری ئێمەبێت لە سەرئەم پەرتووکە ئەوەیە
کەباسی (دیموکراسی) یەکان گیربکەین لەگەلڕ پرۆژەکانمان چ پرۆژەی ھێزی
ئیسلامی وە چ پرۆژەی ھێزی عیلمانی کەواتە ئەوھێزە دەی باتەوە کەزۆرترین
فەزای دیموکراسی بۆگەلەکەی دەخولقێنآ وە لە پەرتووکەکەدا کاک مەریوان
باسی دەکات مەرج نیەدیموکراسیەت ھەمیشە پێویستی بەعیلمانیەت بێت، یان
بێ بوونی عەلمانیەت نەکرآ باس لەبوونی دیموکراسیەت بکەین.لەم خوێندنەوە
تازانەدا بوونی عیلمانیەت مانای بوونی دیموکراسی ناگەیەنێت ، بونی
دیموکراسیەتیش مانای پاشەکشەی دین بۆناوژیانی شەخسی ناگەیەنێت، وەک چۆن
دەکرێ ھێزی عیلمانی ھەبێت و نادیموکراتی و ستەم گەربێت، دەکرێت ھێزی
دینیش ھەبێت باوەڕی پتەوەی بەدیموکراسیەت ولێکجیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان
و ڕێزگرتنی مافە بنەڕەتیەکانی ئینسان ومافی یەکسانی گروپەجیاوازەکان
ھەبێت.(٤).
قسەکردن لەسەرئەم شێوازە واتە نزیک کردنەوەی بیروبۆچونە جیاوازەکان کە
ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە بۆپێکەوەژیان. وەک ئەوفەیلەسوفە عیلمانیەی
کەناوی ھێناوە لەپەرتووکەکەدا (فایت یادەر)کە مامۆستای فەلسەفەی سیاسیە
لەزانکۆی ئەمستردام لەم بارەیەوە پێی وایە دەکرێت دیموکراسیەت ودین
پێکەوە بگونجێن(٥)، دەکرێت ھێزی سیاسی وکۆمەڵایەتی دروست بن
لەسەربنەمای دین وسیاسەت، بەڵام باوەڕیان بە(لانیکەمی ئەخلاقی سیاسی
)ھەبێت ئەخلاقی سیاسی چیە؟ ئەم فەیلەسوفە وای دەخاتەروو کەباوەڕیان
بەمافەبنەڕەتیەکان بێت وەک (مافی ژیان ومافی ئازادی ومافی پاراستن
وتێکنەدان وسەقەت نەکردنی جەستەی ئینسان، مافی پاراستنی ئینسان
ولەبەکارھێنانی توندوتیژی،دابین کردنی پێداویستیە سەرەکیەکانی
ئینسان،مافی خوێندن وفێربوون،مافی مەشروب خواردنەوەی تەندروست ،مافی
دادگایی کردنی ماف پەروەرانە،مافی ڕێزگرتن وئیھانەنەکردن،مافی پاراستنی
ئازادی و ویژدان و لێبوردەی تاکەکەس وەدەستەجەمعی) (٦) .
ئەم وتانە لەڕوی تیۆری یەوە زۆرجوانن دەبێت ئیشی لەسەربکرێت بەڵام
بەداخەوە ھێزە ئیسلامیەکان وھێزە عیلمانیەکان ھێشتا زۆریان ماوە کەلە
تیۆریانە تێبگەن زۆربەداخەوە ئەوھێزە عیلمانیانەی کەلەڕۆژھەڵاتی
ناوەراست حوکم ڕانی دەکەن نەک ھێزێک بوون دژی دین بەڵکو ھێزێکن دژی
مرۆڤ، (کاک مەریوان) دەربارەی پەرتووکەکەی خۆی دەڵێت:.ئەم پەرتووکە
پەرتووکێک نیە بەرگری لەدین یان عیلمانیەت بکات، بەڵکو پەرتووکەکە
لەخەمی ھێنانەکایەی دین وعیلمانیەتێکی دیموکراسیانەدایە کەپێکەوە
بتوانن کۆمەڵگەیەکی ھێمن وئارام لێبوردەو کراوە دروست بکەن.(٧).
کاک مەریوان لە بەشێکی تری پێشەکیەکەیدا باس لەشێوازێکی تری دنیا بینی
ئیسلام دەکات بۆدەسەڵات جیاواز لەسەردەمەکانی نۆزدەو بیستدا
ئەوئیسلامیانەی کەزیاتر شێوازێکی ئوسوڵی دینی بووە تێڕوانینەکانیان دژی
بۆچونەکانی محمد عبدە و جەمال ئەفغانی بووە کەویستوویانە نێوانی عەقلڕ
و دین نزیک بکەنەوە ئەمان لای ئەوان وەک خۆفرۆش و ناپاک دەدرانە قەڵەم.
کاک مەریوان لێرەدا خاڵێکی جەوھەری باس دەکات کە دەبێت ئەوبزاڤە
ئیسلامییەی کە دەیەوێت دەسەڵات بگرێتە دەست ئەوا دەبێت بەخۆیاندا
بچنەوە ھەڵوێست بگۆرن و ھەوڵی کرانەوەی زیاتر بدەن.ئەگەر ئەرکی
ریفۆرمکردنی ئیسلام لە سەدەی نۆزدەھەمدا بریتیبووبێت لەنزیکردنەوەی
ئیسلام لە عەقلڕ و عەقڵانییەتی ھاوچەرخ، ئەوابەبۆچوونی من ئەرکی
ڕیفۆڕمی دینی لەم ڕۆدا ئەوەیە ئیسلام ومافەکانی مرۆڤ وئیسلام وئازادی
وئیسلام ودیموکراسییەت و ئیسلام وڕێزگرتنی یەکسانی نێرو مآ و ئیسلام
وسەلماندنی مافی یەکسانی بۆ ژن و پیاو بەیەکەوە کۆبکاتەوە.(٨).
دەمەوێت لە کۆتا ئەوڕستەی لە پێشەکییە کەیەوە وەری دەگرین، دەیکەینە
تەوەرەی سەرەکی شیکردنەوەکەمان کە قسەکردنبێت لە سەر ڕیفۆرمی ئیسلامی،
کە دەبێت ئەمڕۆ یان سبەینێ ھێزە ئیسلامیەکان ڕیفۆرمێکی جەوھەری لە
خۆیاندا بکەن.(٩).
کاک مەریوان دەڵێت:.ئەوەی وادەکات ڕیفۆرمی دینی بەشێکبێت لە مێژووی دین
خۆی، وابەستەی ئەوڕستەیە کە دین ھەرگیز یەک ناوەڕۆکی نەبووە و نیە، یەک
مانای دەرەوەی کات و دەرەوەی شوێن ودەرەوەی تێگەیشتنی جیاوازی
ئینسانەکان نەبووە ونیە.(١٠).
نوسەرو بیریاری ئیسلامی ئەبوبکر علی ھاوڕایە لەگەڵ ءەوقسیەی کاک
مەریوان و دەڵێت:چەمکی دەوڵەتی ئیسلامی زاراوەی بیری ئیسلامیەکانی
ساڵەکانی چل و بەتایبەتیش شەست و حەفتاکانەوە لەھەندآ شوێنیش توانی
بگاتە دەسەڵات و نموونە پێشکەش بکات بەش بەحاڵی خۆم ئەوەندەی
لێکۆڵینەوەم لەم ڕووە کردبێت، دەوڵەتی ئیسلامی بەرھەمی شۆڕشی ئیسلامی
یا خود کودەتای سەربازی ئیسلامی یە و تەنھا لە ڕواڵەتیشدا لە دەوڵەتی
قەومی و مارکسی جیایە، دەنالەجەوھەردا دووبارەکردنەوەی مۆدیلێکی شێواوی
دەوڵەتی پاش کۆلۆنیالیزم و ناشتوانێ لە جەبرەکانی دەربچێت(١١).
لە مەوە بۆمان دەردەکەوێت لە ساڵانی ڕابردوودا ھەم دەوڵەتی ئیسلامی و
عەلمانی ھەمان ئەو ئەزموونەبوون کە یەکتریان سڕیوەتەوە، بەتایبەتی لە
سەردەمی سیەکاندا و بۆنزیکەی ساڵانی نەوەدەکانەوە ھەروەھائەو باس لەوە
دەکات کەدەبێت دەوڵەتی نوآ بەشێوەی سەردەم دەزگاکانی خۆی دابڕێژێت و لە
خزمەتی ھاوڵاتیاندا بێت بآ جیاوازی ئایدۆلۆژی و ئاینی.
دەوڵەت دەبیت ناوە ند بێت بوئینتیمای ھە مووان وە دە زگایە ک بیت بۆپێش
کە ش کردنی چوارچێوە یە کی سیاسی و رۆحی و یاسایی بۆپێکەوە ژیانی
پێکھاتەکانی کۆمەڵگەو دابینکردنی خزمەت گوزاری وئاسایش و خولقاندنی
فەزایەکی ئازاد و نەخشەدانان بۆ گەشەپێدانی سیاسی وئابوری کۆمەڵایەتی
زیاتر لەگەلڕ زۆرتر بونی بەشداری سیاسی(١٢).
دەتوانرێت ھێزی عەدالەو تەنمییەی تورکیا بکرێتە ئەزمونێک بۆناوچەکانی
تر.کە ئێستا لە دەیەسەڵاتدایە بە وتەوژم وفکرەئیسلامیبەی ھەیەتی وەک
(کاک مەریوان) لە پەرتووکەکەی دا ئیشارەتی بۆدەکات ئەزمونی ئیسلامیەکان
لەڕوی دیموکراسیەوە لەئاستێکی بەرزدایە ئەگەر کێشەی کوردی لەم وڵاتە لێ
دەرکەیت، ئەوەیش کێشەیەکی نەتەوەیی سیاسیە زۆربەئاسانی بۆھیچ کەسێک حەل
نابێت(١٣).
لێرەوە دەمەوێت بچمە سەرتەوەرەیەکی ترئەویش تەوەرەیەکە لە سەرخودی
ئەوکەسانەی کە ھەڵگری فکری ئیسلامین لە تێڕوانین بۆژیان وسیاسەت وکایە
کۆمەڵایەتی یەکان و سیستەمە ئابوریەکەی جیھان. لەفکری ئیسلامیدا گۆڕان
کاری بەردەوام و ھەمیشە لە حەرەکەت دایە ئەوەی دەمێنێتەوە بەموتڵەقی
خودی دینی ئیسلامە نەک بۆچونەکان. واتە دەتوانین ئەوقسە بکەینە شیعاری
خۆمان کە دەڵێت (ئیسلام شتێکە و فکری ئیسلامی شتێکی دیکەیە، ئیسلام لە
خوداوەیەو فکری ئیسلامی لە مرۆڤەوەیە )کە واتە ئیسلام لەھاتنە خوارەوە
یدا شمولیە واتە گشتی یە، بەڵام جێ بەجآ کردنی لۆکاڵیە(ناوخۆی یە)
(١٤).
جیاوازیەکە لەوە دروست بووە کە ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت دەسەڵات بگرنە
دەست کە بەئیسلامی سیاسی یان (ئیسلامیزم) ناسراون داوای دەوڵەتی دینی
یان دەکرد کەدەبێت ھەمووان یەک ئاواز بن وەک ئەو نمونەی دەوڵەتی ئێران
پێشکەشی کردووە لە سیاسەت کە کۆمەڵێک ئاخوونی بەرھەم ھێناوە بۆ
کۆمەڵگەو دەیەوێت ھەموویان لەژێر چەتری یەک بیرکردنەوەدابن کە ئەمەیش
کوشتنی جیاوازیەکانە.کە ئەمەش پێچەوانەی قورئانە،خوای گەورە
دەفەرموێت:(ولوشاء ربک لجھل الناس ڕمە واحدە ولایز الون مختلفین)
سورەتی (ھود) (ل١١٨ ) واتە(خۆئەگەر پەروەردگار بیویستایە ئەوا ھەموو
خەڵکی دەکرد بەیەک تاقم وکۆمەڵ،(بەڵام) بەردەوامیش ئەوخەڵکە جیاوازن
لەنێوان یەکتردا لە ئاین وبەرنامە و بۆچووندا...)(١٥).
بەھۆی ئەوسەرھەڵدانی گروپی جیھادی و چەکداری لە ساڵەکانی ٣٠-٤٠ کاندا و
پاشان ھەشتاکان دروست بوونی ئەلقاعیدە وەک ھێزێکی ئوسوڵی ئیسلامی بووە
ھۆی ئەوەی کە فکری ئیسلامی لە گەشەکردن بووە ستێت و کەس نەوێرێت لە
چوارچێوەی گروپێکی غەیرە چەکداریدا فکری بەیان بکات و وەزەمینە سازی
نەبوو بۆی، ھەروەھا لەبەرامبەریشیەوە فکرێکی متەحەریفی عەلمانی ھەبوو
کە زۆر ناکۆک و جیاواز لەعیلمانیەتی ئەوروپایش، بەریەک کەوتنێکی توند
ھەبوولەنێوانیاندا، کە دەبوو یەکیان ھەڵبژێرێت. بەخواستی خۆت نەبوو،
چونکە لەو سەردەمەدا ئەوەندە ململا نێکان زۆربوون.
ئەو وتارەی کە لەم خوێندنەوەیەدا لە پەرتووکەکەی کاک مەریوان ڕامان
دەگرێ وھەڵویستەی لە سەربکەین ئەو ووتارەیە با ناونیشانی (پۆست
ئیسلامیزم)کاک مەریوان باسی ووشەکەمان بۆدەکات: پۆست ئیسلامیزم یەکێکە
لەوچەمکە فکرییە تازانەی لە بواری زانستە سیاسی وکۆمەڵایەتیەکاندا
بۆقسە کردن لە سەردیاردەی ئیسلامی سیاسی بەکاردەھێنرێت.ژمارەیەک بەرچاو
لەلێزانانی بواری زانستی سیاسی ئەنترۆپۆلۆژیا وفەلسەفەی سیاسی
بەکاریدەھێنن(١٦).
کاک مەریوان لەبەشێکی تردا باسی بیرۆکەی سەرھەڵدانی ئەم
وشەیەدەکات(پۆست ئیسلامیزم) بریتیە لە سەرنەکەوتن و فەشل ێھێنانی
پرۆژەی ئیسلامی سیاسی، یان پرۆژەی ئیسلامیزم، پۆست ئیسلامیزم ھێما
بۆھاتنە کایەی قۆناغێکی تازە دەکات کەتێدا ئیسلامیزم کە ھێزەکانی
ئیسلامی سیاسی لە ساڵانی حەفتاوە سەرقاڵی پیادەکردن و بەرقەرارکردنن
(١٧). وەک پرۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی وێنا دەکات.
دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی بەھۆی شۆڕش و خەباتی چەکداری و
توندوتیژییەوە،ئەم پرۆژەیە لە گەلڕ شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا گوڕوو تینێکی
گەورە وەردەگرێ،لە گەلڕ دامەزراندنی حوکمەتی ئیسلامی لە سودان و
ئەفخانستان بەلوتکەی گەشەکردنی خۆی دەگات(١٨).
(مامۆستا تەحسین حەمەغریب)لە پەرتووکی دوایینەکاندا ھۆکاری ئەم فەشەل
ھێنانە شی دەکاتەوە ، کەتاڕادەیەک زانستیانە چۆتە پێش و زۆرباش دەرکی
بەمە کردووە لەم ڕوەوە دەبێت کاک مەریوان ئەم تێکستە
بخوێنێتەوە.بۆشرۆڤەکردنی زیاتری بابەتەکەی. بەبەردەوامی پارتە ئیسلامی
وبزوتنەوە و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان دروست دەبن بەڵام ناتوانن بچنە نێو
کۆمەڵگاوە، ناتوانن ھونەر دروست کەن ، ناتوانن ئابوری دروست کەن،
ھەروەھا ناتوانن سیاسەت دروست بکەن کەخۆیان متمانەی تەواویان بەوە ھەیە
کە دەتوانن بیکەن، بەڵام ئەودیوارە نەینراوە چیە کە ڕێگە نادات ئەنجامی
بدەن.فکری ئیسلامی لەم بوارە دا دەکرێت بۆکۆمەڵەیەک بشێت، بەڵام
بۆکۆمەڵگە ناشێت، ئێمە ئەگەر لەڕوی سۆسۆلۆژییەوە سەیری کۆمەڵگا بکەین
دەبینین ھەندێک خەێڵەت و تایبەت مەندی ھەن بۆ کۆمەلڕ و ھەندێک خەێڵەت
وتایبەت مەندی ھەن بۆتاکەکان دەگەڕێنەوە.بەحوکمی ئەوەی فکری ئیسلامی
زۆرتر کاریگەرە بەفکری ئیشتراکی ھەتا فکری لیبراڵی، بۆیە ھەست دەکەیت
زۆرتر بەلای بابەتە بە کۆمەڵەکاندا ڕۆشتوون ھەتا بابەتە تاکییەکان
(١٩).
ئەوانەی لەنێوکۆمەڵدا دەژین لەشتەکانی کۆمەڵگە تێناگەن،کرانەوەیان
نابێت بەسەرکۆمەڵگەدا. بۆنمونە نازیەکان لە ئەڵمانیادا دەبینیت کە
دەیانەوێت ھەموو کۆمەڵگە بکرێتە سەربازگەیەکی گەورە بۆکۆمەڵەکەی خۆیان،
یاخود ئەزموونی بەعس لەووڵاتی ئێمەدا کەنەک ھەر رۆحی کۆمەڵگەیان نەناسی
بەڵکو کۆمەڵگەیان وێران کرد... ئەزموونی حیزبە کوردیەکانیش بەئیسلام و
عیلمانیەوە دەبینیت کە ژیانی بە کۆمە ڵیان ھە یە نەک ژیان لە نێوکۆمە
ڵگە دا...واتە ھە موویان لە ھەناویاندا تۆوی فاشیە تیان ھە
ڵگرتووە.واتە فیکرێکە بۆکومەڵەیە، بە قوربانی کردنی نە تە وە وکۆمە
ڵگایە لە پێناوکۆمەڵەکەیاندا. وە ھەروەھا لە مافە تاکییەکان تێناگەن
.(٢٠).
کە واتە دە کرێ ئێمە لە ژێرئە و ووتە یەی کە فکری مرۆڤ ھەردەم لە پێش
کە وتن و وردبوونەوە و ئە زموونکرد ندایە کە واتە زۆربە ی پێداویستیە
کان گۆڕانیان بە سە ردادێت یان شێوە وناوە ڕۆکیان دەگۆڕێت بۆی ھە یە
ئاواش فکری مرۆڤە کان لە گۆڕان وگۆڕانی و بە ردە وام دابێت ،ئێمە ئە
زموون کردنمان لەگەڵ ئەوشێوازە ئە زموون دارییەی کە پێدە وترێ
(ئیسلامیزم) تاقی کردەوە ئەتوانم بڵێم سە رکەوتوو نەبووین وە بگرە ھە
ندێ لە ئیسلامی ئسوڵی بونتە ھۆی ئەوەی کە ئیسلام لە بە ردەم ڕای
جیھاندا ناشیرین کەن وە ک و چۆن ڕاگە یاندنی ڕۆژئاواش تە نھا باسی
ئیسلامی ئسوڵی دە کات وە لە ئاژانسە کانیانە وە گرنگی بە م جۆرە ھە
واڵە دە دەن تاوەکو ئیسلام پیشانی ڕۆژئاوا و جیھان بدەن ئەوانیش بە
شێوەیەکی ئایدۆلۆژی مامەڵە لە گەڵ ھەواڵە کاندادە کەن بە بڕوای من
(ئیسلامیزم) لە ئیسلامی ئسوڵیەوە نزیکە، ئەوانەی ناوی خۆیان ناوە
حەرەکەی چەکداری وجیھادی، بەڵام (پۆست ئیسلامیزم ) ئە وانە ن کە لە
ئیسلامی سیاسی و ئە وانەی کە باوەڕیان بە جیاوازیەکانی کومە ڵگایەو دە
یانە وێت لە ڕێگە ی دیموکراسیەوە مافی ھە ڵبژاردن ولە سەر پێشکەش کردنی
خزمەت گوزاری بۆکۆمە ڵگە بێ جیاوازی بچنە سە رکورسی دەسەڵات.
وە ک (کاک مە ریوان) لەوتارەکەیدا باسی (پۆست ئیسلامیزم )دە کات ودەڵێت
:پۆست ئیسلامیزم، ئیسلامێک نیە تە ماحی ئە وە ی ھە بێت ھەموو کۆمەڵگا
ڕەنگی خۆی ڕە نگ ڕێژبکات و حە قیقە تەکانی خۆی بە سە رھە مووا ندا بسە
پێنێت ...سیفە تی سە رە کی پۆست ئیسلامیزم لە وە دایە کە توا نای
لیبورد نی زیاترە ، توانای قبوڵکردنی ئە وید جیاوازو لەونەچووی ھەیە.
بەڵام لەھەمان کاتدا ئیسلامێکی سیاسی یە، ئەم ئیسلامە ئامادەیە لە گەلڕ
دیموکراسیەت و دابەشکردنی حەقیقەتەکاندا بژی.بێگومان پۆست ئیسلامیەکان
کەسانێکی عەلمانی نین، بەڵکو ھەم کەسانێکی باوەڕدارن و ھەم باوەڕیشیان
بەوە ھەیە کەدین ڕۆڵی گرنگی ھەبێت لە ژیانی گشتیدا.(٢١).
کاک مەریوان لەکۆتای ووتارەکەیدا دەڵێت دەکرێت ئیسلامی پۆست ئیسلامیزم
بە ئیسلامێکی ڕۆشنگەر ناو ببەن. وەھەروەھا لە کۆتایدا پرسیار دەکات و
دەڵێت:پرسیار ئەوەیە ئایا ئیسلامیەکانی کوردستان و ئەو نوخبە دینییەی
ئەمرۆ دەستنیشانی ماناکانی دین دەکەن لەکوردستان دەتوانن ببنە ھێز
گەلێکی پۆست ئیسلامیزم؟(٢٢).
ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە بڵێن زۆربەی ووتارە کە لەپێناوی ئەوە دایە
کە ھەردوو بەرەکەیان ھەردوو ڕەووتی عەلمانی و ئیسلامی لە کوردستان
پێکەوە لە ژێر چەتر دیموکراسی و مافی مرۆڤ دا بژین باوەڕیان
بەجییاوازییە کان قوڵتر بکەنەوە.
______________________________
پەراوێزەکان:
١- د.علی عیزەت بیگۆڤیج (ئیسلام لەنێوان ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوا،لا
،و.محمدچیا،چاپی دووەم )
٢- مەریوان وریا قانع (دین ودنیا،چاپی یەکەم،٢٠١٠،لا ٨-٩)
٣- ھەمان سەرچاوەی پێشوو لا١٠
٤- ھەمان سەرچاوەی پێشوو لا١٦
٥- ھەمان سەرچاوەی پێشوو لا١٨
٦- ھەمان سەرچاوەی پێشوو لا٢١
٧- ھەمان سەرچاوەی پێشوو لا٢٢
٨- ھەمان سەرچاوەی پێشوو لا٢٥
٩- ھەمان سەرچاوەی پێشوو لا٣٢
١٠- ھەمان سەرچاوەی پێشوو لا٣٤
١١- چاوپێکەوتن لە گەلڕ ئەبوبکر علی (گۆڤاری ڕوون،ژمارە ١،٢٠١٠،لا٤١)
١٢- ھەمان سەرچاوەی پێشوو
١٣- مەریوان وریا قانع (دین ودنیا،٢٠١٠،چاپی یەکەم،لا٥٧).
١٤-گۆڤاری ڕوون (ژمارە ١،لا٤٧)
١٥-تەفسیری ئاسان (بورھان محمد ئەمین،چاپی بیستەم،لا٢٣٥)
١٦-مەریوان وریا قانع (دین ودنیا،چاپی یەکەم،٢٠١٠،٨٣)
١٧- ھەمان سەرچاوەی پێشوو لا٨٣
١٨- ھەمان سەرچاوەی پێشوو لا٨٤
١٩- تەحسین حەمەغریب (دواینەکان،چاپی یەکەم،٢٠٠٧،(١٢٤-١٢٥)
٢٠- ھەمان سەرچاوەی پێشوو لا١٢٥-١٢٦
٢١--مەریوان وریا قانع (دین ودنیا،چاپی یەکەم،٢٠١٠، لا٨٥-٨٦)
٢٢- ھەمان سەرچاوەی پێشوو لا٨٦
ماڵپهڕی
وریا باقڕ
|